مێژوو و پەیدابوونی ئەدەبیاتی منداڵان – بەشی دووەم

سەدەی بیستەم بۆ منداڵان بە سەردەمی زێڕین ناو دەبرێت، چونکە لەو سەردەمەدا چەندین چاپخانە و وەشانگەی ناحوکمی دامەزران و کتێبی تایبەت بە منداڵان بڵاو کرانەوە." لەو سەردەمەدا و دواتر، زۆرێک لە نووسەران بۆ منداڵانیان نووسیوە و زۆر کاری جیاوازیان بۆ ئەدەبیاتی منداڵان ئەنجام داوە

ئەڤین تەیفوور

 

بەشی یەکەمی ئەم وتارە لێرە بخوێننەوە

 

دوای فەڕەنسا، ئینگلیس بە ئەدەبی منداڵان ناوبانگی دەرکرد و زۆر چیرۆکیان لە فەڕەنسییەوە وەرگێڕاند. لە باشترین وەرگێڕەکان، " Robet Samper" بوو کە زۆرێک لە چیرۆکەکانی "Charles Perraut"ی وەرگێڕا. لە دوای ئەو "Jonn Newbery" هات و ئەو خاوەنی گەورەترین کتێبخانەی منداڵان لە جیهاندا بوو. ئەو داوای لە زۆرێک لە نووسەران کرد بۆ منداڵان بنووسن یان بۆ ئەوەی پەرە بە زیرەکی و ئاستی مێشکی منداڵان بدەن، کتێبی گەورەساڵان بۆ منداڵان ئاسانتر بکەن. لەنێو ئەو چیرۆکانەدا، چیرۆکی ئەو بە ناوی " Robinson Crusoe a Daniel Defoe" و "گەشتەکانی گالیڤێر" لە نووسینی " Jonathan Swift" بە ئاسانی بۆ ئاستی منداڵان دەگونجێن.

بڵاوکەرەوە و کتێبفرۆشیی "Jonn Newbery" ببوو بە باوکی ئەدەبی منداڵان لە ئینگلیسدا. لە مێژووی ئەدەبی منداڵاندا وەک یەکەم بڵاوکەرەوە و فرۆشیاری کتێبی منداڵان ناوبانگی دەرکرد. بەناوبانگترین کتێبەکانی بریتی بوون لە "And two good shoes" (١٧٦٥) و " Cute Little Pocket" (١٧٤٤).

"عەبدولفەتاح ئەبۆ مەئال" لە کتێبەکەیدا بۆ منداڵان دڵێت: "سەدەی بیستەم بۆ منداڵان بە سەردەمی زێڕین ناو دەبرێت، چونکە لەو سەردەمەدا چەندین چاپخانە و وەشانگەی ناحوکمی دامەزران و کتێبی تایبەت بە منداڵان بڵاو کرانەوە." لەو سەردەمەدا و دواتر، زۆرێک لە نووسەران بۆ منداڵانیان نووسیوە و زۆر کاری جیاوازیان بۆ ئەدەبیاتی منداڵان ئەنجام داوە.

لە ئاڵمانیا دەقی منداڵان بە ناوی "چیرۆک و ماڵەکانی منداڵان" بەناوبانگ بوون و ئەو چیرۆکانە لەسەر بنەمای ئەفسانە و فانتازیا بوون. لە ساڵی ١٨١٦دا "Joan David Weiss" کتێبێکی کورتەچیرۆکی بە ناوی "The Swiss Robinson family" نووسی. ئەو دەقە ڕێگەی بۆ بەرهەمێکی دیکە بە ناوی "Alice in Wonderland" لە نووسینی "Lewis Carroll" کردەوە. ئەو دوو بەرهەمە باس لە کچێکی گەڕۆک دەکەن و بۆ منداڵان نووسراون.

لە دانمارک نووسەری بەناوبانگ "Hans Anderson" دەرکەوت. ئەو شیعر و چیرۆکی منداڵانی نووسیوە کە لە دەوری سێحربازی و جنۆکەدا دەسووڕێتەوە. لە چیرۆکەکانیدا فێربوونی پێشکەشی منداڵان کردووە و لە ڕێگەی چیرۆکەکانییەوە یارمەتییانی دەدا تاکوو داهاتوویان بناسن و قەبووڵی بکەن. لە ئەورووپا "Hans Anderson" وەک پێشەنگی ئەدەبی منداڵان سەیر دەکرا. لە بەرهەمەکانی ناوبراو:

The little Mermaid (1837)

Emperor's new clothes (1837)

Ugly duckling (1843)

snow Queen (1844)

The girl selling matches (1845)

لە ئیتالیا ئەدەبیاتی منداڵان بە گرێدانێکی نزیک بە واقیعەوە جیا کرایەوە و یەکێک لە چیرۆکە بەناوبانگەکانی ئەدەبیاتی منداڵانی ئیتالیا چیرۆکی "Pocket in the TV Set" بوو. "پینۆکیۆ"ش یەکێک بوو لەو بەرهەمە ئیتالیانەی کە چیرۆکەکەی لە ڕۆمانی "Carlo Collodi" وەرگیراوە. بەناوبانگترین نووسەری بەرهەمی منداڵان لەوێ "Gianni Rodari" بوو. ئەو لە ڕێگەی ئەو بەرهەمانەی کە پێشکەشی منداڵانی دەکرد، پێش کەوت. نموونەی بەرهەمەکانی:

Il Libro delle Filastrocche

Filastrocche in cielo e in terra

Gelsomino nel paese dei bugiardi

Gip nel televisore

 La freccia azzurra

La Torta in cielo

Il libro deqli errori

La grammatica della fantasia

ئەدەبیاتی منداڵان و نووسین بۆ بۆ ئەوان لە ڕووسیا و ئەمریکا و پاشان هەموو وڵاتانی عەرەبی پەرەی سەند. دواتر ئەدەبیاتی منداڵان لە زمانەکانی فەڕەنسی و ئینگلیزییەوە لەلایەن "محەممەد عەلی" لە میسر وەرگێڕدرانە سەر زمانی عەرەبی. محەممەد عەلی بەهۆی شارەزایی لە زمانە بیانییەکان، چەندین بەرهەمی منداڵانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی. پاشان ئەو بەرهەم و چیرۆکانە کە لە زمانە جیاوازەکانەوە وەرگێڕدرابوون، چوونە نێو مەتریاڵی قوتابخانەکانەوە.

دوای ئەو نووسەرێک بە ناوی "ئەحمەد شەوقی" هات و زۆر کتێبی چیرۆکی لەسەر زمانی ڕاوچی و ئاژەڵان بۆ ئەدەبی منداڵان نووسی. دوای ئەوە چەندین کتێبی شیعری بۆ منداڵان نووسیوە. دوای ئەحمەد شەوقی، زۆر نووسەری تر هاتن و زۆر بەرهەمیان بۆ منداڵان نووسی. هەروەها لە وڵاتانی تری عەرەبی وەک لوبنان، زۆر بەرهەم لە فەڕەنسییەوە وەرگێڕدرانە سەر زمانی عەرەبی.

دوای ئەوان دەتوانین چەند گوتنێک لەو مێژووە بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی "عەلی ئەلحەدیدی" کە ئەدەبی منداڵان لە ماوەی گەشەکردنیدا بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێت، بڵێین. بۆ قۆناغی یەکەم "لە ساڵی ١٦٩٧ بە چاپکردنی یەکەمین کتێبی ئەدەبی منداڵان دەست پێ دەکات کە شاعیری فەڕەنسی Charles Perrault نووسیویەتی."

دواتر کە چیرۆکەکانی "The Real Mother Goose" لەلایەن " Charles Perrault "ەوە نووسرا و لەلایەن وەرگێڕەکانی وڵاتانەوە وەرگێڕدران، بزووتنەوەیەکی ئەدەبیی چالاک کەوتنە پێش چاوان. هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نووسەران بتوانن لەسەر ئەدەبیاتی فۆلکلۆری ئەورووپی لێکۆڵینەوە بکەن و گرینگی بە چیرۆکی منداڵان بدەن. لەلایەکی دیکەوە چیرۆکەکانی "هەزار و یەک شەو" دواتر کە لەلایەن "Antoine Galan"ەوە لە نێوان ساڵانی ١٧٠٤-١٧١٤دا لەلایەن وەرگێڕدران، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر چیرۆکی منداڵان هەبوو.

بەپێی کتێبی "عەلی ئەلحەدیدی" لەسەر ئەدەبیاتی منداڵان، قۆناغەکانی دواتر بەم شێوەیە بوون:

"لە مێژووی ئەدەبیاتی منداڵاندا قۆناغی دووەم دوای جەنگی جیهانیی یەکەم سەری هەڵدا و ئەم قۆناغە بە لێکۆڵینەوەی سیستەماتیک لەسەر دەروونناسیی منداڵان ئەنجام درا."

"دوای جەنگی جیهانیی دووەم، قۆناغی سێیەم لە بزووتنەوەی نێودەوڵەتیی ئەدەبی منداڵان دەستی پێ کرد. ئەدەبی منداڵانیش لە جیهانی پێشکەوتوودا دەستی کرد بە گەیشتن بە سەردەمی زێڕینی خۆی. ئێستا ئەو ئەدەبیاتی خۆی، تایبەتمەندی، ڕەوت و مەیلی منداڵ دیاری دەکات."

ئەدەبیاتی منداڵان لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە گەشەی کرد، چونکە پێویستی بە بنیاتنانی کولتوورێک بۆ منداڵان لە وڵاتانی سۆسیالیستی و هەندێک وڵاتی ئەورووپایی و ئەمریکا هەبوو. مەبەستی سەرەکی لە پشت هەموو ئەمانە مەیلی گشتی بوو بۆ بنیاتنانەوە و پەروەردەکردنی نەوەی دوای جەنگ و گرینگیدان بە پەروەردەکردنیان.

ئەم وتارە درێژەی هەیە...

 

KURDŞOP
475 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!