ئەفسانەی دوڕگەی ئاختامار لە ناو دەریاچەی وانی باکووری کوردستاندا

لە دوڕگەی ئاختاماردا کەنیسەیەکی مێژووییی ئەرمەنی هەیە کە لە ٤٥ کیلۆمەتریی باشووری ڕۆژئاوای شاری وان هەڵكەوتووە و شوێنێکی گەشتیاریی زۆر گرنگە. بۆ ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت سەردانی ناوچەکە بکەن گەشتی بەلەم بەردەستە. مرۆڤ دەتوانێت بە کەشتی بگاتە ئەو ئاختامار و ئە دوڕگەیە یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییە بەناوبانگەکانی شاری وانە.

کوردشۆپ – شاری  وان لە باکووری کوردستانیان بە بینا مێژووییەکانی و سروشتەکەی هەمووانی سەرسام کردووە. ئەم شارە مێژوویەکی زۆر دەوڵەمەندی هەیە، بە مێژووی ١٥ هەزار ساڵەی، شوێنی چەندین شارستانییەت بووە. لەسەر ئەم جوگرافیایە بە شێوەیەکی سەرەکی کورد، ئەرمەنی و ڕۆمانی، چەندین شارستانییەتی جیاوازیان بنیات ناوە. وان وڵاتی کوردانە و لە دەوری ئەویش ئیمپراتۆریەت و حوکمڕانییەکانی حوری و ئورارتۆ و مێد، لە لایەن باپیرانی کوردەوە دامەزراون. لە ناوچەکە هاوشانی کوردان، خەڵکی ئەرمەنیش ژیاون. ئەرمەنییەکان بە درێژاییی مێژوو، چەندین بینای مێژووییان لەم جوگرافیایەدا بنیات ناوە.

یەکێک لەو بینایانە کڵێسای ئاختامارە لە دوڕگەی ئاختامار لە دەریاچەی وان. ئاختامار یەکێک لە گەورەترین دوڕگەکانی دەریاچەی وانە. کڵێسای ئاختامار لەلایەن ئەندازیار و قەشە مانوئێلەوە لە دوای ساڵانی ٩١٥-٩٢١ی زایینی دروست کراوە. ناوەندی کڵێساکە قوببەیەکە، وەکو مێخەکێکی چوار گەڵا لە شێوەی خاچ، لە بەردی سووری چوارگۆشە دروست کراوە. لەسەر بەردی دەوری بیناکە، لەگەڵ بابەتی ئایینی کە لە ئینجیل و تەورات وەرگیراون، بابەتی گشتی و چۆنێتیی ژیانی ناو کۆشک و شێوازی ڕاو و شێوەی مرۆڤ و ئاژەڵ نەخشێنراون.  

لە ساڵی ٩٠٨ تا ١٠٢١ دوڕگەکە لەلایەن قەیسەری ئەرمەنی، ڤاسپوراکان لە بنەماڵەی ئارتسرونیاوە بەکاردەهێنرا. هەروەها کاسۆلیکەکانی دڤین لە ساڵی ٩٢٠/٩٣١ تا ٩٥٠/٩٩٢ لەوێ ژیاون و کاسۆلیکەکانی ئەرمەنیش لە ساڵی ١١١٦ تا ١٨٩٥ ئاختاماریان وەک ناوەندی خۆیان بەکارهێناوە. خودی ئاختامار بۆ ماوەیەکی زۆر ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەرمەنییەکانی ئەنادۆڵ بووە. ناوی ئاختامار لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە قەدەغە کراوە و ناوی ئاکداماری لەسەر دانراوە. دەوترێت ناوی کچی بنەماڵەیەکی شاهانەی ئەرمەنی بووە.

لە دوڕگەی ئاختاماردا کەنیسەیەکی مێژووییی ئەرمەنی هەیە کە لە ٤٥ کیلۆمەتریی باشووری ڕۆژئاوای شاری وان هەڵكەوتووە و شوێنێکی گەشتیاریی زۆر گرنگە. بۆ ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت سەردانی ناوچەکە بکەن گەشتی بەلەم بەردەستە. مرۆڤ دەتوانێت بە کەشتی بگاتە ئەو ئاختامار و ئە دوڕگەیە یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییە بەناوبانگەکانی شاری وانە.

چیرۆکی ناوی ئاختامار

دەوترێت ناوی ئاختامار لە ئەفسانە و چیرۆکێکەوە هاتووە و بە پێی ئەو ئەفسانەیە چیرۆکەکە بەم شێوەیەیە:

ناوی ئاختامار لە ئەفسانەیەکی ئەرمەنییەوە هاتووە. کچێکی گەنج بە ناوی تامارا هەبوو کە راهیبەی کڵێساکە بوو. کوڕێکی گەنج ئاشقی ئەم کچە دەبێت، بەڵام باوکی دڵڕەقە و نایەوێت پەیوەندییەکە بەردەوام بێت. گەنجە عاشقەکە ئێواران بە مەلەکردن دێ بۆ بینینی خۆشەویستەکەی. تامارا بە چرایەکەوە لە لایەکی دوڕگەکە چاوەڕێی خۆشەویستەکەی دەبێت. باوکی بەم شتە دەزانێ و تەڵەیەک دادەنێ. لە شەوێکی زریاناویدا گەنجەکە دێ بۆ بینینی تامارا و چاوەڕێی ئاگری چراکە دەبێ. بەڵام نازانێ چراکە لە دەستی باوکی تامارادایە و بە دەوری دوڕگەکەدا دەسوڕێتەوە. هەر جارێک چراکە شوێنی خۆی دەگۆڕێ، کوڕەکەش ئاراستەی خۆی دەگۆڕێ. ئەمەش بەردەوام دەبێ تا کوڕەکە دەخنکێ. دوا قسەی گەنجەکە بریتی بوو لە "Axxx Tamara!"(ئاخخخخ تامارا) . لەسەر ئەو ڕووداوە تاماراش ژەهر دەخواتەوە و دەمرێ. باوکی تاماراش زۆر پەشیمان دەبێ بەڵام زۆر درەنگ بووە. ناوی دوڕگەکە بۆ هەمیشە ئاختامارا دەمێنێتەوە و دوایی دەبێتە ئاختامار.

هەروەها "ئاختامار" وشەیەکی کوردییە. ئاختامار واتە ئەو شوێنەی کە زەوییەکەی دەماردەمار و ڕەگ ڕەگە. بنەمای ناوی ئاختامار لەبەر ئاسەواری ناو دوڕگەکە گرنگە. بەداخەوە دەوڵەتی تورک خۆی لە ئاختامار بە خاوەن ناکات. لەلایەن سەربازەکانەوە سەدان جار تەقە لە کڵێسەی مێژووییی ئاختامار کراوە، چونکە کڵێسەکە هی ئەرمەنییەکانە. جیا لەمەش کۆمەڵێک کەس لەو دوڕگەیەدا دەژین کە گومان دەکرێ زیان بە شوێنەوارەکان بگەیەنن.

KURDŞOP
800 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!