بیرەوەرییەکانی "مەلا حەسەنی ڕەستگار" و ڕووویەکی ڕوونی ڕێژیمی پاشایەتی

دوکتور ئازاد موکری

مەلا حەسەنی ڕەستگار سیاسەتمەدار و نوووسەر و شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. مەلا حەسەن نزیکەی نەوەد ساڵ لەمەوبەر لە شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. ئەو سەر بە بنەماڵەیەکی مامناوەندی کۆمەڵگای کوردەواریی ڕۆژهەڵاتی کووردستان بووە. هەر لە منداڵییەوە لەگەڵ زۆر یەک لە چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان پەیوەندییان هەبووە و بە هۆی ئەوەی لە شاری سابڵاغ ژیاوە، هەشتا ساڵ لەمەوبەر بە فەرمی چووەتە قوتابخانە و دەرسیشی خوێندوووە. لە ڕاستیدا مەلا حەسەنی ڕەستگار وەک خۆی لە کتێبی بیرەوەرییەکانیدا ئاماژە دەکا مامۆستای ئایینی واتە مەلا نەبوووە و ئەو نێوە بە سەر ئەو و ئامۆزاکەی، واتە مەلا ڕەسوول پیشنەمازدا بڕاوە، دەنا لە ڕاستیدا ئەوان لە قوتابخانەی مۆدێڕنی شاری دەرسیان خوێندووە. مەلا حەسەن پلەکانی خوێندنی تا وەرگرتنی دیپڵۆم درێژە پێداوە و وەدسەتهێنانی ئەو پلەیە بۆ خوێندەواری نزیک حەفتا ساڵ لەمەوبەر سەرکەوتنێکی باش بوووە.

لە بیرەوەرییەکانی ڕا دەردەکەوێ کە ئەو هەر لە منداڵییەوە ئاگاداری ڕەوت و بزوووتنەوەی سیاسیی چالاک لە شاری مهاباد بووە. مهابادی ئەوکاتیش ناوەندێکی بەهێز و بنکەی سەرەکیی بیری نەتەوەییی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

بیرەوەرییەکانی حەسەنی ڕەستگار ئەو ڕاستییە دەردەخا کە کاتێک بارزانییەکان لە ٧٦ ساڵ لەمەوبەرەوە دێنە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاری مهاباد، چۆنیان پێشوازی لێ دەکرێ. چۆن خەڵکی مهاباد و شارەکانی دیکەی موکریان ئامێزیان بۆ دەکەنەوە و لە هیچ چەشنە یارمەتییەک بۆ ئەو برا و خوشکانەی خۆیان کە سنووری دەستکرد لێکی هەڵبڕیون درێخی ناکەن.

جودا لەوە دیاردەیەکی سەیر و سەرسوڕهێنەری دیکەش دەبینین، ئەویش ئەوەیە کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک شارۆمەندی ئاسایی دەبنە پشت و پەنای بارزانییە کۆچکردووەکان وەک بەشێک لە کۆمەڵگای خۆیان ڕێگا و جێگایان بۆ دابین دەکەن و سیاسییەکانیش بێ ئەوەی سڵیان لێ بکەن و وە ک پەنابەر و لێقەوماو لێیان بڕوانن، لە ڕیزەکانی تەشکیلاتی سیاسی و چەکداریی خۆیاندا جێیان دەکەنەوە و پرسیان پێ دەکەن و پلەی گەورەیان دەدەنێ. نمووونەی بەرچاویشی ئامادەییی مەلا مستەفا بارزانی لە کۆماری کوردستان و بوونی بە ژێنڕاڵی یەکەم کۆماری کوردستان لە مهابادە.

مەلا حەسەنی ڕەستگار تەنانەت ئەوەش دەگێڕێتەوە کە ئەوان وەک منداڵی وردی ئەو سەردەم چۆن ئاگایان لەوە بووە کە خودی مەلا مستەفا بارزانی، ڕاهێنانی چەکی لە دەروبەری مهاباد بە پێشمەرگە کردوووە و ئەوان بە چاوی خۆیان ئەو بوون و بەرپرسایەتی و هێزەیان دیوە و شکۆی برایانی خۆیان پاراستوووە.

ئەو دیتن و ئەزمووونانە لە زەینی حەسەنی ڕەستگار و زۆر یەک لە لاوانی ئەو سەردەمدا دەمێنێتەوە و کە پێدەگەن ئەوجار ڕاستەوخۆ دێنە ڕیزی تێکۆشانی سیاسییەوە. خودی مەلا حەسەنی ڕەستگار بە پێی ئەو بیرەوەرییانەی نوووسیوویەتی، ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەکا کە هەر لە هەڕەتی لاوییەوە پەیوەندیی بە چالاکانی سیاسیی ناو شاری مهابادەوە کردووە و بە کردەوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران کاری کردووە ئەرکی ڕاپەڕاندووە و لە ئاکامدا لە دەیەی سیی هەتاویدا لەگەڵ کۆمەڵێکی زۆر لە چالاکانی سیاسی و حیزبی موکریانی و مهابادی لە لایەن دەزگای بەدناو و دژی ئینسانی ساواک دەستگیر دەکرێن.

ئەو کەسانەی حەسەنی ڕەستگار ناویان دێنێ کە لەگەڵ ئەو، یان ماوەیەک بەر لەو دەستگیر کراون لیستێکی دوور و درێژ دەتوانین لە ناویان ئامادە بکەین. بەڵام بەشێکیان بریتین لە سمایلی قاسملوو، دکتۆر عەلی مەولەوی، غەنی بلوووریان، حەمەدی مەولووود، و زۆر کەسی دیکەش.

