"قه‌ده‌م‌ خێر" ژنی شۆڕشڤانی ڕۆژهەڵات

له‌ باسی بوێری و دلێرییه‌کانی ئه‌وه‌دا گۆرانی و شێعر و به‌سته‌یه‌کی زۆر کوتراون. گۆرانی و شێعری حه‌ماسی که‌ ئێستاکه‌ش وێردی سه‌ر زاری خه‌ڵکی لوڕستانه‌. . به‌ هۆی کاریگه‌رییه‌ک که‌ که‌سایه‌تی قه‌ده‌م خێر له‌ سه‌ر زه‌ین و زمانی خه‌ڵکی بووه‌ هاتۆته‌ ناو شێعر و مووسیقای گه‌له‌که‌یه‌وه‌. ئێستا جگه‌ له‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک شێعر له‌ مه‌ڕ قه‌ده‌م خێره‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ هه‌ر کام لایه‌نێکی که‌سایه‌تی قه‌ده‌م خێریان باس کردووه‌ چه‌ندین ئاوازیش هه‌ر بۆ قه‌ده‌م خێر ساز کراوه‌.

"قەدەم‌خێر" ژنی شۆڕشڤانی ڕۆژهەڵات

 

قەدەم خێر کچی کەیخودا قەندی(کیخا قەنی) لە لوڕستانی خواروو لە بەشی حوسێنییەی سەر  بە شاری ئەندیمێشک لە ساڵی 1278 هەتاوی لە دایک بووە.

ئەو شێرەژنێکی تایەفەی قەڵڵاوەندە کە خۆیان یەکێک لە لقەکانی عێلی دریکوەندن. ئەو تایەفەیە نیشتەجێێ ناوچەی "باڵا گریوە" لە پارێزگای لوڕستانن. یەکێک لە پیاوانی بە زیپک و زاکوونی ئەو عێلە بە ناوی"بوزورگ" نزیکەی سەد و بیست ساڵ لەوە پێش ژیاوە. لە نێو منداڵەکانی "بوزورگ"دا "قەنی"(قەندی) قەڵڵاوەندی پاش ئەوە خۆی دەناسێ و گەورە دەبێ بە کەسێکی بوێر و شیاو و مەزن دەناسرێ و دەست ئاواڵەیی و بەخشندەبوونی دەبێتە وێردی سەر زاران. قەنی منداڵی زۆر بووە. لە نێو کوڕەکانیدا "باباخان" و "عەبباس خان" و لە نێو کچەکانیدا "قەدەم خێر" و "گوێ تەڵا" بە هۆی دلێری و بوێرییانەوە و هەروەها بە هۆی بەشداریکردنیان لە شەڕەکاندا ناوبانگیان سنووری ناوچەکەی خۆیانی بەزاند و لە هەموو ناوچەکانی دیش دەنگی داوە. قەدەم خێر کچێکی بەجەرگ و نەترس و جوان و ڕەشید بووە. لە شەڕی نێو هۆزەکاندا پشتیوانی پیاوانی هۆزەکەی خۆی بوو. زۆر جاریش کە شەڕکەرانی هۆزەکەی دەکەوتنە داوەوە، ئەوە قەدەم خێر بوو کە بێ ترس لە تەقەی تفەنگ و گوللـەی نەیار، چەک و خواردەمەنیی دەگەیاندە سەنگەرنشینانی هۆزەکەی و لە تەنگانەی ڕزگار دەکردن.

لە سەرەتای دەستەڵاتدارێتیی حکوومەتی پەهلەویدا کە تازە هێزە چەکدارەکانی ئێران و لەشکری ڕۆژئاوای ئێران هاتبوونە لوڕستانەوە، لە نێوان چەکدارانی سوپای ئێران و براکانی قەدەم خێردا شەڕ و تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە. شەڕێکی خوێناوی کە بە دەیان کەسی تێدا کوژرا‌. لوڕەکان دەیان ویست بەر بە لەشکری ئێران بگرن و نەهێڵن پێ بنێنە هەرێمی ژیانی ئەوانەوە. بەڵام سەرەڕای قارەمانەتی نواندن و بەرگرییەکی بوێرانەی قەدەم خێر و پیاونی هۆزەکەی، ئاقیبەت بە کوژرانی عەبباس خان، ئەویش خۆی بە دەستەوە دا. ئەو ڕووداوانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی 1307 هەتا 1310ی هەتاوی. قەدەم خێر جارێک لە گەڵ کوڕە مامی خۆی زەماوەندی کرد و کوڕێکی بوو بە ناوی موحەممەد خان کە تا چەند ساڵ لەوە پێش هەر مابوو.

