چیای نەمروود و شوێنەوارە مێژووییەکەی

چیای بێلی کە زیاتر بە ناوی چیای نەمروود ناسراوە، یەکێکە لە گرنگترین هێما و توخمەکانی دەوڵەتی کۆماگەنە و یەکێکە لە چیا هەرە گرنگەکانی باکووری کوردستان. چیای بێلی یان نەمرود، دەکەوێتە سنووری پارێزگای سەمسوور لە باکووری کوردستان و لە ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن یونسکۆوە وەک میراتی جیهانی ناسێندرا. بەرزیی چیای بێلی ٢١٥٠ مەتر و ڕووبەرەکەی ١١ هێکتارە.

دەوڵەتی کۆماگەنە لە مێژووی کوردستاندا پێگەیەکی تایبەت و گرنگی هەیە. پاشای کورد میرداد لە کولتووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا کولتوورێکی نوێ یان سینتێزی نوێ دروست دەکات و بەو شێوەیە دەسەڵاتی خۆی بەڕێوە دەبات. هەروەها دەوڵەتەکەی خۆی بە کۆماگەن ناودەبات. واتە "گرووپی گەلەکان" یاخود "گرووپی نەژادەکان". ئەوان لە ڕێگەی مەعریفە و جیهانگیرییەوە یەکڕیزیی خۆیان پتەوتر دەکەن. بۆیە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی کە زۆربەی جیهان و هەموو دەوروبەری کۆماگەنی داگیر کردبوو، ناتوانێت بە خێرایی دەوڵەتشاری کۆماگەن داگیر بکات.

چیای بێلی کە زیاتر بە ناوی چیای نەمروود ناسراوە، یەکێکە لە گرنگترین هێما و توخمەکانی دەوڵەتی کۆماگەنە و یەکێکە لە چیا هەرە گرنگەکانی باکووری کوردستان. چیای بێلی یان نەمرود، دەکەوێتە سنووری پارێزگای سەمسوور لە باکووری کوردستان و لە ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن یونسکۆوە وەک میراتی جیهانی ناسێندرا. بەرزیی چیای بێلی ٢١٥٠ مەتر و ڕووبەرەکەی ١١ هێکتارە.

لە ناوەڕاستی لوتکەی چیای بێلی ئەشکەوت و گۆڕی کۆماگەنە هەیە. ئەو بەرهەم و پەیکەرانە لەلایەن پاشاکانی کۆماگەنە ئەنتیۆکۆس - تیۆس ٦٩ -٣٩ پێش زایین و باوکی میتراداتس - کالینیکۆس ١٠٩ - ٦٩ پێش زایین دروست کراون. دەوترێت پەیکەرەکان وەک هێمایەک بۆ ئارامیی خوداوەندەکان دروست کراون.

شاری سەمسوور لە باکووری کوردستان شارێکی دێرینە و چەندین شارستانیەتی لە مێژوودا لێ نیشتەجێ بووە. چیای نەمروود لەم شارەیە و مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە. شاخەکە کە دەکەوێتە بەرزیی ٢١٥٠ مەتر لە ناحیەی کۆلیک، یەکێکە لە کارە بەشکۆکانی سەردەمی هێلینیستی کە گۆڕەکەی لەلایەن شاژنی کۆماژینی یەکەمەوە بۆ نیشاندانی بەهاکانی ئەنتیۆکۆس دروست کراوە. مێژووی ئەمە دەگاتە دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر.

