"ئێمیل"ی ژان ژاک ڕۆسۆ و وەرگێڕانێکی بێ وێنە

کتێبی ئێمیل وانەی پەروەردە و ڕاهێنانی مرۆڤە و ماوەی چەند سەدەیە لە هەموو زانکۆکانی جیهان وەک وانە دەکوترێتەوە. ڕێوشوێنی تایبەت و سەیری بۆ پەروەردەی منداڵ هەر لە کاتی گوورانیەوە تا سەردەمی گەورە بوونی تێدایە. 

(وانەیەک بۆ هەمووان بە زمانی کوردی)

 

لەو  یادداشتەدا دەمانهەوێ کتێبێکی تایبەت بناسێنین کە پێویستە هەر خوێندەوارێکی بواری زانستە مرۆییەکان ئاگاداری بێ و هەموو دایک و باوکان بیخوێننەوە. کتێبی "ئێمیل" لە نووسینی فیلسووفی گەورە "ژان ژاک ڕۆسۆ" و وەڕگێرانی وەرگێڕی کارامە و کارزان و زمان زەنگین "مامۆستا ڕەسووڵ سوڵتانی".

کتێبی ئێمیل وانەی پەروەردە و ڕاهێنانی مرۆڤە و ماوەی چەند سەدەیە لە هەموو زانکۆکانی جیهان وەک وانە دەکوترێتەوە. ڕێوشوێنی تایبەت و سەیری بۆ پەروەردەی منداڵ هەر لە کاتی گوورانیەوە تا سەردەمی گەورە بوونی تێدایە.  نەخشەڕێگای ژیان و فێربوون و تاک کەوتنەوە و بەکۆمەڵایەتی بوون و فێربوونی گرێبەستە کۆمەڵایەتییەکان بۆ منداڵان و لە لایەکی دیکەوە وانەیەکە بۆ دایک و باوک و مامۆستایان، بۆ ئەوەی لێی فێر بن و بە پێی ئەو قەرار و بڕێیانەی "ژان ژاک ڕۆسۆ"ی فەیلەسووف دایناون منداڵ پەروەردە کەن و هەڵبەت هاوکات ئەو لایەنانەی لەگەڵ ژیانی ئەوڕۆش ناگونجێ دەرهاوێن.

ئەوانەی دەیانهەوێ بە تێروتەسەلی ئاگاداری ژیانی ژان ژاک ڕۆسۆ و بیروبۆچوونەکانی بن، با پێشەکیی کتێبی "پەیمانی کۆمەڵایەتی" بخوێننەوە.

رۆسۆ دەڵێ: سروشت مرۆڤی چاک و پاک خوڵقاندووە، کەچی کۆمەڵ، چەوت و شەڕانشۆی کردووە. سروشت مرۆڤی سەربەست خوڵقاندووە، بەڵام کۆمەڵگە کۆیلەی لێ دروست کردووە. سروشت مرۆڤی بەختەوەر خوڵقاندووە، کەچی کۆمەڵگە چارەڕشی کردووە. ئەم سێ بابەتە پێکەوەگرێدراوە یەک ڕاستیمان پێ دەڵێن: پێوەندیی کۆمەڵگە بە جیهانی سروشتەوە وەکوو پێوەندیی نێوان چاکە و خراپەیە. تەواوی بەڵگاندنەکانی ڕۆسۆ لەسەر ئەو بنەمایانە دامەزراون.

جەختی ڕۆسۆ لەسەر فێرکارییەکی ئازادی دوور لە سیستەمە داپڵۆسێنەرەکانی پەورەردەیە و هەر بەو هۆیە ئەو پێی وایە ئەو سیستەمانە خەریکن پەیوەندیی مرۆڤ/  منداڵ و دەوروبەری تێک دەدەن. ئەگەر سەرنجیش بدەین بەو ڕاستییە دەگەین لە دونیای ئەوڕۆدا و لە سیستەمی پەروەردەدا بەشێکی زۆر لە وڵاتانی لە باری پەروەردەوە پێشکەوتوو، وانە و قوتابخانەکانیان خوێندکار تەوەرە تا سیستەم و مامۆستا تەورە.

