جەنگ ڕنوو؛ ڕاپەڕین ئیلامییەیل دژ وە ڕزاشا لە ساڵ ١٩٢٩ (بەش یەکم)

- هیرا سارووخانی

 

ڕاپەڕین خەڵک ئیلام لە ڕۆژهەڵات کوردستان کە وە «جەنگ ڕنوو» هەم ناسیاگە، وە ڕێبەرایەتی «شامحەمەد یاری» و «عەلی قولی ‌خان» لە ساڵ ١٩٢٩، یەکێگ لە ڕاپەڕەینەیل کوردەیل دژ وە حکوومەت ناوەندییە کە وە هەر مدووێگەو لە مێژوو کوردستان فرە نەناسیاگە و شییەو نەکریاس. لە ئەی ڕاپەڕینە فرەیەگ لە شارۆچکەیل و ئێڵ و عەشیرەیل ئیلام بەشدار بۊن و شان وە شان یەک دژ وە سیاسەتەیل دەسەڵات ناوەندی و ڕزاشا شەڕ کردن.

لە ساڵ ١٩٢٨ خوڵامڕزا خان، والی ئیلام (پشتکووهـ)، کە وە بوون لایەنگری لە مەشرووتیەت لە ئێران وەگەرد شێخ خەزعەل پەیمانێگ وە ناو «قیام سەعادەت» (لە ساڵ ١٩١٠) دژ وە ناوەندخوازی ڕزاشا بەسیۊن، ناچار بۊ وە عراق پەنا بوەیگ. وەی بوونەو حکوومەت ئیلام دریا وە دەس برای خوڵامڕزا خان یانێ «شەهابولدەولە»؛ شەهابولدەولە نزیک وە یەی ساڵ والی ئیلام بۊ، وەلێ ئیلام عەمەڵەن لە دەس فەرماندەی نزامی پشتکووهـ، سەرتیپ ئەبولحەسەن‌خان پوورزەند بۊ. شەهابولدەولە دۊای یەی ساڵ لە دەسەڵات کنار کیشاگ و ئڕا وەرگری لە شۆڕش و دژایەتی خەڵک وەل دەسەڵات ناوەندی، دەوڵەت ناوەندی عەلی قولی خان، کوڕ خوڵامڕەزا خان کرد وە والی ئیلام.

لە ساڵ ١٩٢٨، سپەهبۆد ئەمیر ئەحمەدی، محەمەدسادق کووپاڵ کەیگە سەرلەشکەر و وەرەو شار ئیلام ڕەوانەی کەیگ. لە دریژەی نزیک وە یەی ساڵ زوڵم و جەور فرەیگ کە هەم لە لایەن نیرووەیل نزامی و هەم لە نەتیجەی سیاسەتەیل ڕزاخانی وە سەر مەردم ئیلام هات بۊە مدوو یە کە لە ئاخرەیل مورداد و ئەوەڵەیل شەوهریوەرمانگ ١٩٢٩ لە لایەن خەڵک ئیلامەو وە ڕێبەرایەتی شامحەمەد یاری خۆپێشاندان و شەڕەیلێگ دەس وە پێ بکەیگ و بنەمای ڕاپەڕین ئیلامییەیل دژ وە دەسەڵات ناوەندی نریا.

شامحەمەد یاری ناسیاگ وە «شامگە ڕزاخان»، یەکێگ لە گەورایل و کەیخودایل ئێڵ مەڵگشای ئیلام بۊ کە لە ساڵ ١٩٢٩ وە هاوکاری عەلی قولی خان (کوڕ خوڵامڕەزاخان، والی ئیلام) ڕێبەر ڕاپەڕێن ئیلامییەیل دژوە ڕزاشاه بۊ. لە ئەی ڕاپەڕینە گشت ئێڵەیل و تایفەیل ئیلامی بەشدار بۊنە؛ ئێڵ و تایفەیلێگ جوور مەڵگشای، مییەخاس، ڕەشنوو، ملخەتاوی، عەلیشێروان بەدرە، خزڵ، شووهان، دێواڵای، ئەرکەوازی، عالیبەیگی، کوردەلی دێلوڕان و ئاودانان و... .

