لە شاری مووش کارگەیەکی جلوبەرگ کە ٥٠٠ کەس تێیدا کار دەکەن، دەستبەکار بوو

لە ناوچەی نۆرشین سەر بە شاری مووش، کارگەیەکی جلوبەرگ لەلایەن وەبەرهێنەرێکەوە کرایەوە. زەویی ئەو کارگەیە کە ٥ هەزار مەتری چوارگۆشەیە، لەلایەن پارێزگاریی مووشەوە دابین کراوە. ئەو کارگەیە لەو هەرێمە تاکە کۆمپانیایەکە کە جلوبەرگی تاخم دەدوورێت. لەو کارگەیەدا ٥٠٠ کرێکاریش دامەزراون.

کوردشۆپ- لە شاری نۆرشین سەر بە پارێزگای مووشی باکووری کوردستان، لەلایەن وەبەرهێنەرێکەوە کارگەیەکی جلوبەرگ کراوەتەوە کە ڕووبەرەکەی ٥ هەزار مەتری چوارگۆشەیە.

ئەو وەبەرهێنەرە کە سوودی لە دەرفەتی دەوڵەت وەرگرتووە و لەسەر زەوییەکی ٥ هەزار مەتری کارگەیەکی دامەزراندووە، وێڕای بەرهەمهێنانی جلوبەرگ، هەلی کاری بۆ ٥٠٠ کەس ڕەخساندووە و بەرهەمەکانیان بە چەندین وڵاتی جیهان دەفرۆشن.

لە ناوچەی نۆرشین سەر بە شاری مووش، کارگەیەکی جلوبەرگ لەلایەن وەبەرهێنەرێکەوە کرایەوە. زەویی ئەو کارگەیە کە ٥ هەزار مەتری چوارگۆشەیە، لەلایەن پارێزگاریی مووشەوە دابین کراوە. ئەو کارگەیە لەو هەرێمە تاکە کۆمپانیایەکە کە جلوبەرگی تاخم دەدوورێت. لەو کارگەیەدا ٥٠٠ کرێکاریش دامەزراون.

یەکێک لە شەریکەکانی ئەو کارگەیە بە ناوی "موستەفا بیلەن" بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند: "لە چوارچێوەی هاندانەکانی دەوڵەت بۆ بەرهەمهێنان و ئەو پشتیوانییانەی کە لێمان کرا، ئەم کارگەیە دەستی بە بەرهەمهێنانی جلوبەرگ کردووە و بەرهەمەکانمان هەم لە بازاڕەکانی نێوخۆ و هەم لە دەرەوەش دەفرۆشین". ئەوان وەک کۆمپانیای "سونگو (نۆرشین) شاری قوماش" RGZ، لەو ناوچەیە دەستیان بە بەرهەمهێنانی جلوبەرگی تاخم کردووە و تاکە کۆمپانیایەکن کە لەو هەرێمەدا کار دەکەن.

"موستەفا بیلەن" گوتیشی: "لەم کارگەیەدا ٥٠٠ کرێکار دامەزراون و مانگانە ٢٤ هەزار جلوبەرگی تاخم بەرهەم دەهێندرێت. ئەو جلوبەرگەی ئێمە بەرهەمی دەهێنین، هەم دەینێرینە شارەکانی تری تورکیە و هەم دەینێرینە دەرەوەی وڵاتیش. ئێمە بەرهەمەکانمان بۆ ستانبۆڵ، ئامریکا، هۆلەند، ئاڵمان، ئیتالیا و فەڕانسە، دەنێرین. دەوڵەت لە بوارەکانی بیناسازی و شوێن و باجی کەم، پشتیوانیمان لێ دەکات. کارگەکەی ئێمە لەسەر ڕووبەری ٥ هەزار مەتری چوارگۆشە دروست کراوە و ئەم زەوییە لەلایەن پارێزگاریی مووشەوە بۆ ئێمە دابین کراوە. بۆ ئەم پشتیوانییانە، من سپاسی بەرپرسانی حکوومەت دەکەم".

هەروەها ئۆرهان ئەندەر، بەڕێوەبەری کارگەکە باسی لەوە کرد کە وەک کۆمپانیای RGZ لە شاری ئیزمیری تورکیەوە هاتوونەتە ئەو دەڤەرە و لەوێ وەک باسکێکی ئەو کۆمپانیایە دەستبەکار بوون. هەروەها ڕایگەیاند: "ئێمە بەرهەمی خۆمان هەم دەنێرینە شارەکانی تری تورکیە و هەم دەینێرینە دەرەوەی وڵاتیش. ئێمە بەرهەمەکانمان بۆ زۆرێک لە وڵاتان دەنێرین".

KURDŞOP
557 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!