مێژوو و پەیدابوونی ئەدەبیاتی منداڵان – بەشی یەکەم

ئەدەبی منداڵان لە جیهاندا بە ئارامی دەرنەکەوتووە و ئاماژەکانی لە کۆمەڵگەکاندا دۆزراونەتەوە هەتا گەیشتووەتە سەردەمی ئێستامان و جێگەی تایبەتی خۆی گرتووە. بۆیە لەمەودوا دەتوانین باسی ئەمە لە هەندێک وڵاتدا بکەین.

ئەڤین تەیفوور

 

دەقەکانی تایبەت بە منداڵان لە جیهاندا، دواتر لە جۆرەکانی ئەدەبیات کە بۆ گەورەکان ئافرێندراون، نووسراون. لە کۆتاییی سەدەی ١٧دا، یەکەم نووسین بۆ منداڵان بە شێوەیەکی پارچەپارچە لە شوێنە جیاوازەکانی جیهاندا دەرکەوت. سەرەتا پشتی بە چیرۆک و چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان دەبەست کە بە شێوەی زارەکی بۆ منداڵان دەگێڕدرانەوە. بەڵام لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا ئەم ئەدەبیاتە بە شکڵ، دەق و وێنەی جۆراوجۆر لە جیهاندا بڵاو بووەوە. ئەمەش لە ڕێگەی گۆڕانکاری لە کۆمەڵایەتیبوون و گۆڕانکاری لە تێگەیشتنیان لە منداڵان و پەروەردەکردنیان هاتە ئاراوە.

سەبارەت بە ئەدەبی منداڵان و ئەو کارانەی کە لەسەر ئەدەبی منداڵان لە مێژوودا زۆر درەنگ دەستیان پێ کردووە، "تورکان تۆسون" وەها دەڵێت: "ئەدەبیاتی زارەکیی منداڵان کەم تا زۆر لە هەموو جیهاندا بە لۆریک و شتانی لەو جۆرە بوونی هەبووە، بەڵام هەتا سەدەی ١٧ هیچ شتێک بۆ منداڵان نەنووسراوە." (تۆسون تورکان، ٢٠١٨، ئەدەبیاتی منداڵانی کوردی لە باکوور، ل ١٤٧-١٤٥). بۆیە کاتێک بۆ یەکەمجار ویستوویانە بۆ منداڵان بنووسن، لە چیرۆکە فۆلکلۆرییەکانەوە بۆ منداڵان دەستیان پێ کردووە.

پێش ئەوەی کەس گوێ لە منداڵ، منداڵێتی و ئەدەبی منداڵان ڕابگرێت، تەنانەت گوێیان لە مافی منداڵانیش ڕانەدەگرت. واتە منداڵان وەک گەورە هەژمار دەکران. به‌پێی ئه‌و شتانه‌ی باسمان کرد، ئه‌ده‌بی منداڵان وه‌ک ئەدەبیاتەکانی تر هه‌ژمار نه‌کرا. تەنانەت دوای ئەوەی هەندێک نووسەر قەڵەمەکەیان بە منداڵان بەخشی و بۆیان نووسین، ناوی خۆیان لەسەر ئەو کتێبانە نەنووسی و جگە لە ناوی بڵاوکەرەوە، هیچ ناو و زانیارییەک لەسەر کتێبەکە نەبووە. بۆ نموونە بەشێک لە کتێبەکانی دەزگای چاپ و پەخشی ستەنبوڵ لە حەلەب بریتی بوون لە: "سوارێ بماسک، کیڤرۆشکێ فێلباز و فیلێ سەرهشک و..." و هیچ زانیارییەکیان لەسەر نەبوو. هەروەها کاتێک پەیوەندیمان بە بڵاوکەرەوە کرد و هەندێک پرسیارمان لەسەر نووسەران لێ کرد، گوتیان کە هیچ زانیارییەکمان لەسەر نووسەران نییە و کاتێک کەسێک کتێبێکی بۆ منداڵان بڵاو دەکردەوە، گوێیان بەوە نەدەدا کە لە ناوی نووسەر بپرسن. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە نووسەر نەیویستووە ناوی خۆی لەسەر ئەو جۆرە کتێبانە بنووسێت، لەبەر ترسی ئەوەی کە بەهاکەی لەبەردەم کۆمەڵگەدا کەم ببێتەوە و ئەم جۆرە نووسینە بۆ منداڵان قەبووڵ نەکرێت. لێرەدا زۆر پرسیار دێنە مێشکی مرۆڤەوە؛ یەکێک لەوانە ئەوەیە کە ئەگەر بەهای ئەم ئەدەبیاتەیان لە مێشکی خۆیاندا نەناسیوە، ئەوا بۆچی بۆ منداڵانیان نووسیوە؟

