دەریاچەی چالیان، بەهەشتێکی شاراوە لە کوێستانی فەراشین

دەریاچەی چالیان کە سەرچاوەکەی سوود لە بەفراو و ئاوی ژێر زەوی وەردەگرێت، لە هاویندا شوێنێکی باشە بۆ گەشتیاران و سەرنجی هۆگرانی سروشت و گەشتیاران بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.


 

شادی

 

کوردشۆپ - دەریاچەی چالیان لە کوێستانی فەراشین، بە جوانییەکانی سەردانکەران سەرمەست دەکات.

کوێستانی فەراشین لە بناری چیای کاتۆ کە دەکەوێتە نێوان ناوچەی ئێلکێی شرناخ و ناوچەی پایزاوای وان، بەهۆی سروشتی ناوازەی لە وەرزی هاویندا هیچ کاتێک بێ گەشتیار و سەردانکەر نییە. کۆچەری  و مەڕدار و زۆر کەس لە ناوچەکانی بۆتان، چەندین جۆری گیا و ڕووەک و یەک لەوانیش سیابۆ، لەم کوێستانە کۆدەکەنەو. کوێستانی فەراشین کوێستانێکی زۆر هێدی و ئارامە. بەهۆی بەفربارینی ئەو ناوچەیە هەمیشە ساردە و ئەو سەرمایە هۆکاری گەشەکردنی هەنگەوانی و ئاژەڵدارییە. بەهۆی فێنکاییەوە، خەڵک لە گەرما هەڵدێن و دەچنە کوێستانی فەراشین و بەتایبەتی ڕوو لە دەریاچەی چالیان دەکەن.

دەریاچەی چالیان کە سەرچاوەکەی سوود لە بەفراو و ئاوی ژێر زەوی وەردەگرێت، لە هاویندا شوێنێکی باشە بۆ گەشتیاران و سەرنجی هۆگرانی سروشت و گەشتیاران بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.

دەریاچەی چالیان کە دەکەوێتە ناوچەی ئێلک لە شرناخ لە باکووری کوردستان، دەکەوێتە فەلاتی فەراشین کە دوو هەزار و ٦٢٥ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە.

دەریاچەکە لە وەرزی زستاندا بە سەهۆڵ دادەپۆشرێ، لەگەڵ سەرەتای بەهاردا سەهۆڵەکە دەتوێتەوە و لە وەرزی هاوینیشدا لە جێی سەهۆڵ و بەفراو، بە گوڵی ڕەنگاوڕەنگ دەڕازێتەوە.

لەگەڵ دەستپێکردنی گەرما لەوەڕاندنی ئاژەڵەکان و هەنگەوانی لە دەشتەکە دەست پێ دەکات، ئەمەش دیمەنێکی ناوازە بۆ گەشتیاران و هۆگرانی سروشت دروست دەکات. دەریاچەی چالیان کە دەکەوێتە بناری شاخەکان، کاریگەرییەکی جیاوازی لەسەر سەردانکەرانی هەیە.

لەو دەشتە جوانە، کە 5 کیلۆمەتر لە قەزای ئێلک دوورە، بۆ پیاسەکردن، چێژ لە هەوای پاک وەرگرتن و لە لای دەریاچەی چالیان دانیشتن یان وێنە گرتن، یەکێکە لە جوانترین شوێنەکان بۆ هەمووان.

KURDŞOP
593 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!