یەکەم ماچکردنی ڕۆمانتیک، ٤٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە میزۆپۆتامیا تۆمار کراوە

بەپێی بابەتێک کە لە گۆڤاری "Science" بڵاو کراوەتەوە، توێژەران دەڵێن، ماچکردنی لێوەکانی یەکتر ڕەنگە ببێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دەم و ددان و هەروەها دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە لەنێو دەمدا. هەروەها بەپێی لێکۆڵینەوەکان، لە درێژایی مێژوودا مرۆڤەکان بە شێوەیەکی دۆستانە و خێزانی یەکتریان ماچ دەکرد و ئەمە بەپێی کات و شوێنگەی جوغرافیایی، ڕەفتارێکی بەربڵاو بووە. بەڵام ماچکردنی یەکتر بە شێوەیەکی ڕۆمانتیک و لەسەر بنەمای ڕەگەز و سێکس، وەک فەرهەنگێکی زۆر جیهانی و گشتگیر، پێشبینی نەدەکرا.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوە و ئەو بەڵگانەی لە میزۆپۆتامیای کۆن وەدەست کەوتوون، ٤ هەزار و ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر مرۆڤەکان یەکتریان ماچ دەکرد و ئەمە وەک کولتوورێک بوونی هەبووە و تەنانەت زیاتر لەوەی پێشبینی دەکرا، ئەمە بووە بە بابەتێکی جیهانی.

زانایان لە دوایین لێکۆڵینەوەکانیان دەریانخستووە ماچکردن لەنێو کۆمەڵگەکانی میزۆپۆتامیادا هەبووە و هەتا ئەمڕۆ ئەو ڕاستییە لەبەرچاو نەگیراوە، بەڵام لە نووسراوەکانی ٢٥٠٠ ساڵ پێش زاییندا، تۆمار کراون.

بەپێی بابەتێک کە لە گۆڤاری "Science" بڵاو کراوەتەوە، توێژەران دەڵێن، ماچکردنی لێوەکانی یەکتر ڕەنگە ببێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دەم و ددان و هەروەها دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە لەنێو دەمدا. هەروەها بەپێی لێکۆڵینەوەکان، لە درێژایی مێژوودا مرۆڤەکان بە شێوەیەکی دۆستانە و خێزانی یەکتریان ماچ دەکرد و ئەمە بەپێی کات و شوێنگەی جوغرافیایی، ڕەفتارێکی بەربڵاو بووە. بەڵام ماچکردنی یەکتر بە شێوەیەکی ڕۆمانتیک و لەسەر بنەمای ڕەگەز و سێکس، وەک فەرهەنگێکی زۆر جیهانی و گشتگیر، پێشبینی نەدەکرا.

بەڵام بەپێی ئەو بەڵگانەی وەدەست کەوتوون، ماچکردنی یەکتر لە زۆرێک لە فەرهەنگەکان وەک "نزیکبوونەوەیەکی ڕۆمانتیکی نائاسایی" سەیری کراوە و بەو جۆرەی لە لێکۆڵینەوەکانی پێشتر پێشبینی کرابوو، تایبەت بە ناوچەیەکی دیاریکراو نەبووە.

واتە بەپێی تێز و لێدوانەکانی پێشووتر دەگوترێت، کۆنترین ماچکردن لە هیندوستان و لە ١٥٠٠ ساڵ لەمەوبەرەوە دەستی پێ کردووە. بەڵام نووسین و بەردنووسەکانی میزۆپۆتامیا هەموو پێشبینییەکان پێچەوانە دەکەنەوە و دەیسەلمێنن ماچکردن هەمیشە لەنێوان هاوسەراندا (ژن و پیاو) هەبووە، بەڵام کەسێک هاوسەرگیریی نەکردبێت، کاتێک عاشق بووبێت، ماچکردنەکە وەک بەشێک لە خۆشەویستییەکەی سەیری کراوە.

د. "ترۆلێز پانک ئاربۆڵ"، پسپۆڕی مێژووی پزیشکیی میزۆپۆتامیا لە زانکۆی کۆپنهاگن، سەبارەت بەم بابەتە دەڵێت: "لە میزۆپۆتامیای کۆن و عێراق و سووریەی ئێستا، خەڵک لەسەر لەوحی قووڕین، بە هێڵی بزماری دەیاننووسی. ئەو لەوحانە دوای هەزاران ساڵ گەیشتنە ئێستا و یەکتریان ماچ کرد، وەک پەیوەندیی هاوڕێ و خێزان و وەک ئەوەی ڕوو دەدات، هەروەها لە ڕابردوودا هەمیشە نزیکبوونەوەی ڕۆمانتیک هەبووە و بەو شێوەیەش قەبووڵ کراوە".

د. ئاربۆڵ دەڵێت: "هەر بۆیە یەکتر ماچکردن تەنیا لەبەر ئەوەی لە ناوچەیەکدا دەرکەوت و لەوێوە بڵاو بووەوە، نابێت وەک نەریتێک سەیر بکرێت، ئەم شتە هەزاران ساڵ لەمەوبەر لە زۆرێک لە فەرهەنگە کۆنەکاندا، هەبووە".

هەندێک لە لێکۆڵەران دەڵێن، ماچکردنی یەکتر دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە یان بە واتایەکی تر دەبێتە هۆی چڵککردنی باکتریایی کە پێی دەگوترێت ڤایرۆسی (HSV-1) و ڕەنگە ماچکردن لە گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسەدا ڕۆڵی هەبێت.

د. ئاربۆڵ دەڵێت: "لە هەندێک لە نووسینەکانی میزۆپۆتامیا هەندێک نیشانەی ڤایرۆسی (HSV-1) کەوتوونەتە بەرچاو و باس لە نەخۆشییەکی هاوشێوە دەکەن".

لەلایەکی دیکەوە توێژەران دەڵێن، ئەو دەقانە لەژێر کاریگەریی زاراوە و سەردەم و کولتوور و ئایینی جیاوازدا بوون، بۆیە ناتوانرێت بەو شێوەیەی وا دەردەکەون، بخوێنرێنەوە.

KURDŞOP
667 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!