 لە کۆی ئەو باباتانەی ڕۆسۆ باسیان دەکا، دەیهەوێ بەو ئەنجامەمان بگەیەنێ کە شێوە پەروەردەی ئەو، "منداڵ/مرۆڤ"ێکی وەک ئێمیلی لێ دەکەوێتەوە کە منداڵی ئاڕمانیی ئەوە. هەم فێر بووە  و هەم چێژی لە جیهان بردووە. هەم لە کۆیلەیی ڕزگار بووە و هەم زوڵمکار و نادادپەروەر نییە. هونەری پێ گرینگە و بە شێوەی تایبەتی خۆی فێری بووە. ئاوڕی لە مێژوو و جوغڕافیا داوەتەو ە و ئەدەبی ناسیوە، بەڵام  نەک بە سیستەمێکی ناکارامەی کە پێش ئەو برەوی بووە. لە ئاکامدا دەڵێ:

بەو شێوە پەروەردەیە، ئێمیل گەنجێکی بەهێز، بەدەستوبرد، کارامە و باش و خێرۆمەند و حەقیقەتخواز، زیرەک و ژیر و پیرۆز و بەختەوەری لێ دەردێ و بەم شێوەیە دەبێتە خاوەنی هەموو باشییەکانی مرۆڤی شارستانی، بەبێ ئەوەی تووشی ئەو گەندەڵیانە بێ، کە داوێنی بنیادەمیان گرتووتەوە، ئەوە بوو بیروبۆچونەکانی ڕۆسۆ لە کتێبی ئێمیلدا.

کتێبی ئێمل لە چەندین بەش و ژێر بەشی جودا پێکهاتووە. ئەو لە هەر بەشێکدا بە وردی واتاکان شی دەکاتەوە . زەمینە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان  باس دەکا. شێوازی خراپ و چەوتیان دەخاتە ڕوو و لە ئاکامدا شێوازی نموونەییی خۆی پێشکەش دەکا. ئەو شێوازەی باسیشی دەکا بە شێوەی کردەیی لەسەر ئێمیل جێبەجێی دەکا. واتە کتێبی ئێمیل تەنیا بیر و فەلسەفەی ڕووت نییە،  بەڵکوو هاوکات شێوەیەکی کردەکیی ئەزموونی پەروەردە و ڕاهێنانی منداڵ و مرۆڤە لە سەردەمە هەستیارەکاندا. بۆ وێنە لە سەرەتای منداڵییەوە دەست پێدەکا و دەڵێ: ئەو چاودێرییانەی منداڵ پێویستیی پێیانە، هەر شتێک، کە بەدەستی خوڵقێنەری مەزنی جیهان دێتە دی، بێ کەمایەسی و کەموکووڕییە، کەچی هەر دەگاتە دەست تۆرەمە و وەچەی بنیادەم گەندەڵ دەبێ. بنیادەم، کێڵگەیەک ناچار دەکات، بەرهەمێک پێبگەیەنێ، کە تایبەتی زەوییەکی دیکەیە و دارێک ناچار دەکات، بەری دارێکی دیکە بگرێت. هەرێمەکان یا توخم و گەوهەرەکان یا وەرزەکان تێک هەڵدەشێلێ. گەماڵ یا ئەسپ یا خوڵامەکەی خۆی نوقستان دەکات، بۆ ئەوەی جوان بنوێنێت. کورتی ببڕینەوە هەمووشتێک تێک دەدا. بیچمی هەموو شتێک دەگۆڕێ. وەک بڵێی حەزی لە شتی ترسێنەر و زەبەلاحە. پێی خۆش نییە هیچ شتێک بەو شێوەیەی بە دەستی سروشت خوڵقاوە، بە شەقڵ نەشکاوی بمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر ئەو شتە مرۆڤیش بێ. ئەو بە پێویستی دەزانێ منداڵی مرۆڤ وەک جوانووە ئەسپێک پەروەردە بکا، کە بە کاری لینگدان و غارغارێن دێ و بە دڵی خۆی ڕای بهێنێ و وەکوو درەختی نێو باخەکەی، بیهێنێتە سەر ئەو بیچمەی کە خۆی حەزی لێیەتی.

ژان ژاک ڕۆسۆ پێی وا نییە کە دایک و باوک پێویستە منداڵ بدەنە دەست سیستەمێکی پەروەردە کە نایناسن، بەڵکوو بڕوای بە پەیوەندییەکی دوو لایەنە لە نێوان دایکان و باوکان و مامۆستاکاندا هەیە، چون ئەوە هەر دووک لان کە نیاز و پێداویستییەکانی منداڵ دەناسن و دەتوانن کەمایەسییەکان دەستنیشان بکەن و خاڵە بەهێزەکان لێک جودا بکەنەوە و لەئاکامدا بە هەردووک لا دەتوانن بڕیار بدەن کە منداڵ چی فێر بێ و چی فێر نەبێ. هەر بۆیە ئەو بڕوای وایە کە ڕاهێنەر دەبێ هەڵبژێردرێ.  بەڵام جەختی ئەو لەسەر ئەوەیە تا دەکرێ بنەماڵە ڕۆڵێکی پڕ ڕەنگتری هەبێ. ئەگەر باوک/دایک نەیانتوانی ئەو ڕۆڵە بە هەر هۆیەک بگێڕن، ئینجا دەبێ ڕێگایەکی دیکە هەڵبژێرن کە ئەویش هەڵبژاردنی ڕاهێنەرێکی کارامە و لێزانە بۆ منداڵ و قوتابی.