هەر لەو ساڵانەدا چەکدارانی حکوومەت بۆ پاشەکشە کردن بە هۆزەکان لە ناوچەی گاوازین، لەگەڵ خەڵکی تاف ئاو و خونیلە تێکهەڵدەچن. لەو شەڕەدا "سەفقوڵی" مێردی قەدەم خێر و فازیلی برای لە شاخەکانی گاوازین لە گەڵ چەکدارانی دەوڵەت ڕووبەڕوو دەبن.

سوپا لە هەموو لاوە گەمارۆیان دەدا. لەو شەڕەدا سەفقوڵی دەکوژرێ. تاقمێک لە خەڵکی عەشیرەتی قەدەم خێر لە گەمارۆدا دەمێننەوە. قەدەم خێر بە سواری و بە بێ ترس بە مەشکی ئاو و ڕەخت و فیشەکدانەوە خۆی دەگەیەنێتە سەنگەری براکانی و ڕزگاریان دەکا و لەمەودوا هاوڕێ لە گەڵ ئەوان دەست دەکا بە شەڕی پارتیزانی.

قەدەم خێر لە زۆربەی شەڕەکاندا جگە لەوەی شەڕی دەکرد وێڕای براکانی خەریکی دابەش کردنی فیشەک و خواردەمەنییش لە نێو شەڕکەرەکاندا دەبوو. هەتا دامەزرانی تەواوی حکوومەتی پەهلەوی لە خوڕەمئاباد قەدم خێر و دوو برای چەندین شەڕی خوێنینیان لە گەڵ هێزەکانی دەوڵەت بە سەرکردایەتیی سەرتیپ ئەسفەندیاری  کرد.

سەرەنجام قەدەم خێر لە ساڵی 1308 و پاش کوژرانی براکانی واتە عەبباس خان و باباخان، لەگەڵ پۆلێک لە هەواڵانی، پاش ملمڵانێیەکی زۆر تەسلیم بوون. قەدەم خێر پاش ئەو ڕووداوە نەخۆش کەوت و ساڵی 1312 کۆچی دوایی کرد. سەرچاوەکان سەبارەت بە شوێنی ناشتنی قەدەم خێر ڕای جیاوازیان هەیه.‌ تاقمیک پێیان وایە لە ئەندیمێشک نێژراوە و تاقمێکیش دەڵێن مەیتەکەیان بردۆتە وڵاتی عێڕاق لە گۆڕستانی کەربەلا ناشتوویانە.

بە هۆی کاریگەرییەک کە کەسایەتیی قەدەم خێر لە سەر زەین و زمانی خەڵکی بووە، هاتووەتە ناو شیعر و مووسیقای گەلەکەیەوە.  لە باسی بوێری و دلێرییەکانی ئەوەدا گۆرانی و شیعر و بەستەیەکی زۆر کوتراون. گۆرانی و شیعری حەماسی کە ئێستاکەش وێردی سەر زاری خەڵکی لوڕستانە. ئێستا جگە لەوەی کۆمەڵێک شیعر لە مەڕ قەدەم خێرەوە هەیە کە هەر کام لایەنێکی کەسایەتیی قەدەم خێریان باس کردووە، چەندین ئاوازیش هەر بۆ قەدەم خێر ساز کراون. لە ڕاستیدا سەرەکیترینیان مەقامێکە بە ناوی "مەقامی قەدەم خێر" کە بە مەقامێکی حەماسیی لوڕی ناسراوە. بۆ دوا جاریش مامۆستای مووزیکی کوردی موجتەبا میرزادە بە شێوەیەکی جوان دایڕشتووەتەوە و بە کەمانچە ئەو ئاهەنگەی‌ لێداوەتەوە. 

 

لە نێو ئەو ئاهەنگانەدا ئاهەنگێکی زۆر ناسراو هەیە بە ناوی "قەدەم خێر" کە پیاوێک بە ناوی"مراوک"(مرادبەگ) گوتوویەتی و لە ڕاستیدا قەدەم خێری وەک کەسایەتییەکی ئوستوورەیی لێکردووە.