شاخی بێلی ساڵانە میوانداری لە هەزاران گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی دەکات. بەتایبەتی ئەو گەشتیارانەی دەچنە چیای بێلی، زیاتر حەز پەیکەرەکانی سەر لوتکەی شاخەکە ببینن و بەپێی کاتی خۆرهەڵاتن و خۆرئاوابوون بڕیار لەسەر سەردانەکەیان بۆ شاخەکە دەدەن، چونکە خۆرهەڵاتن و خۆرئاوابوون لە چیای بێلی دیمەنێکی زۆر تایبەتی هەیە. ئەو گەشتیارانەی بەیانیان لە خەو هەڵدەستن، لەگەڵ پەیکەری مێژوویی و لە بەرزایی شاخەوە و لەگەڵ دیتنی دیمەنی تەواوی ناوچەکە، پێشوازی لە خۆرهەڵاتن دەکەن. هەندێک بەش لە سەری هەندێک لە پەیکەرەکان شکاون لەبەر ئەوەی پێش ئەوەی ئەمانە لە لایەن شوێنەوارناسانی ئەڵمانی و ئەمریکییەوە بدۆزرێنەوە لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە بە "بت" ئەژمار کراون و شکێنراون. دوای دۆزینەوەی ئەو چیایە کە مێژوویەکی پڕ لە نهێنی و قووڵی هەیە، وەڵامی زۆر پرسیاری دوو هەزار ساڵەی تێدایە.

ئەو گەشتیارانەی بۆ گەیشتن بە لوتکەی شاخەکە ناچارن بە دەیان پلیکانەدا سەرکەون، سەرسامن بەو پەیکەرانەی بۆ پاراستنینان داپۆشراون. ناو و ئەرکی پەیکەرە دۆزراوەکان لەسەر تابلۆیەک نووسراون، هێڵکارییەکانی مرۆڤەکان و نووسراوەکانی تەنیشت پەیکەرەکان شایەنی بینینن. لە چیای بێلی، شوێنەوارەکان لەهەر سێ بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکوور بڵاوبوونەتەوە. بەشی ڕۆژهەڵات ناوەندی پیرۆزگاکە و هەر بۆیە گرنگترین پەیکەر و پاشماوە تەلارسازییەکان لەو بەشەدا هەڵکەوتوون. پەیکەرە زەبەلاحەکان لە بلۆکی گڵین دروست کراون و بەرزییان ٨-١٠ مەتر دەبێت. بەڵام هێشتا گۆڕی شاژن نەدۆزراوەتەوە بەڵام هەبوونی ئەم گۆڕە سەلمێنراوە.

شانشینی سەربەخۆ لەلایەن میتراداتیس (میردات)ی یەکەمەوە لەو ناوچەیەی لە سەردەمی کۆندا بە کۆماگەن ناسراوە دامەزرا و شانشینییەکە لە سەردەمی ئەنتیۆکۆسی یەکەمی کوڕی (٦٢-٣٢ پێش زایین) گرنگییەکی زۆری بەدەست هێنا. دوای دۆڕانی شەڕی ڕۆما لە ساڵی ٧٢ی زایینی، سەربەخۆییی شانشینەکە کۆتایی هات. لوتکەی چیای نەمرود شوێنی نشتەجێبوون نییە، بەڵکوو و زەوییە پیرۆزەکانی پاشا ئەنتیۆکۆسە. ئەم شوێنە گۆڕخانەیەکی لێیە کە بەسەر ڕووباری فورات و دەشتەکەدا دەڕوانێ. بەرزیی گۆڕخانەکە ٥٠ مەتر و پانییەکەی ١٥٠ مەتر دەبێت. ئێسکی پاشا یان تەرمی پاشا لە ژوورێکدا کە لە ناو بەردەکەدا هەڵکەندراوە نێژراون و بە پارچە بەردێکی بچووک داپۆشراون و پارێزگارییان لێ کراوە. هەرچەندە لە نووسراوەکاندا هاتووە کە گۆڕی شآ لێرەیە، بەڵام تا ئەمڕۆ نەدۆزراوەتەوە. لە بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا پەیکەری ئەنتیۆکۆس و خودا، خوداوەند و پەیکەری شێر و قەڵغانیش هەیە. بورجێکی ناوازەی شێر لە بەشی ڕۆژئاوایە. پەیکەرەکان بە تێکەڵکردنی هونەری هێلینیستی و کوردی و هونەری ڕەسەنی کۆماگەنە دروست کراون. بەم مانایە چیای نەمروود پردێکە لە نێوان شارستانییەتی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتدا.

KURDŞOP
794 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!