سەرەتا چەند دیزاینێکی بۆ کرا کە نزیک بێ لە شێوە و فیگۆڕی زارا. بە تێبینیی بەڕێوەبەرانی پڕۆگرامەکە، فۆڕم و دیزاینی پەیکەرەکە کە کتێبێکی بە باوەشەوە بوو هەڵبژێردرا. دواتر قاڵبی تایبەتی بۆ دروست کرا و لە پاشان بە ڕژاندنی بڕۆنز، پەیکەرەکە لە قاڵب هاتە دەر. بڕۆنزڕژانی پەیکەرە، پسپۆڕیی تایبەتی خۆی دەوێ و بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ دەکرێ. لە کۆتاییدا دوای خاوێنکردن و سافکردنی پەیکەرەکە، دووبارە ئاوکاریی بڕۆنز کراوەتەوە تا شەوق بداتەوە. دواتر دیسان ئاوکاریی زێڕ کراوە تا ڕووناکتر بێتەوە. تا ڕادەیەک پێویست بوو بە ستایلی ئابستراکت لەسەر فیگۆڕەکە کار بکرێت بەڵام لەبەر ئەوەی شێوازی ڕێئالیستی ناکرێ بۆ کاری تەندیس، بڕیارمان دا هەندێک گۆڕانکاری لە فۆڕم و فیگۆڕەکە بکەین و ستایلیزە بکرێتەوە.
کاردۆ