شامحەمەد کە سابقەی بەشداری لە شەڕ وەگەرد نیرووەیل عوسمانی و عەروە داشت، لە ساڵ ١٩٢٩ وەل گەورایل ترەک جوور میرزا شامحەمەد خەسرەوی و بڕێگ لە تشماڵەیل ئێڵ کورد دژ وە سیاسەتەیل و زڵم و جەور حاکم نزامی ئەو وەختە وسان و داوا کردن کە ڕەفتار خاسترێگ وەگەرد مەردم ئیلام داشتوون. وەلێ وە پێچەوانەی ئنتزارێیان، سەرتیپ کووپاڵ وە نامەیگەو داوا لە گەورایل ئێڵەیل کەیگ کە لە کاروبارەیل حکوومەتی دخاڵەت نەکەن. لە درێژەی ئەی وەزعە شامەحەمەد وە هاوکاری گەورایل تر، بناڕای ڕاپەڕین و گرتن شار ئیلام نان.

نزیک وە چوار هزار کەس لە ڕاپەڕین خەڵک ئیلام بەشدار بۊن. سەربازەیل شامحەمەد تفەنگ فرەیگ نێیاشتن و هە یە بۊە مدوو یەگ شامحەمەد دەس وە دامان باشوور کوردستان بووگ. لە ڕێ خانەقین و باشوور کوردستانەو تفەنگەیل فرەیگ وە دەس هاوردن. یە نیشان دەیگ لەو سەردەمە شامحەمەد وەگەرد بارزانییەیل و کوردەیل ئیلامی نیشتەجی بەغدا کە سەرباز ئەحمەد بارزانی بۊن پەیوەندیی نزیک و خاسێگ داشتێیە.

لە ئان ڕاپەڕێن و دەسەڵات گرتن مەردم، عەلی قولی خان، کوڕ خوڵامڕزا خان والی و دەسەڵاتدار ئیلام، پەیوەست وە مەردم بۊ و ورە و هێز فرەیگ وە مەردم دا. ڕاپەڕین مەردم لە شار ئەرکەواز مەڵگشایەو دەس وە پێ کرد و بەرە بەرە ئێڵەیل و تایفەیل و عەشیرەیل ئیلامی پەیوەست ڕاپەڕین بۊن. فرە وە پێ نەچگ کە ئیلامییەیل ڕەسینە شار ئیلام و دەور لە قڵای والی دان. سەرتیپ کووپاڵ و نیرووەیلێ لە ناو قڵای والی گیر کەفتن و ئیلامییەیل دەسەڵات شار ئیلام گرتنە دەس خوەیان. شار ئیلام نزیک وە یەی مانگ لە دەس شامحەمەد و سەربازەیلێ بۊ. هاوکات وەل گرتن شار ئیلام، شامحەمەد و نیرووەیلێ وە ئامانج گرتن شارەیل گیەڵان، سەومار، قەسرشیرین و کرماشان، وەرەو کرماشان چێن. ئیلامییەل نزیک وە ١٠٠ کیلوومتر لە ڕێ ئیلام وەرەو کرماشان پیشڕەوی کردن و لە تەنگەی «ڕنوو» کە ئەسڵی‌ترین ڕێ لە ماوێن کرماشان و ئیلام بۊ گیر کەفتن.

 

..................................................................

