فەڕشی جۆلەمێرگ، ماڵی ئەمریکییەکان دەڕازێنێتەوە

8 مامۆستا و 96 خوێندکار لە دامەزراوەی مامۆستایانی پەروەردەی گەل لە جۆلەمێرگ، بە بەکارهێنانی ئەو شتانەی سەبارەت بە نەخشی فەڕشەکان فێری ببوون، لە ژێر ناوی بەرهەمی کەلتووری، فەرشێکی ڕەنگاوڕەنگ و جوانیان بە ناوی فەڕشی هەرەکە بەرهەم هێناوە.

شادی

کوردشۆپ - ئەو فەرشانەی لەلایەن ژنانی جۆلەمێرگەوە دروست کراون، ماڵە ئەمریکییەکان دەڕازێننەوە. ئەو فەرشانە بە نەخشی سەرنجڕاکێش، لە کارگەکانی "ئیشگێم" (کە لەلایەن مامۆستایانی پەروەردەی گشتیی جۆلەمێرگ و ڕاهێنەرانی ژێر چاوەدێریی پارێزگاوە کراونەتەوە) بەرهەم دێن و هەناردەی ئەمریکا دەکرێن.

8 مامۆستا و 96 خوێندکار لە دامەزراوەی مامۆستایانی پەروەردەی گەل لە جۆلەمێرگ، بە بەکارهێنانی ئەو شتانەی سەبارەت بە نەخشی فەڕشەکان فێری ببوون، لە ژێر ناوی بەرهەمی کەلتووری، فەرشێکی ڕەنگاوڕەنگ و جوانیان بە ناوی فەڕشی هەرەکە بەرهەم هێناوە.

فەرشی ژنانی جۆلەمێرگ کە بە نەخشی نەریتیی کۆن ڕازاوەتەوە، بۆ وڵاتانی جیاواز، بەتایبەتی بۆ ئەمریکا هەناردە دەکرێت. ئەو فەرشانە دروستکردنیان دژوارە و کاتێکی زۆریشی دەوێت.

بیلال گور، بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگای جۆلەمێرگ ڕایگەیاند: "ئەم فەرشانە لەلایەن ژنانی جۆلەمێرگەوە بە بەکارهێنانی شێوازی نەریتی و سروشتی دروست کراون" و گوتیشی: " سوپاس و پێزانینی خۆمان پێشکەشی پارێزگاری جۆلەمێرگ دەکەین کە ئەم دەرفەتەی بۆ مامۆستایان و قوتابیان ڕەخساند".

بیلال گور، ڕوونیشی کردەوە، "فەرش کە توخمێکی گرنگی کەلتووری ئێمەیە، ئاستی نێودەوڵەتییشدا جێگە و پێگەیەکی گرینگی بۆ پەرەپێدان هەیە. ئەم فەرشانە لە هەموو جیهاندا ناسراون و یەکێک لە گرنگترین بەرهەمەکانی هەناردەکردنمانن. کارێکی قورسە. لە کارگەکانی فەرشی ئێمە، خانمان بە ئاوریشمی سروشتی و بۆیەی سروشتی فەرشەکانمان بەرهەم دەهێنن."

بیلال گور هەروەها ڕایگەیاند، "ئێمە هەناردەمان بۆ هەموو جیهان هەیە و بەم شێوەیە هاوڵاتیانمان دەبنە پیشەیی و ئابووریمان  و هەروەها پارێزگاکەمان قازانج دەکەن."

KURDŞOP
706 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!