کچە شێوەکاری کورد، "گوڵستان بۆزۆ" بناسن

"گوڵستان بۆزۆ" ڕێکەوتی ١٩٩٨.١٢.٧ لە گوندى "دەلا" سەر بە ناوچەی "مابەتوو" لەدایک بووە. ئێستا (٢٠٢٤) لە زانکۆ لە بەشی زانستی کۆمەڵایەتی دەخوێنێت و پێش ئەوەش بۆ ماوەی سێ ساڵ لە زانکۆی عەفرین بەشی ئەدەبی کوردیی خوێندووە. گوڵستان بۆزۆ و بنەماڵەکەی، سەرەڕای دۆخی خراپی ئەو داگیرکارییەی کە لە عەفرین دەگوزەرێت و وێڕای هەموو سەختییەکانی ئاسایش و ژیان، لەوێ دەژین و گوڵستان بە دڵێکی گەرمەوە سەرقاڵی کاری هونەرییە و چەندین شانۆ و بەرهەمی هونەریی ئافراندووە.

هەروەها هونەر هەمیشە لە بیر و فیکری ئەودا بووە و ئەو خەیاڵەش هەمیشە هەست و ڕامانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. بۆیە هاوکات لەگەڵ خوێندنەکەیدا بە هاوکاریی "م. ئەسلان مامۆ" فێری نیگارکێشی بووە و وانەی زۆری لێ وەرگرتووە. لەو کاتەوە گوڵستان ڕێگەی خۆی لە بواری نیگارکێشیدا خۆش کردووە و لە کارکردن لەسەر ئەو هونەرە بەردەوامە.

گوڵستان سەبارەت بە خولیای خۆی بۆ هونەر دەڵێت: "هونەر بەڕاستی ژیانە و لە ڕۆژانی تاریک ڕزگارمان دەکات." ئەو جگە لە شێوەکاری، خۆشەویستی و شارەزاییشی لە هونەری شانۆدا هەیە و بەشداریی لە فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی "میتان" کردووە و ڕۆڵێکی زۆر دیار و بەرچاوی هەبووە. هەروەها بۆ ماوەی سێ ساڵ لەسەر یەک لەو فێستیڤاڵەدا خەڵاتی یەکەمی بەدەست هێناوە. ناوبراو توانیویەتی خەڵاتی باشترین نواندنیش وەربگرێت.

ئەم وێنانەی خوارەوە، چەند نموونەیەک لە تابڵۆکانی "گوڵستان بۆزۆ"ن:

KURDŞOP
209 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!