ئەوەی لێرەدا دەمهەوێ هەڵوەستەی لەسەر بکەم، درێژەی بیرەوەرییەکانی حەسەنی ڕەستگار نییە، بەڵکوو دەمهەوێ تەنیا لە سەر خاڵێکی بچووک لە بیرەوەرییەکانی ئەو سیاسەتمەدار و نوووسەرە جەخت بکەم ئەویش چەشنی هەڵسوکەوتی دەزگای سیخوڕیی حەمەرەزا شای پەهلەوی لەگەڵ چالاکانی سیاسی و کوولتووری و کۆمەڵایەتی بووە.

ئەو کارەش بەو مەبەستە دەکەم کە هەم مەلا حەسەنی ڕەستگار ماوە و دەتوانرێ زیاتر لەسەر ئەو بابەتە قسەی لەسەر بکرێ و هەم سیاسەتوانانی ئەوڕۆی کورد دەرسێکی لێ وەربگرن و بیکەنە نەخشە ڕێگای هەڵسوکەوت لەگەڵ هێزە سەڵتەنەت خوازەکان.

چون ئەوەی ڕاستیی سیاسەتی ئێستای کۆمەڵگای کوردی ڕۆژهەڵاتە، ئەوەیە کە چالاکانی سیاسی بە سەر دوو باڵ یان ئوردووگادا دابەش بووون. بەشێکیان لە دوای شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، چووونە ڕیز و ئوردووگای سەڵتەنەت خوازەکانەوە کە سەرکردەکەیان ڕەزای پەهلەوی کوڕی حەمەڕەزا شایە و هەڵبەت هەر لەسەر تەوەرە و بستەی باوکی سیاسەت دەکا. تاقمێکیش لەگەڵ هێزە چەپ و دێموکڕاتەکان کەوتوون.

ئەوەی بیرەوەرییەکانی حەسەنی ڕەستگار لە دەزگای ساواکی حەمەرەزا شای بەدەستەوە دەدا، مەترسیدارترین و دژە مرۆییترین سیستەمە کە هیچ مافێک بۆ چالاکی سیاسی و بەندکراوی سیاسی لەبەرچاو ناگرێ. ڕەستگار باسی ئەو ئەشکەنجە دڕندانانە دەکا کە بەرپرسان و بازجووەکانی ساواک لەگەڵ خۆیان کردووە. لە شەللاق و هەڵواسین و کوتان تا سنووری کوشتنەوە بگرە تا ڕەفتاری حەیوانانەی وەک ئەشکەنجەی بە کۆمەڵی یەک کەسی وەک حەسەنی ڕەستگار بە چەشنێک کە دوای ئەشکەنجە بە چەندین ڕۆژ نەیتوانیووە تەنانەت لە جێگای خۆی ببزوێ.

کۆی ئەو بەندییانەی لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی شادا بووون لە لایەن جەللادەکانی ساواک و ڕاسپێردراوەکانی شاوە ئەو بەڵایانەیان بەسەر هاتووە و سەیر لەوەدایە مەلا حەسەنی ڕەستگار دەڵێ ئەوە قاو بوو کە حوکمی بەندییەکان تەنیا بە قسە و ئەمری خودی شا دەشکێ و کەسیش دەستی بەو ڕانەگەیشتووە.

لە لایەکی دیکەوە حەسەنی ڕەستگار بە گێڕانەوەی شتێکی دیکە فەشەل و گەندەڵ بوونی ئەو سیستەمە دژە ئینسانییە ئاوا دەردەخا کە گۆیا بە هۆی لەدایک بووونی ئەو ڕەزا پەهەلەوییەی ئێستا ڕۆڵی ئازادیخواز دەگێڕێ، بڕیار بوووە ماوەی بەندی خەڵکی کەم کەنەوە. واتە نەتەنیا یاسایەک نەبووە بەڵکوو یاسا ویست و ئیرادەی شا و بنەمەڵەکەی بووە.

حەسەنی ڕەستگار باسی ئەوانە دەکا ئیعدام کراون. باسی ئەوانە دەکا لە چاوەڕوانیی ئیعدامدا تەمەن و ڕۆح و ڕەوانیان هەڵدەوەرێ. ئەو نوووسەر و سیاسەتوانە جودا لەوانە باس لەوە دەکا تەنانەت پاش ئەوەی بەندییەک دەورانی بەندیخانە و ئەشکەنجە و هەموو سوووکایەتییەکانی بەندیخانەی تێپەڕ دەکرد و پاش دە بیست ساڵ ڕزگاری دەبوو، ئەو جار سیستەمی سیخوڕی بەردەوام ژیانیان دەخستە ژێر چاوەدێری. ئەوە ڕووداوێکە کە بەسەر خودی ڕەستگار هاتووە و تەنانەت بەهۆی ئەوەی بەندی بوووە دواتر هەموو ڕێگایەکی بۆ وەدەستهێنانی کارێک لە بواری پەروەردەدا لێ دەگرن.

ئێستا بە پێی ئەو بیرەوەرییانە و ئەو ئەزمووونە ئایا یەک کەوتن لەگەڵ میراتگری ئەو سیستەمە دڕندەیە تا چەندە کارێکی سیاسیانە و حەکیمانەیە، مەلا حەسەنی ڕەستگار لە بیرەوەرییەکانیدا ڕوووی ڕاست و بێ ڕتوووشی سیستەمی پاشایەتیی دەرخستووە.

 

KURDŞOP
743 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!