 

شەڕی «ڕنوو»؛ ڕاپەڕینی خەڵکی ئیلام دژ بە ڕەزاشا لە ساڵی ١٩٢٩دا (بەشی یەکەم)

ڕاپەڕینی خەڵکی ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان -کە بە «شەڕی ڕنوو»یش ناسراوە- بە ڕێبەرایەتیی «شامحەمەدی یاری» و «عەلی قولی ‌خان» لە ساڵی ١٩٢٩دا، لە ڕاپەڕینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە دەسەڵاتی ناوەندییە کە بە هەر هۆکارێکەوە لە مێژووی کوردستان ئەوەندە نەناسراوە و زۆر بایەخی پێ نەدراوە. لەم ڕاپەڕینەدا زۆرینەی شارۆچکە و عەشیرەتەکانی ئیلام بەشدارییان کردووە و شان بە شانی یەکتر دژ بە دەسەڵاتی ناوەندیی ئێران و سیاسەتەکانی ڕەزاشا ڕاوەستاون و شەڕیان کردووە.

لە ساڵی ١٩٢٨دا غوڵامڕەزاخان –والیی ئیلام (پشتکووهـ)- کە بە بۆنەی لایەنگریی لە شۆڕشی مەشرووتە لە ئێران لەگەڵ شێخ خەزعەل پەیمانی «قیامی سەعادەت»یان واژۆ کردبوو (پەیمانێک دژ بە ناوەندخوازیی ڕەزاشا لە ساڵی ١٩١٠دا)، بە ناچار بۆ عێراق هەڵات. بەم بۆنەیەوە حکوومەتی ئیلام ڕادەستی برای غوڵامڕەزاخان، واتە «شەهابولدەولە» کرا؛ شەهابولدەولە نزیک بە یەک ساڵ والیی ئیلام بوو، بەڵام ئیدارەکردن و حکوومەتی ئیلام بە کردەوە بە دەستی فەرماندەی سەربازیی پشتکووهـ، سەرتیپ ئەبولحەسەن‌خانی پوورزەند بوو. شەهابولدەولە لە دوای یەک ساڵ لە دەسەڵات کشاوە و بۆ ڕێگری لە شۆڕش و پەرەسەندنی دژایەتیی خەڵک لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی، لە لایەن دەوڵەتی ناوەندییەوە عەلی قولی خان، کوڕی خوڵامڕەزاخان کرا بە والیی ئیلام.

هەر لەو ساڵەدا، سپەهبۆد ئەمیر ئەحمەدی، محەممەد سادقی کووپاڵی بە دەرەجەی سەرلەشکەرییەوە ڕەوانەی شاری ئیلام دەکات. لە درێژەی نزیک بە یەک ساڵ زوڵم و جەورێکی ئێجگار زۆر لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە و هەروەها لە ئەنجامی سیاسەتە ڕەزاخانییەکانەوە کە بە سەر خەڵکی ئیلامدا دەسەپێت و لە ئاکامی ئەم بارودۆخەدا، لە کۆتاییی مانگی گەلاوێژ و دەستپێکی مانگی خەرمانانی ١٩٢٩دا لە لایەن خەڵکی ئیلامەوە و بە ڕێبەرایەتیی شامحەمەدی یاری، زنجیرە خۆپێشاندان و شەڕگەلێک دەست پێ دەکات و ڕاپەڕینێکی گشتی دژ بە دەسەڵاتی ناوەندی لە ئیلامەوە سەر هەڵدەدات.

شامحەمەدی یاری ناسراو بە «شامگە ڕزاخان»، یەکێک لە گەورەکان و سەرۆکەکانی عەشیرەتی مەڵگشایی لە ئیلام بوو کە بە هاوکاریی عەلی قولی خان (کوڕی غوڵامڕەزاخان، والیی ئیلام) ڕێبەرایەتیی ڕاپەڕینی ئیلامییەکان دژ بە ڕەزاشای بە ئەستۆ گرتبوو. لەم ڕاپەڕینەدا هەموو عەشیرە و عێڵ و تایفەکانی ئیلام بەشدارییان کردبوو؛ عێڵ و تایفەگەلێک وەکوو مەڵگشای، مییەخاس، ڕەشنوو، ملخەتاوی، عەلیشێروان بەدرە، خزڵ، شووهان، دێواڵای، ئەرکەوازی، عالیبەیگی، کوردەلی دێلوڕان و ئاودانان و... .

