ئیدیۆم و "نخمان" بە نموونە لە زاراوەی کۆبانی

زۆر کەس هەندێک جار ئیدیۆم و "نخمان" تێکەڵ دەکەن، چونکە هەردووکیان لایەنێکی شاراوە و مەجازییان هەیە و هەندێک کەس ئەم دوو هونەرە وەک یەک دەبینن، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە تەنیا هەندێک تایبەتمەندیی هاوبەشیان هەیە.

دیار حەمی

 

کۆبانی ناوچەیەکە کە لە "زارگۆتن"ی خۆیدا، بۆ نموونە لە گوتەی پێشینییان، ئیدیۆم، زووگۆتنۆک بەسەرهات و هتد، زۆر دەوڵەمەندە. ئەم ئەدەبیاتە زارەکییەی کە کۆمەڵگە سەدان ساڵە لە مێشکی خۆیدا تۆماری شایەنی ئەوەیە یەک بە یەک بنووسرێن و لە لەنێوچوون بپارێزرێن.

جیاوازیی نێوان ئیدیۆم و "نخمان"

(بە نموونەکانی گرێدراوی گیانی مرۆڤ)

ئیدیۆم

زۆر کەس هەندێک جار ئیدیۆم و "نخمان" تێکەڵ دەکەن، چونکە هەردووکیان لایەنێکی شاراوە و مەجازییان هەیە و هەندێک کەس ئەم دوو هونەرە وەک یەک دەبینن، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە تەنیا هەندێک تایبەتمەندیی هاوبەشیان هەیە.

ئیدیۆم ئەو چەند وشانەن کە لەلایەن کۆمەڵگەوە پێک هاتوون، بۆ ئەوەی زۆر ڕووداو و تایبەتمەندی بە شێوەیەکی ڕێکوپێک دەرببڕن. هەروەها هونەرە ئەدەبییەکانی وەک "ماناندن، کەساندن و پرۆلە" ڕۆڵێکی گرینگ لە پێکهاتنی ئەو وشانەدا دەگێڕن. زۆرجار ئیدیۆمێک دەتوانێت بە کورتی زۆر مانا و مەبەست بگەیەنێت. ئیدیۆم مانایەکی قووڵ و فراوانی تێدایە و دەبێ مانای مەجازی و شاراوەی خۆی بگەیەنێت.

زۆر بەش بۆ بەکارهێنانی ئیدیۆم هەیە؛ وەک ئیدیۆم لەبارەی ئاژەڵان، گیانی مرۆڤەکان، هەست و بارودۆخە سروشتییە تایبەتەکان و هتد. لە هەمان کاتدا مرۆڤ دەتوانێت بۆ هەر "نخمان"ێک ئیدیۆمێک بڵێت، بەڵام ناتوانێت بۆ هەر ئیدیۆمێک نخمانێک بڵێت. بۆ نموونە، کاتێک کەسێک هاوسەرگیریی کردووە و جگە لە هاوسەرەکەی سەیری ژن یان پیاوی دیکە دەکات، پێی دەگوترێت "چاڤلدەر". چەند نموونەیەکی تر:

"ئار ب هوندرێ من خست":

مانای ئەم ئیدیۆمە ئەوە نییە کە بەڕاستی ئاگر چووبێتە نێو ناخی ئەو کەسەوە، چونکە لە واقیعدا ئاگر ناچێتە نێو ناخی کەسێکەوە. مانای ئەم ئیدیۆمە ئەوەیە کە خەمبارە بە بارودۆخی کەسێک یان ڕووداوێکی تایبەت.

"ئەز کەر و گێژ کرم":

بەو مانایەیە کە ئەو بێزار بووە. ئەمە بۆ کەسێک کە زۆر قسە دەکات و قسەکانی لەسەر شتانی هەڵیتوپەڵیتە، بەکار دێت. هەروەها بۆ دەنگی زۆر بەرزیش بەکار دێت، وەک دەنگی ئاژەڵان و هتد.

"ئیستوونا مالا من ە":

شتێکی سەرەکی کە خانوو یان بینایەک لەسەری وەستاوە، ئەو بناغە و ستوونەیە کە لەسەری دروست کراوە و ئەگەر ئەو ستوونە وێران بێت، بیناکەشی لەگەڵدا وێران دەبێت. مانای ئەم ئیدیۆمە کەسێکە کە بنەماڵەکەی هیوای گەورەیان پێیەتی و بە کۆڵەکەی ماڵی خۆیان دەزانن.

نخمان

نخمان هونەرێکە لە هونەرەکانی ئەدەبیات، ئەو گوتنێک و قسەیەکی ناڕاستەوخۆیە کە لانیکەم دوو مانای هەیە. نخمان بە پێچەوانەی ئیدیۆم، پێویستە هەم مانای ڕاستەقینەی خۆی و هەم مانای مەجازیی خۆی بپارێزێت.

هۆکاری بەکارهێنانی نخمان ئەوەیە کە زۆرجار مرۆڤەکان نایانەوێت ڕاستەوخۆ مانای وشەکان بگەیەنن، بۆیە پشت بە وشە پڕ واتاکان دەبەستن و ئەم وشانە هێز و جوانییەکی جیاواز بەو قسەکردنە یان گفتوگۆیە دەبەخشن. بۆ نموونە، "چۆکم شکا"؛ مانای ئەوە نییە کە لە ڕاستیدا ئەژنۆی شکاوە، بەڵکوو مانای ئەوەیە کە بەڕاستی لە ئەنجامی ڕووداوێک زۆر ترساوە یان زۆر خەمبارە. دەتوانین چەند نموونەیەک لە زاراوەی کۆبانی بخەینە ڕوو:

"تە پشتا من دا دیواران":

مانای ئەم دەستەواژەیە مانای ڕوون و ئاشکرای نییە، بەڵکوو لە کاتێکدا دەگوترێت کە کەسێک تووشی قەزا و ڕووداوێکی سەخت بووبێت. مەبەست لەم ئیدیۆمە دەربڕینی دڵتەنگییە و بەو مانایەیە کەسێک وەک هێزێک لە پشتییەوە بووە و ئێستا جگە لە دیوارەکان کەس لە پشتییەوە نییە.

"لنگێ من کر سۆلەکە (پێلاڤەک) تەنگ":

کاتێک مرۆڤ پێیەکانی دەخاتە پێڵاوی تەنگەوە، ئەو پێڵاوانە پێیەکانی ئازار دەدەن و ناتوانێت بە باشی تێیدا بجووڵێت. کاتێک کەسێک شتێکی لە کەسێکی تر بوێت و پەلەی لێ بکات و ئەو کەسەش دەرفەتی ئەوەی نەبێت ئەو شتەی بۆ جێبەجێ بکات، ئەم  ئیدیۆمە بەکار دێت.

KURDŞOP
329 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!