وەستاکارێک لە ئەرزەرووم، زیاتر لە چل ساڵە لە چەرمی ئاژەڵ، پێڵاو ساز دەکات

شادی

کوردشۆپ- بایرام کۆیونجوو تەمەن ٥٥ ساڵ کە خەڵکی شاری ئەرزەرۆمی باکووری کوردستانە، ماوەی ٤٣ ساڵە لە کارگەی خۆی کە ٤٠ مەتر چوارگۆشەیە، لە چەرمی ئاژەڵ و بزن، پێڵاو دروست دەکات.

بایرام کۆیونجوو، کە لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا لەسەر داوای باوکی دەستی بەم کارە کردووە، ئێستا لە کارگەکەی لە بازاڕی کاڤافلار لە شاری یاکووتیە پێڵاو بۆ هەموو شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا دروست دەکات.

کۆیونجووی تەمەن 55 ساڵ کە بە هاوکاریی هەڤاڵانی ڕۆژانە 9-10 جووت سۆل و پێڵاو دروست دەکات و جگە لەو پێڵاوە ئاسایییانە، پێڵاوی تایبەت بۆ وەرزشوانانی کریکێتیش دروست دەکات.

بایرام کۆیونجوو بە ئاماژەکردن بەوەی کڕیاری لە دەرەوەی وڵات هەیە دەڵێ: هەندێک لە کڕیارەکانمان لە دەرەوەی وڵات هەن کە پێڵاەکەیان لەسەر داوای خۆیان دروست دەکەین. ئێمە پێڵاوی کۆن و نوێ و بە گشتی هەموو جۆرە پێڵاوێک دروست دەکەین. هەروەها زۆرێک لە بازرگانانی تورکیا داواکاریمان پێ دەدەن. من نەک هەر تەنها بۆ شاری ئەرزەرووم بەڵکوو بۆ دەرەوەی شاریش پێڵاو دەنێرم. هەروەها چەکمەی سوارکاریم دروست کرد و ناردم بۆ ئوساک و ئەداپازاری و ئەستەنبوڵ و بورسا. هەر بۆیە نزیکەی هەموو شارەکان من دەناسن  لەبەر ئەوەی بۆ زۆربەیان پێڵاوم دروست کردووە.

کۆیونجوو ڕوونی کردەوە کە کەرتی پێڵاو کەرتێکی گەورە و بەربڵاوە و بەشەکانی قاڵب و مۆدێل و بڕین و جۆرەکان لێک جیاوازن.

ڕاشیگەیاند، هەڵبژاردنی پێڵاو ئاسان نییە و دەڵێت: سەرەتا مۆدێلی پێڵاوەکە دەستنیشان دەکرێ و دواتر ئێمە کاری لەسەر دەکەین.

ئایدن مەساتی تەمەن 45 ساڵ، کە هاوکاری کۆیونجووە، ڕوونی دەکاتەوە فێربوونی پێڵاوسازی هونەرێکی قورسە و دەڵێت: "هەموو جۆرە پێڵاوێک دروست دەکەین". دوای دەرکەوتنی پێڵاوی کارگەکان، ئیتر کەس ئەم کارە ناکات. چونکە کاری دەستی قورسە؛ بەڵام ئێمە زۆرمان حەز لەم کارەیە. من لە شوێنێکی تر کار دەکەم، بەڵام کاتێک کاتم هەبێ دێمە ئێرە و بەردەوام دەبم لەم هونەرە''.

KURDŞOP
716 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!