تاق‌ وەسان

تاق‌ وەسان وە واتای تاق ساز کریاگ لە بەردە، سەرجەمێگ لە بەردنۊسەگان سەردەم ساسانی لە کرماشانە کە لە گەڕەک تاق‌وەسان لە باکوور ڕۆژهەڵاتی شار کرماشان لە ڕۆژهەڵات کوردستان هەڵکەفتگە. ئێ شوونە لە سەدەی سێهەم زایینی ساز کریاس و نرخ هونەری و مێژووییی فرەیێگ دیرێدن.

تاق‌وەسان (سۆرانی)

تاق‌وەسان بە واتای تاقی ساز کراو لە بەردە، ژمارەیەک لە بەردنووسەکانی سەردەمی ساسانی لە کرماشاندایە کە لە گەڕەکی تاق‌وەسان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە. ئەم شوێنە لە سەدەی سێهەمی زایینیدا ساز کراوە و بایەخی هونەری و مێژووییی زۆری هەیە. چەندین ڕووداوی مێژوویی وەک تاج‌دانانی خوسرەوپەرویز، تاج‌دانانی ئەردەشیری دووهەم، تاج‌دانانی شاپووری دووهەم و سێهەم و هەروەها چەندین بەردەنووس بە ئەلفوبێی پەهلەوی و نیگاری ڕێوڕەسمی ڕاوکردنی ئافوور لەلایەن ئەسپ‌سواران و مۆسیقاژەنی لەگەڵ ئامێری چەنگ لەناویدا کێشراوەتەوە. بوونی کێو و چەم و دەریاچەیێک کە لە لای هەڵکەوتووە، ئەم شوێنەی کردووە بە شوێنێکی گەشتیاریی جوان کە لە زووەوە هەتاکوو ئەمڕۆ بۆ خەڵک سەرنجڕاکێشە. تاق‌وەسان وەک یەکێک لە کۆنترین و جوانترین ئاسەوارە مێژووییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەژمار دەکرێت.

ناوی ئەم شوێنە لە زمانی کوردیی کرماشانیدا وەکوو تاق‌وەسان بێژە دەکرێت. "تاق" بە مانای "میچ و گومبەزە" و "وە" واتە "لە" و "سان" بەواتای بەردە و بەم شێوەیە "تاق‌وەسان" لە زمانی کوردی‌دا واتە "تاقێک لە بەرد" یان "تاقی بەردی".

ئەم شوێنە لە سەدەی سێهەمی زایینیدا ساز کراوە. پاشاکانی ساسانی لە قۆناغی یەکەمدا ناوچەگەلی دەوروبەری پرسپۆلیسیان بۆ  سازکردنی پەیکەرەکانی خۆیان هەڵبژارد، بەڵام لە سەردەمی ئەردەشیری دووهەم و شاکانی دوای ئەو، تاق‌وەسان هەڵبژێردرا کە لەسەر ڕێگای هەورێشم و لە ناو سروشتی جوان و ناوچەیەکی پڕئاو هەڵکەوتبوو و ئەمڕۆش هەر وا ماوەتەوە.

بەردنیگارەی ڕاوگەی پاشایەتیی تاق‌وەسان یەکەم نیگارەی بەردینی بە پێوەر و بنەمای نیگارەکێشی لە جیهان بەئەژمار دێت. لەم بەردنیگارەدا خوسرەو سواری شەبدیز بووە. هەروەها لە تاقی گەورە بەرهەمگەلێک لە ژنانی مۆسیقازان دەکەوێتە بەر چاو کە خەریکی ژەنیاریی چەنگ و ئامێرگەلی بایین. لە بەشێکی دیکە لە تاقی گەورە، دیمەنی ڕاوی بەراز دەبینرێت .کە لە ڕێزی گەورەترین و بێ‌وێنەترین هونەرەکانی بەردنیگاری بەئەژمار دێت.

............................................................

تاق‌وەسان

تاق‌وەسان وە واتای تاق ساز کریاگ لە بەردە، سەرجەمێگ لە بەردنۊسەگان سەردەم ساسانی لە کرماشانە کە لە گەڕەک تاق‌وەسان لە باکوور ڕۆژهەڵاتی شار کرماشان لە ڕۆژهەڵات کوردستان هەڵکەفتگە. ئێ شوونە لە سەدەی سێهەم زایینی ساز کریاس و نرخ هونەری و مێژووییی فرەیێگ دیرێدن. چەندین ڕۊداو مێژوویی چۊ تاج‌دانان خوسرەوپەرویز، تاج‌دانان ئەردەشیر دووهەم، تاج‌دانان شاپوور دووهەم و سێهەم و هەرلێوا چەندین بەردەنۊس وە ئەلفۆبێی پەهلەوی و ڕێ‌وڕەسم ڕاوکردن ئافوور لەلایەن ئەسپ‌سواران و مۆسیقاژەنی وەگەرد ئامێر چەنگ لەناویا نیگارکێشی کریاگە. بۊن کۊە و چەم و دەریاچەیێگ کە لەلایا هەڵکەفتگە، ئێ شوونە کردگە وە شوون گەشتیاری ڕەنگینێگ کە لە زۊەو هەتاکو ئیمڕووژ ئەڕا مەردم سەرنجڕاکێشە. تاق‌وستان چۊ یەکێگ لە کۆنترین و ڕەنگین‌ترین ئاسەوارەیل مێژوویی ڕووژهەڵات کوردستان وەهەژمار تێەێدن.

تاق‌وەستان لە زوان کوردی کرماشانی‌ چۊ تاق‌وەسان بێژە بوود. "تاق" هەر ئەو "طاق" و "وە" واتە "لە" و "سان" وەواتای بەردە و وەی شێوە "تاق‌وەسان" لە زوان کوردی‌ واتە "تاقێگ لە بەرد" یان "تاق بەردی".

ئێ شوونە لە سەدەی سێهەم زایینی ساز کریاس. پاشایەیل ساسانی لە قۆناغ یەکەم‌ ناوچەیل دەوروبەر پرسپۆلیس ئەڕا سازکردن پێکەرەگان خوەیان هەڵوژاردن، بەڵام لە سەردەم ئەردەشیر دووهەم و شایەیل دۊای ئەو، تاق‌وەسان هەڵبژێردریاگ کە لە ڕێگای ڕێگەی ئەوڕیشەم هەڵکەفتۊ و سرووشت ڕەنگین پڕئاویغ لە خوەی گرتۊ و ئیمڕووژەیش هەر لێوا مەنگە.

بەردنیگارەی ڕاوگەی پاشایەتی تاق‌وەسان یەکەم نیگارەی سەنگی وە پێوەر و بنەمای نیگارەکێشی لە جیهان وەهەژمار تێەێدن. لە ئێ بەردنیگانە خوسرەو سواری شەبدیز بۊە. هەرلێوا لە تاق گەورا وەرهەمەیلێگ لە ژنەیل مۆسیقازان کەفێدنە وەر چاو کە خەریک ژەنیاری چەنگ و ئامێرەیل بادین. لە بەش ترێگ لە تاق گەورا دیمەنا ڕاوەی وەراز دەبینرێت کە لە گەوراترین و بێ‌وێنەترین هونەر بەردنیگاری وە هەژمار تێەێدن.

 

KURDŞOP
988 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!