شامحەممەد کە ئەزموونی بەشداری لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی عوسمانی و عەرەبی هەبوو، لە ساڵی ١٩٢٩دا لەگەڵ چەند کەسێک لە سەرۆک عەشیرەتەکان وەکوو میرزا شامحەممەدی خەسرەوی و تشماڵەکانی (سەرۆک عەشیرەتەکان) ئێڵی کورد، دژ بە سیاسەتەکان و زوڵم و زۆری هێزە نیزامییەکان ڕاوەستان و داوایان کردبوو لەگەڵ خەڵکی هەژار و بەدەسەڵاتی ئیلام هەڵسوکەوتێکی مرۆڤانە و باشتریان هەبێت. بەڵام بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان، سەرتیپ کووپاڵ بە نامەیەکەوە هەڕەشەیان لێ دەکات کە  دەڵێت کاروباری حکوومەتی پەیوەندیی بە ئەوانەوە نییە و مافیان نییە لەو بوارەوە قسەیەک بکەن؛ لە درێژەی ئەم بارودۆخەدا بوو کە شامحەممەد و سەرۆک عەشیرەتەکان بناغەی شۆڕش و بەدەست‌گرتنی دەسەڵاتی شاری ئیلام دادەڕژێنن.

نزیک بە ٤٠٠٠ کەس لەم ڕاپەڕینەدا بەشدارییان کردووە. هێزەکانی شامحەممەد چەکێكی زۆریان پێ نەبووە و هەر بەم بۆنەیەوە شامحەممەد دەستەودامانی باشووری کوردستان دەبێت. لە ڕێگەی خانەقین و باشووری کوردستانەوە چەکێكی زۆریان دەست دەکەوێت. ئەم ڕووداوە سەلمێنەری ئەوەیە کە لەو سەردەمەدا شامحەممەد و ئیلامییەکان لەگەڵ بارزانییەکان و کوردە ئیلامییەکانی دانیشتووی بەغا کە بەشێک بوون لە هێزەکانی شێخ ئەحمەد بارزانی، پەیوەندییەکی نزیک و گەرمیان هەبووە.

لە ئانی ڕاپەڕین و دەسەڵات‌گرتنی خەڵکی ئیلام، عەلی قولی خان، کوڕی غوڵامڕەزا و والی و دەسەڵاتداری ئیلام، پەیوەستی خەڵک دەبێت و هێز و ورەی ئیلامییەکان زۆرتر دەبێت. ڕاپەڕینی خەڵک لە شاری ئەرکەوازی مەڵگشاییەوە دەست پێ دەکات و بەرە بەرە عێڵ و تایفە و عەشیرەتە ئیلامییەکان پەیوەستی ڕاپەڕین دەبن. زۆری پێ ناچێت کە ئیلامییەکان دەگەن بە شاری ئیلام و قەڵای والی کە جێی سەرتیپ کووپاڵ و هێزەکانیشی بوو گەمارۆ دەدەن. شاری ئیلام نزیک بە یەک مانگ لە دەستی هێزەکانی شامحەممەددا دەبێت. هاوکات لەگەڵ گرتنی شاری ئیلام، شامحەممەد و هێزەکانی بە ئامانجی هێرش بۆ سەر شارەکانی گیەڵان، سەومار، قەسری‌شیرین و کرماشان، بەرەو کرماشان ڕەوانە دەبن. هێزەکانی شامحەممەد نزیک بە ١٠٠ کیلۆمەتر بەرەو کرماشان پێشڕەوی دەکەن و لە تەنگە و دەربەندی «ڕنوو» کە ئەسڵی‌ترین ڕێگەی ئیلام بە کرماشان بوو، دەمێننەوە.

KURDŞOP
707 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!