کڵێسەی تاتاووسی پیرۆز لە چاڵدێرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئەم کڵێسە مێژووییە یەکێکە لە کۆنترین کەنیسەکانی ئایینی مەسیحی، کە لەسەر گۆڕی یەکێک لە نێردراوانی عیسا مەسیح، بە ناوی تاتایۆس یان تادیۆس دروست کراوە؛ هەر بۆیە پێی دەوترێت کڵێسای تاتاووس. قەرەکڵێسە کە بە زمانی تورکی بە مانای کەنیسەی ڕەشە، ناوی نوێی ئەم کەنیسە مێژووییەیە و بەهۆی بوونی بەردی ڕەش لەناو کڵێساکەدا بەم ناوە ناودەبرێت.

شادی

کوردشۆپ - کڵێسەی تاتاووس یان کڵێسای قەرە (قەرەکڵێسە)، یان کڵێسای ڕەش، لە گوندێک بە ناوی قەرەکڵێسە (کڵێسەی ڕەش) بە دووریی ٢٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ناحیەی چاڵدێران و باشووری شاری ماکۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە.

ئەم کڵێسە مێژووییە یەکێکە لە کۆنترین کەنیسەکانی ئایینی مەسیحی، کە لەسەر گۆڕی یەکێک لە نێردراوانی عیسا مەسیح، بە ناوی تاتایۆس یان تادیۆس دروست کراوە؛ هەر بۆیە پێی دەوترێت کڵێسای تاتاووس. قەرەکڵێسە کە بە زمانی تورکی بە مانای کەنیسەی ڕەشە، ناوی نوێی ئەم کەنیسە مێژووییەیە و بەهۆی بوونی بەردی ڕەش لەناو کڵێساکەدا بەم ناوە ناودەبرێت.

کەنیسەی ڕەش لە ساڵی ١٩٥٥ و ساڵی ٢٠٠٢، لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی کەلتووریی جیهانیی یوونسکۆ، لەگەڵ کڵێسای سان ستێپانس و کڵێسای زۆرزۆر، وەک نۆیەمین شوێنەواری مێژوویی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کرا.

مێژووی ئەم کەنیسە مێژووییە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەرەتای مەسیحی و بە گوتەی مێژوونووسێکی بەناوبانگی ئەرمەنی، "موسا خورنی"، ناوی کەنیسەکە لە ساڵی 1243 بەم لاوە، وەک "تاتاووسی پیرۆز" لە کتێبە جیاوازەکاندا بە تایبەت لە کتێبی پێکهاتە ئاینییە ئەرمەنییەکاندا هاتووە.

بەپێی ئەو نووسراوانەی کە بە درێژایی مێژوو دۆزراونەتەوە، کەنیسەی تاتاووس یان کڵێسەی ڕەش، چەندین جار لەناوچووە. لە ساڵی 1230 لەگەڵ داگیرکارییەکەی چەنگیزخان زۆربەی کڵێساکە زیانی پێ گەیشت و دوای ئەوە خواجە نەسیرەددین تووسی، جارێکی دیکە لە سەردەمی هۆلاکۆخاندا کڵێسەکەی ئاوەدان کردەوە. هەروەها له سه ده ی 14 به هۆی بوومەلەرزەیەکی بەهێز که لەو ناوچەیه ڕووی دا، جارێکی تر وێران کرا و له ماوه ی 10 ساڵدا له لایه ن ئەسقەف زەکەڕیا و براکانی پێترۆس و سێرکیس، ئاوەدان کرایەوه .

لە نۆژەن کردنەوەکاندا کە لە ساڵانی پێشوودی کڵێسەکەدا، لە ڕووکاری کڵێسەکە بەردی سپی لە جێی بەردی ڕەش دانرا. هەر بۆیە تێکەڵێک لە بەردی ڕەشی کۆن و بەردی سپیی نوێ لە پێكهاتەی کڵێسادا دەبینین.

بۆ تەلارسازیی دیکۆراتی قەرەکڵێسە، ئیلهام لە کڵێسای ئەچمیادزین لە ئەرمینیا وەرگیراوە کە یەکەم و گرنگترین کڵێسای ئەرمینیایە.

KURDŞOP
1136 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!