ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووری پەروێزخان زیاتر لە دوو ملیارد دۆلار بووە

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووری پەروێزخانی پارێزگای کرماشان لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوودا زیاتر لە دوو ملیارد دۆلار بووە

قاسم موتەللبی، بەڕێوەبەری گومرکی سنووری پەروێزخان رایگەیاند لە سەرەتای نەورۆزەوە تا کۆتایی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووری پەروێزخانی پارێزگای کرماشان گەیشتووەتە دوو ملیارد و 178 ملیۆن دۆلار کە لەم برەش یەک ملیۆن و 653 ملیۆن دۆلاری هەناردە و 525 ملیۆن دۆلاریش هاوردە کراوە.

بە گوتەی بەڕێوەبەری سنووری پەروێزخان، لەو ماوەیەدا دوو ملیۆن 567 هەزار تۆن کەلوپەل لەم سنوورەوە هەناردە و هاوردە کراوە.

پارێزگای کرماشان کە 371 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ باشووری کوردستان هەیە دوو سنووری نێودەوڵەتی و پێنج بازاڕچەی چالاکی هەیە و ساڵانە زیاتر لە سێ ملیارد دۆلار لە سنوورەکانییەوە ئاڵوگۆری بازرگانی دەکرێ بەڵام ئەم پارێزگایە یەکێک لە هەژارترین پارێزگاکانی ئێرانە کە زۆرترین ڕێژەی بێکاریی هەیە.

KURDŞOP
658 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!