چیای قەندیل، سێهەم چیای جوانی کوردستان

 

هانی مورتەزا

 

هەڵکەوتەی جوگرافیای کوردستانی گەورە بەجۆرێکە ، کە ژمارەیەکی زۆر زنجیرە چیا و لووتکە چیای بەرزی تێدا هەڵکەوتووە کە دەتوانین بڵێین زیاتر لە نیوەی تۆپۆگرافیای کوردستان لە ناوچەی شاخاوی پێک هاتووە.

ئەم چیایانه، له ئـەنجامی بزووتنەوەیـەکی زۆر بـەهێزی نـاوەوه و دەرەوه، کـه بـه بزووتنـەوەی ئـالپی ناسـراوون، دروسـت بـوون.

چیای قەندیل، بەشێکە لە زنجیرە چیای زاگرۆس کە هەڵکەوتەکەی لە نێوان سێ پارچەی کوردستانی گەورە واتا رۆژهەڵات و باشور و باکووری کوردستان  هەڵکەوتووە.

چیای قەندیل یەکێکە لە پر بەفرترین چیاکانی کوردستانی گەورە کە بە درێژاییی ساڵ و وەرزەکان بەفری لێ نابڕێت و ساڵانە بە تایبەت لە وەرزی زستاندا چەند مەتر بەفر لەسەر چیای قەندیل دەبارێت.

 بەرترین لووتکەی چیای قەندیل ناسراوە بە "کەوکەز" کە دەکەوێتە باکووری کوردستان و بەرزییەکەی  ٣٨٠٠ مەترە. بەشێکی چیای قەندیل دەکەوێتە سنووری شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سالانە گرووپە شاخەوانییەکانی ئەو ناوچەیە و ناوچەکانی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕووی تێ ئەکەن.

چیای قەندیل کە 3585 مەتر بەرزە، بە بوونی دیوارێکی بەردین بە بەرزاییی ٤٥٠ مەتر ناوبانگی دەرکردووە و بە دیوارەچیا ناسراوە.  چیایەکی دیکە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دیوارەچیا ناسراوە ، دیواری چیای بێستونە کە بەرزییەکەی دەگاتە ١٢٠٠ مەتر کە گەورەترین دیوارەچیای کوردستانە.

ئەو زنجیرە چیایەی، چیای قەندیل بەشێکی پێک دێنێ، بەرەو باکوور درێژ دەبێتەوە و دەگاتەوە گرێی ئەرمینیا و لەوێ کۆتاییی دێت. چیای قەندیل لە ڕووی جوانییەوە لە نێو جوانترین چیاکانی کوردستانی گەورە دا لە پلەی سێهەمدا دادەنرێت. ئەم چیایە خاوەنی چەندین ڕووەکی خۆڕسکە کە هەم وەک سەرچاوەی خۆراک لە وەرزی بەهاراندا بەکاردێن و  هەم لە دروستکردنی دەرمانیشدا بەکار دەهێنرێن. ئەم چیایە هەروەها چەندین جۆر گوڵی خۆرسک و دەگمەنی لێ دەڕوێ.

 

 

 

 

 

KURDŞOP
737 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!