ئەگەر باوک نەتوانێ خۆی منداڵەکەی پەروەردە بکا، مامۆستایەکی بۆ هەڵدەبژێرێ. ئەم مامۆستایەش، کە دەبێ ئەرکێکی ئێجگار قورس و مەزن بە دڵ و نیازێکی پاک و بێ خەوش بەڕێوە بەرێ، پێویستی بە کۆمەڵە تایبەتمەندییەکی دەگمەن و تایبەتە، کە ڕۆسۆ لێی بێبەرییە.

ژان ژاک  ڕۆسۆ جودا لەوەی ئەو بابەتە دەست نیشان دەکا کە دایک و باوک دەبێ چۆن هەڵبژێرن و چ بکەن،  لە لایەکی دیکەشەوە ڕێنماییی بۆ مامۆستایان هەیە. واتە بەشێکی زۆر لەهەرکام لە پاژەکانی ئەو کتێبە بە نرخە تایبەت کراوە بۆ ڕاهێنانی خودی کەسی ڕاهێنەر. ئەوەی کە ڕاهێنەر دەبێ چۆن فێر بکا. چی فێر بکا و لە دۆخە جوداکاندا چ ڕەفتارێک لە خۆی نیشان بدا. چۆن دەبێ سیستەمە نالەبارەکان  بناسێ و حەول بدا باشترین شێوەی پەروەردە لەسەر قوتابی تاقی کاتەوە.

ئەگەر باوک نەتوانێ خۆی منداڵەکەی پەروەردە بکا، مامۆستایەکی بۆ هەڵدەبژێرێ. ئەم مامۆستایەش، کە دەبێ ئەرکێکی ئێجگار قورس و مەزن بە دڵ و نیازێکی پاک و بێ خەوش بەڕێوە بەرێ، پێویستی بە کۆمەڵە تایبەتمەندییەکی دەگمەن و تایبەتە.

"کەوابوو بڕیارم داوە لە خەیاڵی خۆمدا قوتابییەکم هەبێ و وای دابنێم، کە تەندروستیی مەزاج و زانیاریی ئەو منداڵەم تەواو و جێگیرە و ئەم هونەرانەم، کە بۆ ئەم کارە پێویستن و دەتوانم قوتابییەکەی خۆم هەر لە سەرەتای لەدایک‌بوونییەوە هەتا ئەودەمەی دەبێتە پیاوێکی پوختە و پێگەیشتوو و ئیتر پێویستی بە ڕێنوێنیی هیچ کەس نییە، ڕێنوێنی بکەم. پێموایە ئەم میتۆدە زۆر بەکەڵکە چونکە ناهێڵێ ئەم نووسەرەی متمانەی بە خۆی نییە، لە دەشتی کاکی بەکاکیی وەهم و گوماندا سەری لێ بشێوێ. کاتێکیش لە کردەوەی باو دوور دەکەوێتەوە، دەبێ ئەم شێوازە کارە تاقی بکاتەوە، کە بە دڵی خۆیەتی."

لە کۆتایی دا دەتوانم بڵێم کارێک کە وەرگێڕی بە توانای کورد "مامۆستا ڕەسووڵ سوڵتانی" کردوویەتی بێ هاوتایە. وەرگێڕانیکی پوخت و ڕێکوپێک بە زمانێکی ڕەوان و دەوڵەمەند کە لە دونیای ئەوڕۆی نووسینی کوردیدا سەرسوڕهێنەرە. لە لایەکی دیکەوە هەڵبژرادنی بابەتەکانی وەرگێڕانی ڕەسووڵ سوڵتانی یەکجار بیر لێکراوە و ئاگایانەن. ئەو دەزانێ دەبێ چی هەڵبژێرێ و بۆ وەریبگێڕی. ئەو ڕاستییەشی بە وەرگیڕانی کۆی بەرهەمەکانی  ئانتوان چێخۆف، کۆی بەرهەمەکانی دکتۆر ئیبراهیم یۆنسی، مێژووی گەمژەیی، بەرهەمەکانی یاشار کەماڵ، شەڕ و ئاشتیی  لیۆ تۆلستۆی و زۆر بەرهەمی  دیکە سەلماندووە.

KURDŞOP
2035 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!