ژیان و بەسەرهاتی هونەرمەند تەحسین تەها

هونەرمەندی کورد تەحسین تەها، لە مۆسیقای کوردیدا خاوەن گەروو و دەنگێکی تایبەتە و هاوکات یەکێک لە پێشمەرگەکانی کوردستان بووە.

شادی

کورد شۆپ - هونەرمەندی کورد تەحسین تەها، لە مۆسیقای کوردیدا خاوەن گەروو و دەنگێکی تایبەتە و هاوکات یەکێک لە پێشمەرگەکانی کوردستان بووە.

تەحسین تەها لە ٢٥ی ئەیلوولی ١٩٤١ی زایینی، لە ناحیەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک لە باشووری کوردستان، لە خێزانێکی ٨ کەسی لەدایک بووە. دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی، لە ساڵی ١٩٦٤دا لە قوتابخانەی هونەری گەنج لە بەغدا خوێندوویەتی.

ناوی باوکی "تەها محەممەد سەلیمـ"ـە و دایکیشی لە بنەماڵەی سمبلخانە.

تەحسین تەها لە مانگێشک خوێندنی سەرەتایی دەست پێ کردووە. ماوەی چوار ساڵ لەوێ خوێندوویەتی، پۆلی ٥ی بنەڕەتیی لە دهۆک و پۆلی ٦ی لە زاخۆ خوێندووە.

ساڵی ١٩٥٥ قوتابخانەی ناوەندیی لە دهۆک تەواو کردووە.

دوای تەواوکردنی خوێندن لە شاری موسڵ نیشتەجێ بووە.

خولیای ئەو بۆ مۆسیقا لە موسڵدا دەستی پێ کردووە.

ساڵی ١٩٥٦-١٩٥٧ گەڕاوەتەوە بۆ ئامێدی.

ساڵی ١٩٥٨ دەستی بە خوێندنی ئامادەیی کردووە و بە سەرکەوتوویی تەواوی کردووە.

دوای تەواوکردنی سەرکەوتووانەی خوێندنی ئامادەیی، چووەتە ڕادیۆی بەغدا و لەوێ سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.

ئەو هونەرمەندە ناودارە، خوێندنی لە موسڵ و بەغدا تەواو کرد. ساڵی ١٩٥٨ لە ڕادیۆی بەغدا دەستی بەکار کرد، دوای زانکۆش لە مەخموور و پاشان لە هەولێر، دەستی بە وانەوتنەوەی مۆسیقا کرد. دوای ئەوە لە ساڵی ١٩٦٠دا وەک مامۆستای مۆسیقا درێژەی بە کارەکانی دا. ساڵی ١٩٦١ وازی لە کارەکەی هێنا و پەیوەندیی بە ڕیزەکانی پێشمەرگە بە سەرکردایەتیی نەمر مەلا مستەفا بارزانییەوە کرد.

تەحسین تەها لە ساڵی ١٩٦٦دا دەسبەسەر کرا. ئەم هونەرمەندە کوردە لە ساڵی ١٩٧٥دا و دوای شکستی هێزی پێشمەرگە، گۆرانیی "ئەی فەلەکـ"ـی نووسیوە.

تەحسین تەها  دواتر هەر لەسەر مۆسیقا بەردەوام بووە و لە ١٣ی ئاداری ١٩٩٤دا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی شێرپەنجەی خۆی، چووەتە هۆڵەند و دوای ساڵێک لە ٢٨ی گوڵان لەو وڵاتە کۆچی دوایی کرد.

تەحسین تەها لە تەمەنێکی زۆر کەمدا، پەیوەندیی خۆی لەگەڵ مۆسیقادا دروست کردووە. ئەم هونەرمەندە دەنگخۆشە، لە سەرەتادا گوێی لە گۆرانییەکانی هونەرمەندان "محەممەد عارف جزراوی و حەسەن جزراوی" دەگرت. کاتێک دەستی بە گۆرانی‌وتن کرد، ئیتر گەنجێکی سەرکەوتوو بوو و بە گۆرانیی "غەزال غەزال" لە نووسینی محەممەد عارف، دەستی بە گۆرانی‌وتن کرد و لە بەشی کوردیی ڕادیۆی بەغدا دەستبەکار بوو.

هونەرمەند تەحسین تەها نەک هەر وەک هونەرمەندێک، بەڵکوو وەک کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خەباتکاریش دیار و بەرچاوە. تەحسین تەها کە لە ساڵی ١٩٦٦دا دەسبەسەر کرا، ماوەیەک لە بەندیخانەی "خەیف ئەلسەدە" لە بەغدا بەند کرا.

لەو سەردەمەدا تەحسین تەها لەگەڵ "ئەیشێ شان، سەعید گاباری، سەلیم حەلەبی، ئەردەوان زاخۆیی" و چەندین کەسایەتیی ناوداری تر، پێکەوە گۆرانییان دەوت. ئیتر ناو و دەنگی هونەرمەندی دەنگخۆش، بڵاو بووەوە و لە هەموو شوێنێک ناسرا و گوێ لە دەنگێ ڕادەگیرا.

هونەرمەند تەحسین تەها بە گشتی ٨ ئەڵبۆمی بڵاو کردووەتەوە. بەشێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی ئەم هونەرمەندە دەنگخۆشە بریتین لە:

گوڵی من وەری، بە تەنیا، چاوڕەش، ئامێدی بەرزە، بووکی بادینان، هەستەوە جووتیار، دلێرەکانی وڵات، دڵبەر، ئەویندارم، خاڵخاڵۆکە، شەکر باری، ئەرێ یان نا، ئامۆزا، دراوسێ، ئەمان ئەمان، ئاسۆ، ڕووناکیی ماڵ و خوێنی دڵان و...

KURDŞOP
747 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!