سی هەزار تۆن فستقی ژێرزەوی لە شرناخ بەرهەم دێت

دوو کارگەی توێکڵکردنی فستق و پاککردنەوە لەلایەن دوو وەبەرهێنەری جیاوازەوە لە شاری سیلۆپی ناحیەی شیرنێکسی باکووری کوردستان کرانەوە.

کوردشۆپ - لە شاری سیلۆپی سەر بە قەزای شرناخی باکووری کوردستان، دوو کارگەی توێکڵکردن و پاکەتکردنی فستق لەلایەن دوو وەبەرهێنەری جیاوازەوە کرانەوە و بووە هۆی ئەوەی بەرهەمی جووتیاران لە بازاڕەکانی ناوخۆ و دەرەوە بفرۆشرێن و بەم شێوەیە لە بازاڕەکاندا جێی خۆیان بگرن.

ناحیەی سیلۆپی سەر بە شاری شرناخ، یەکێک لە بەرهەمهێنەرە سەرکییەکانی فستقی ژێرزەوییە لەو ناوچەیەدا. هەر بۆیە لە شارۆچکەکانی سێنان ئیدین و کامیل قەرەتای، ساڵی ڕابردوو کارگەی توێکڵکردنی فستق و پاکەتکردنی، بە سەرمایەگوزاریی قەرزی وەرگیراو لە دەوڵەت کرایەوە.

ئەو دوو کارگەیەی کە لە نزیک دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل لە باشووری کوردستان کراونەتەوە، سەرەتا بە 65 کرێکارەوە دەستیان بە کار کرد. پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی کورتدا ژمارەی کرێکارانی هەردوو کارگەکە بگاتە ١٥٠ کەس.

ساڵی ڕابردوو دوای چەند دانوستانێک 15 هەزار تۆن بەرهەم لە هەردوو کارگەکەدا فرۆشرا. ئەمساڵ لە کاتی هەرڵگرتنەوەی فستقی ژێرزەویدا پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارەیە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دووئەوەندە زیاد بکات.

KURDŞOP
573 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!