 جان سیسیل ئیدمۆندز کە لە ساڵەکانی 1915 تا 1917دا نوێنەری سیاسیی ئینگلستان لە ئێران بووە لە سەرفەرنامەکەی خۆیدا کاتێک بە لوڕستاندا ڕادەبرێ باسی چیرۆکی قەدەم خێر و ئەو شیعرانە دەکا بۆ ئەو گوتراون. شایانی باسە ئەو کتێبە لە لایەن ئەسکەندەر ئەمانەڵڵاهی بەهاروەند و لەیلی بەختیارەوە وەرگێڕداروەتە سەر زمانی فارسی. لە سەفەری ساڵی 1917دا "ئەی بی سان" دەچێتە نێو هۆزەکانی دریکوەندەوە و و زۆر شیعر لە بارەی قەدەم خێروە کۆ دەکاتەوە.

 

قدم‌خیر دو هار میا ، مِیلیش وِ جنگه

 هفت‌تیری دوپیچ ساووَش پُر دِ شَنگه

قە‌دەم خێر خەریکە دێ و ئیشتیای لە شەڕه

حەوت تیرێکی پڕ لە فیشەکەی لە نێو سەدەکەی ناوه

 

‌ قدم‌خیر دو هار میا ، مِیلِش وِ قیه

تِفنگچی دِ مِیدونش خوشی نِئیه

قەدەم خێر لەو خوارەوە دی و شەڕی پێ خۆشە

حەریفی لە مەیدانی شەڕدا خۆشی نەدیوە

 

كولاییِ سیتْ بَوَنِم دِ بلگِ پینه

 چَشیاكَت دِ نازِكی ، اَفتو نِئینه

کڵاوێکت بۆ ساز دەکەم لە گەڵای پنگە

تا جاوە جوانەکانت بە خۆر نەیشێن

 

ﻣﺎل ﺑﻮ وه ﻗﺪم ﺧﻴﺮ د ﻟﻮ ﺗﺎف آوه

 ﭼﺸﻴﺎش ﻣﻨﻲ ﺟـــﻮﻣﻲ ﭘﺮ د ﺷﺮاوه

ماڵە باوکی قەدەم خێر لە "تافی ئاوە"    

  چاوانی هەر بە چەشنی چۆمی شەڕاوە

 

ﻗﺪم ﺧﻴﺮ ﻳﺎ ﺟﻮن ﺧــﺖ ﻳﺎ ﺟﻮن ﺑﻮ وت

  واﻛﻮ او ﻫﻒ ﺗـــﻴﺮﺗﻪ دو ﭘﻴﭻ ﺳﻮوه ت

قەدەم خێر تۆ گیانی خۆت یان گیانی باوکت

دەربێنە ئەو حەوت تیرەی لە شەدەکەت دا

 

ﻗﺪم ﺧﻴﺮ ﻗﺪم زﻧﻪ دو دﻳﻮ ﺧﻮﻧﺶ

ﭼﻲ ﺟﻬﺎل ﻋﺎﺷﻘﻲ ﺟﻜﺴﻮن و ﺷﻮﻧﺶ

قەدەم خێر پیاسە دەکا لەو دیوەخانە

وەک لاوێکیش عاشقی جەسکۆنی شانە

 

ﻗﺪم ﺧﻴﺮ ﻗﺴﻢ خوره اﻓﺘﻮ ﻧﻴﻴﻤﻪ

د ﻣﻮردﻧﻪ ﺑﻮاﺧﻮ ﭼﻞ ﮔﻴﺲ ﺑﻮرﻳﻤﻪ

قەدەم خێر سوێندی دەخوا تاوی نەدیوە

لە خەمی مەرگی برا بسکی بڕیوە

 

 

1-مشاهیر لر: ایرج كاظمی

2-تاریخ جغرافیایی و اجتماعی لرستان: حمید ایزدپناه

 

  ڕضا جايدري

3- ڕوزنامه سرمايه، شماره 359 به تاريخ 7/10/85، صفحه 8 (زنان).

 

تابستان 1390- کریم منصوری

 

4- http://www.setinelor.com/fa/archives/2011/08/15/29473

 

http://shafaaq.com/fa/culture-arts/culture-arts-news/1976--

 

                 http://shafaaq.com/fa/culture-arts/culture-arts-

 

KURDŞOP
856 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!