جۆرەکانی چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

ئەڤین تەیفوور

 

چیرۆکی ئاژەڵان

ئەم جۆرە چیرۆکە بۆ منداڵان، بەتایبەتی بۆ منداڵانی ٣ هەتا ٦ ساڵ، یەکێکە لە چیرۆکە زۆر سەرنجڕاکێشەکان. لەم تەمەنەدا بە تایبەتی ڕەنگی چیرۆکی ئاژەڵان زیاتر لە کەسانی تر منداڵان ڕادەکێشێت. هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوەیە کە منداڵانی بچووک کاتێک لە نزیک ئاژەڵان بن، هەست بە دڵخۆشی دەکەن. بۆیە کاتێک هاوڕێیەتییان لەگەڵ دەکەن، لەگەڵیان هەست بە نزیکی دەکەن و لەوانەیە زیاتر لە گەورەکان باوەڕیان پێیان هەبێت. بە واتایەکی تر زووتر وابەستەیان دەبن و ڕەنگە پەیوەندیی منداڵ لەگەڵ ئەو ئاژەڵانە نزیکتر بێت لە پەیوەندیی لەگەڵ کەسانی دەوروبەری و گەورەکان.

لەم جۆرە چیرۆکانەدا ئاژەڵە ماڵییەکان و ئەوانی دیکە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن، بەو پێیەی ئەوان کارەکتەری سەرەکین. منداڵانی بچووک (پێش قوتابخانە) سەرنجیان بۆ چیرۆکی سادە ڕادەکێشرێت کە ناوەڕۆکێکی ڕاستەقینەیان هەیە و پەیوەندییان بەو ژینگەیەوە هەیە کە منداڵەکە تێیدا دەژی.

ئامانجی چیرۆکی ئاژەڵان گەیاندنی مانایەکی ئەخلاقی، پەروەردەیی و ئەدەبییە. لە ڕێگەی چیرۆکەوە منداڵ بە شێوەیەکی هاندەرانە فێری کۆمەڵێک شت دەبێت. بۆیە ئەم جۆرە چیرۆکانە بۆ منداڵانی پێش قوتابخانە سەرنجڕاکێشترن. بەڵام تێگەیشتنی جەستەییی ئەم ئاژەڵانە نابێت بۆ منداڵان قورس بێت. تایبەتمەندییە جەستەییەکانی وەک مریشکی سوور و پشیلەیەکی ڕەش و بۆ ئەم ئاژەڵانە قسەکردنیان یان دەنگ و جووڵەیان ڕەوایە، چونکە منداڵ لەم تەمەنەدا مەیلی ئەوەی هەیە باوەڕی بەوە هەبێت کە شتی بێ گیان، ئاژەڵان و ڕووەکەکان قسە دەکەن.

"عەبدولفەتاح ئەبۆ مەئال" سەبارەت بەم جۆرە چیرۆکە وەها دەڵێت: "چیرۆکی ئاژەڵان سەرچاوەیەکی زۆر گرینگە کە چیرۆکی سەرنجڕاکێش پێشکەش بە ئەدەبیاتی منداڵان دەکات و یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی چیرۆک و بەناوبانگترین و خۆشەویستترینە لای منداڵان. ئەو چیرۆکانەی کە ئاژەڵ تێیدا کارەکتەری سەرەکییە، یەکێکە لە کۆنترین فۆرمەکانی چیرۆک کە خەڵک ناسیویانە و بەکاریان هێناوە و سوودیان لێ وەرگرتووە و بەم شێوەیە لێی نزیک بوونەتەوە، بۆیە ئاساییە بچێتە نێو زمان و ئەفسانەکانیانەوە" (ئەبۆ مەئال عەبدولفەتاح، ٢٠٠٥، ١١ ر).

ئەم جۆرە چیرۆکانە ماوەیەکی زۆرە لە سەرانسەری جیهاندا دەبینرێت و ویستوویانە بە شێوەیەکی سادە و جیاواز، ئاژەڵەکان پیشانی منداڵان بدرێت. لە کۆنەوە ئاژەڵەکان لە ڕێگەی ئەو قسانەی کە مرۆڤەکان دەیانگێڕایەوە، ڕۆڵێکی گرینگیان لە ئەفسانەکاندا هەبووە. ئێستاش چیرۆکی منداڵان لەبارەی ئاژەڵان زۆرن کە بیرۆکەیەکی پەروەردەیی و ئەخلاقییان لە پشتە.

چیرۆکی ئەفسانەیی

چیرۆکی منداڵان پڕە لە بەسەرهاتی فانتازیا و لەمبارەوە ئەفسانەکان ڕۆڵێکی گرینگیان هەیە. بە تایبەت لەمێژە مرۆڤەکان چیرۆکیان - بەپێی بیروباوەڕی یۆنانییەکان - لەسەر ئەو پاڵەوانانە دروست دەکرد کە کۆنترۆڵی دیاردە سروشتییەکانی وەک زریان، ڕەشەبا و خۆریان دەکرد. لەوانەیە چیرۆکی ئەفسانەیی باس لە قارەمانێتیی زۆر کەس بکات کە ڕووداوەکانیان لە مێژووەوە هاتووە.

چیرۆکە ئەفسانەییەکان، چ ڕۆژاوایی و چ ڕۆژهەڵاتی، بە دڵنیاییەوە لەلایەکەوە منداڵان دەکەنە بەردەنگ. وەک چیرۆکی "عەلادین و چرای سێحراوی، کوڕە چاکەکە، سنباد و سیندر و هتد". بە گوتەی "ئەحمەد فادل شبلوول": "ئەفسانە بە تێپەڕبوونی کات لەلایەن عەقڵی مرۆڤەوە پارێزراوە و بووەتە میراتێکی گرینگی مرۆڤایەتی بۆ زۆرێک لە گەلان، هەندێکیان بوونەتە چیرۆکێک کە پێش خەوتن بۆ منداڵان دەگێڕدرێنەوە و هەندێکیشیان بوونەتە کارتۆنی منداڵان" (ئەحمەد فادل شبلوول، ٢٠٢١، (2021)، منداڵان و ئەفسانە فۆلکلۆرییەکان، https://middle-east-online.com/).

ئەفسانە دەکرێت بخرێتە نێو هۆشیاریی هەموو کۆمەڵگەکانەوە. بۆیە لەم بارودۆخانەدا کاریگەرییەکەی چ ئەرێنی بێت چ نەرێنی، لەسەر منداڵەکە دەردەکەوێت. بۆیە دایک و باوک یان ئەو کەسانەی چیرۆک بۆ منداڵان دەخوێننەوە دەتوانن لە ڕێگەی ئەم چیرۆکە ئەفسانەییانەوە بیرۆکەی پەروەردەیی و خەیاڵی پیشانی منداڵان بدەن.

درێژەی هەیە...

 

 

KURDŞOP
621 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!