ماکۆ، باکووریترین شاری رۆژهەڵاتی کوردستان

ماکۆ باکووریترین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە باکووری پارێزگای ورمێ و لەسەر سنووری نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە.

ماکۆ باکووریترین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە باکووری پارێزگای ورمێ و لەسەر سنووری نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە. سنووری ئەم شارە لە باکوورەوە دەگاتە ڕووباری قەرەسوو و خاکی باکووری کوردستان، لە رۆژهەڵاتەوە دەگاتە ڕووباری ئاراس و خاکی ئازەربایجان و شاری پۆلدەشت، لە رۆژئاواوە لەگەڵ باکووری کوردستان هاوسنوورە و لە باشوری ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ شاری شووت و لە باشووری ڕۆژئاواوە لەگەڵ شاری چاڵدۆران هاوسنوورە.

شاری ماکۆ لە نێوان دوو کێوی قەیە لە باکوور و سەبەدداغی لە باشووری ئەو شارە هەڵکەوتووە. ڕۆباری زەنگمار کە لە چیاکانی سەر سنووری نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێ بە ناو ئەم شارەدا تێدەپەڕێ و  دواتر لە شاری پۆلدەشت دەڕژێتە ناو ڕۆباری ئاراسەوە. لەسەر ئەم ڕۆبارە لە 12 کیلۆمەتریی باشووری ماکۆ، بەنداوێک بە ناوی بەنداوی ماکۆ لە نزیک گوندی بارون دروست کراوە کە بە ناوی بەنداوی بارونیش دەناسرێ.

ماکۆ لە 44 دەرەجە و 20 خولەکی ڕۆژهەڵات و 39 دەرجە و 18 خولەکی باکوور هەڵکەوتووە و 1634 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە. بە پێی سەرژمێریی ساڵی 2016، ژمارەی دانیشتوانی شاری ماکۆ 46581 کەس بووە کە زۆرینەیان کوردن.

ماکۆ 130 گوندی هەیە کە دانیشتووانی 102 گوندی بە تەواوی کورد و دانیشتوانی 19 گوندیش بە تەواوی تورکی ئازەرین. دانیشتووانی 9 گوندیش تێکەڵەی کورد و تورکی ئازەرین.

 

گوندە کوردەکان

پێکھاتووە لە ١٠٢ گوند.

 

