شاری ماکۆ و قەڵا مێژووییەکەی

لە ۲۵۰ هێکتاری قەڵا مێژووییەکەی ماکۆ، هەتا ئێستا لەسەر ۷۵ هێکتاری لێکۆڵێنەوە کراوە و شوێنەوارناسان هەوڵیان داوە بە شێوەیەکی ورد لەسەر ئەو ۷۵ هێکتارە بکۆڵنەوە و گرینگیی پێ بدەن.


شادی

کوردشۆپ- ماکۆ یەکێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و یەکێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای ورمێیە کە لە هەمان کاتدا خاوەن شوێنەواری مێژووییە. ڕووی شاری ماکۆ لە چیای ئاگری یان ئاراراتە و سێ وڵاتی تورکیا، ئەرمەنستان و ئێران دەگەیەنێتە یەک. ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی زۆر کەس ڕوو لەو شارە بکەن و سەردانی ئەو ناوچەیە بکەن.

ئێمە لەم وتارەدا بە شێوەیەکی بەرفراوان دەپەرژێینە سەر ئەو بابەتە و قەڵای ماکۆ (قەڵای قابان) و گەشتیاری لەو ناوچەیەش.

قەڵای ماکۆ

قەڵای ماکۆ وەک سێبەرێک دەکەوێتە سەر شاری ماکۆ؛ ڕووبەری قەڵاکە نزیکەی ۲۵۰ هێکتارە و یەکێک لە بەرزترین شوێنەکانی شاری ماکۆیە.

هەتا ئێستا زۆر شوێنەوارناس هاتوونەتە ئەو ناوچەیە و هەوڵیان داوە لەسەر بەشە جیاجیاکانی ئەو قەڵایە لێکۆڵینەوە بکەن و بیناسن.

لە ۲۵۰ هێکتاری قەڵا مێژووییەکەی ماکۆ، هەتا ئێستا لەسەر ۷۵ هێکتاری لێکۆڵێنەوە کراوە و شوێنەوارناسان هەوڵیان داوە بە شێوەیەکی ورد لەسەر ئەو ۷۵ هێکتارە بکۆڵنەوە و گرینگیی پێ بدەن.

پێشبینی دەکرێت کە لە داهاتوودا و بە لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر بەشەکانی تر قەڵای ماکۆ، لەو ناوچەیەدا کۆمەڵێک شتی کۆن و مێژوویی تر بدۆزرێنەوە.

ئەم بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی قەڵای ماکۆ لەلای شوێنەوارناسان گرینگی و ناوبانگێکی زۆر پەیدا بکات، هەروەها خەڵکێکی زۆر سەردانی ئەم قەڵایە و ئەم شوێنە تایبەت و بێ‌وێنەیە بکەن.

مێژووی قەڵای قابان و ماکۆ

یەکێک لە گرینگترین پرسیارەکان کە سەبارەت بە قەڵای ماکۆ دێتە ئاراوە ئەوەیە کە ئەم قەڵایە کەی و لە چ سەردەمێکدا ساز کراوە؟

بۆ کۆڵینەوە لەم پرسیارە، بەپێی ئەو ڕاپرسییانەی ئەنجام دراون، مێژووی قەڵای ماکۆ دەگەڕێتەوە بۆ ٦٠٠ ساڵ پێش ئێستا و مەزەندە دەکرێت کە ئەم قەڵایە لە سەردەمی "تەیموورییەکان" لەم ناوچەیەدا ساز کرابێت.

هەروەها هەندێک ئاسەواری مێژوویی کە لەم شوێنەدا دۆزراونەتەوە، نیشاندەری ئەوەن کە ئەم قەڵایە لە سەردەمی "تەیموورییان" ساز کراوە و بەکار هێنراوە.

ناوچە جیاوازەکانی قەڵای ماکۆ

لە قۆناغە مێژووییە جیاوازەکاندا، ڕووداوی جیاواز لەم قەڵایە ڕوویان داوە، هەروەها ئەم قەڵایە لە کاتی هێرشی "شا عەباس سەفەوی"دا شوێنی نیشتەجێبوونی پاشای ئەو ناوچەیە بووە و ئەمەش ببووە هۆکارێک کە قەڵای ماکۆ شایەتی ڕووداوە جیاوازەکان بێت و لە قۆناغە مێژووییەکانی دواتردا و لە سەردەمی سەفەویدا، دەور و نەخش و ڕۆڵێکی زۆر گرینگ بگێڕێت.

لە ڕووی بەرگرییەوە ئەم قەڵایە دۆخێکی سەرنجڕاکێشی هەبووە. چونکە دیوار و بورجی بەرزی هەبووە و بە شێوەیەک هەڵکەوتبوو کە بەسەر شارەکەدا زاڵ بووە. هەروەها ئەم بابەتە وای کردووە خەڵک بەسەر دیوار و بورجەکانی قەڵاکەدا سەر بکەون و جوانی و سەرنجڕاکێشیی ئەو ناوچەیە ببینن.

قەڵاکە لە ڕووی پاراستنەوە جێگەیەکی زۆر گرینگی هەیە. هەروەها لە بەشەکانی ناوەوەی قەڵاکەدا شوێنی پاشا و شاژن هەیە و ئەو پاشایانەش کە دەیانەویست بچنە ئەم قەڵایەوە، دەچوونە ئەو بەشەی کە شوێنی پاشاکان بووە و لەو بەشەدا ژیاون.

هەروەها بەپێی لێکۆڵینەوەکان کە لەنێو قەڵاکەدا کراوە، لە قەڵاکەدا حەمام و زیندان هەیە. لەلایەکی ترەوە پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانتر لەسەر ئەم قەڵایە بکرێت.

ئەم قەڵا دێرینە لە لیستی شوێنەوارە نیشتمانییەکانی ئێراندا تۆمار کراوە. هەر بۆیە ئەو گەشتیارانەی سەردانی پارێزگای ورمێ دەکەن، بە دڵنیاییەوە کات و ساتێکش لە شاری ماکۆ بۆ بینینی قەڵاکەی بەسەر دەبەن.

چەند خاڵێکی گرینگ بۆ سەردانکردنی قەڵای ماکۆ

بە مەبەستی سەردانکردن و بینینی قەڵای ماکۆ پێویستە چەند بابەتێکی گرینگ لەوبارەیەوە لەبەرچاو بگیردرێت.

ئەم قەڵا دێرینەیە لە شاری ماکۆ لە پارێزگای ورمێ هەڵکەوتووە. هەروەها بۆ ئەوەی گەشتیاران بگەنە قەڵای ماکۆ، سەرەتا دەبێ بچنە نێو شارەوە.

لەلایەکی ترەوە پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە ئەم شوێنە گەشتیارییە بە قەڵای قابانی ماکۆ ناسراوە. گەشتیارانی پڕۆفیشناڵ کە دەیانەوێت سەردانێکی باش و ڕێکخراویان هەبێت، پێویستە بەرنامەیەکی باش و وردیان هەبێت. چونکە کاتێکی دیاریکراو بۆ سەردانکردنی قەڵاکە هەیە و لەنێوان ١ بۆ ٢ کاتژمێردایە.

KURDŞOP
630 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!