ئەمساڵ 90 هەزار تۆن سێو لە مهاباد بەرهەم هاتووە

ئەمساڵ 90 هەزار تۆن سێو لە مهاباد بەرهەم هاتووە

ڕەحمان پیرەباب، بەڕێوەبەری فەرمانگەی جەهادی کشتوکاڵی مهاباد رایگەیاند ئەمساڵ 90 هەزار تۆن سێو لە سنووری شاری مهاباددا بەرهەم هاتووە و لەم بڕە 30 هەزار تۆنی کەوتووەتە ناو بازاڕەوە و 60 هەزار تۆنیشی لە ساردخانەکان پاشەکەوت کراوە.

جیا لەم 90 هەزار تۆنە، 34 هەزار تۆنی سێوی وەریوی ژێر دارەکانیش لە باخەکانی مهاباد کۆ کراوەتەوە و بۆ کارگا پێشەسازییەکان گوازراوەتەوە.

بەرهەمی ئەمساڵی سێوی مهاباد 50 هەزار تۆن لە ساڵی ڕابردوو کەمتر بووە.

پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن سێو بەرهەم دێنێ و بەم شێوەیەش پلەی یەکەمی بەرهەمهێنانی سێوی لە ئاستی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەیە.

KURDŞOP
1244 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!