ئادەخان

ئاق گوڵ

ئیخلخان

ئیلان قەرەی خواروو

ئیلان قەرەی سەروو

ئینجەی حاجی محەمەد

ئینجەی نورەڵا

بەراخۆدیک

بیری

بێلەجەک

پەنچەرلی

تاتار

تازەکەند، ماکۆ

تازەکەندئادەخان

تاژدو

تەختەدوز

تەرەکمە

تیکمەکورد

تیلمەخانی خواروو

تیلمەخانی سەروو

جەگەنلوی کورد

جۆل

حاجو

حاجی حەسەن، ماکۆ

حاسونی بچوک

حەسار، ماکۆ

حەسوشکی

حەسولەزگی

حەسۆشیری

خزرقشڵاق

خەرمان، ماکۆ

خولخولە

دارک

دەروێش کەندی

دەوەباتان

دیم قشڵاق

زەلکەی خواروو

زەلکەی سەروو

زورئاوا

سارنج

سەعیداوا

سورک

شائاوا

شاتر

شکەفتێ خەلێ

شوراق گوڵ

شورک

شێخەلی جان

عەبدوڵا کەندی

عەجەمی

عەلوحاجی

عەلی فەراش

عەلی قەندۆ

عەلیاوای ڕند

عیساخان

عیساکەندی

قادرقومو

قزڵ ھەرقی خواروو

قزڵ ھەرقی سەروو

قزڵداغی کورد

قشڵاق بەھلول

قشڵاقی دوومان

قشڵاقی نەعمو

قەرەبڵاغ، ماکۆ

قەرەقویون

قەڵاچوغ، ماکۆ

قوچالی

قوری شکاک

قوش

قوم قشڵاق

قۆری بوڵاغ

کاروانقڕان

کارێزی خواروو

کارێزی سەروو

کارێزی مایل کەندی

کولیکی تازە

کولیکی کۆن

گامیز

گرک، ماکۆ

گەدالی

گوڵ مورس

گوڵالی

گۆمێ مارۆ

مایل کەندی

محەمەداوا

مستەفاقەڵاسی

مەحمودئاغول

مەخەند

مەلاحەسەن

مەڵحەم

مەھدی بوڵاغ

موس

مولیک

میرزاخەلیل

میرزادۆڵمەز

میلان، ماکۆ

ھۆرۆ

وەلی کەندی

یارم قەیەی خواروو

یارم قەیەی سەروو

یارم قەیەی ناوەڕاست

یەعقوبەلی کەندی

 

 

 

گوندە ئازەری نشینەکان

پێکھاتووە لە ١٩ گوند.

 

ئاغبوڵاغی چەمەنلو

بارون

بیجان

تورکان

تیکمەی عەجەم

جانەزیز

جەگەنلوی عەجەم

چەمەنلو

حاسونی گەورە

دانالوی بچوک

دانالوی گەورە

دەرگاقولو

دیبەک

قزڵداغی عەجەم

قەرەبوڵاغ، ماکۆ

قەرەغاج

قەڵاجوق، ماکۆ

محەمەدکەندی

ھەندەوەر

 

 

گوندە تێکەڵەی کورد و ئازەرییەکان

پێکھاتووە لە ٩ گوند.

 

ئۆلەننەر

باخچەچوغ

باشکەند

ڕند

سەنگەر، ماکۆ

قەرەتەپە، ماکۆ

کشمیش تەپە

کۆسە، ماکۆ

گەجوت

 

 

ناوی ماکۆ:

خەڵکی ئەم ناوچەیە لە سەدەی یەکەمی پێش زایینی مەسیح بوونە زەردەشتی وهەربۆیە ئەم شارەیان ناو نا "موغ کۆ" یا "ماغ کۆ" واتا شوێنی زانایانی ئایینی زەردەشتی. بە تێپەڕینی کات ناوەکە لە "ماغ کۆ"وە بووەتە ماکۆ.

ماکۆ لە زمانی ئەرمەنیدا بە مانای "لەوەڕگە"یە و دەگوترێ ناوی ئەم شارە بە هۆی ئەو لەوەڕگە گەورانەوەیە کە لەم ناوچەیە هەن.

هێندێک کەسیش پێیان وایە مادەکان لە سەردەمی پاشایەتیی "ئیشتوویگۆ" لەم ناوچەیە نشتەجێ بوون و هەر بۆیە ناوچەکەیان ناو ناوە "ماد کێو" واتا چیای مادەکان. بەڵام دواتر ناوەکە گۆڕاوە بۆ "ماکۆ".

 

ئابووریی ماکۆ:

لەبەرئەوەی ئەم شارۆچکەیە لە سەر سنوری نێوان دوو دەوڵەتی تورکیا و ئێران ھەڵکەوتووە بووەتە شارۆچکەیەکی بازرگانی و لە پاڵ ئەوەدا بەشێک لە خەڵکەکەی بە باخداری و کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکن.

لە ساڵی 2011 دا حکوومەتی ئێران ناوچەی ئازادی بازرگانیی ماکۆی ڕاگەیاند کە دووهەم گەورەترین ناوچەی ئازادی بازرگانیی جیھان و گەورەترین ناوچەی ئازادی بازرگانی لە ئاستی ئێراندایە، ئەمەش تەواوی کارکردنی ژیانی خەڵکی شارەکە و دەوروبەری گۆڕی و ھەلی کاریان لە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە گۆڕا بۆ کاری بازرگانی.

 

 

KURDŞOP
927 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!