لەنێو خەڵکدا جێگەیەک بۆ منداڵان و ئەدەبیاتیان نەبوو. منداڵان وەک گەورەساڵ هەژمار دەکران و هیچ جیاوازی و تایبەتمەندییەکیان نەبوو. تەنانەت ناتوانین بڵێین ئەدەبی منداڵان یەکسەر سەریهەڵدا و گەشەی کرد. ئەم ئەدەبیاتە وەک ئەدەبیاتی گەورەساڵان لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکراوە. زۆربەی شارستانییەت و گەلانی کۆن گرینگییان بە تۆمارکردنی ژیانی منداڵیی خۆیان و منداڵەکانیان نەداوە، بۆیە شتێک کە لە ئەدەبیاتی منداڵان لە کۆنەوە گەیشتبێتە ئەمڕۆ، کەمن و گرێدراون بە میتۆدی گەورەکانەوە.

ئەدەبی منداڵان لە جیهاندا بە ئارامی دەرنەکەوتووە و ئاماژەکانی لە کۆمەڵگەکاندا دۆزراونەتەوە هەتا گەیشتووەتە سەردەمی ئێستامان و جێگەی تایبەتی خۆی گرتووە. بۆیە لەمەودوا دەتوانین باسی ئەمە لە هەندێک وڵاتدا بکەین.

لە فەڕەنسا لە سەردەمی مۆدێڕن لە سەدەی ١٧دا دەستی پێ کرد. لەو کاتەدا نووسەران لە ترسی کەمبوونەوەی توانای خۆیان لە چاوی خەڵکدا ناوی خۆیان نەدەنووسی، هەتاکوو شاعیری فەڕەنسی "Charles Perrault" هات و کتێبێکی منداڵانی بە ناوی "Contes de ma mére l'oye" لەژێر ناوێکی نەناسدا نووسی. بەڵام بینی کە خواست لەسەر چیرۆکەکانی زیاد بووە، بۆیە "چارڵز" چەندین بەرهەمی دیکەی نووسی، بۆ نموونە:

Le Petit Chaperon Rouge.

Barba Azul.

Barbie-Blue.

Beauty and the Beast.

Little Red Riding Hood.

Cinderella.

Cinderella and other tales from Birol.

Cinderella and the Little Glass Slipper.

A cat in shoes and other favorite stories.

Classic Tales.

"Charles Perrault" ناوی ڕاستەقینەی خۆی لەسەر ئەو بەرهەمانەدا بەکار هێنا. لەگەڵ دەرکەوتنی"Jean-Jacques Rousseau" ، نووسینی ئەدەبی منداڵان بە شێوەیەکی جیددی لە سەدەی هەژدەهەمدا لە فەڕەنسا دەرکەوت. کتێبەکەی ناوی "Emile" بوو. دوای ئەوە چیرۆکی "هەزار و یەک شەو" وەرگێڕدرایە سەر زمانی فەڕەنسی و دوای ئەوە یەکەم ڕۆژنامەی منداڵان لە جیهاندا بە ناوی "هاوڕێی منداڵان" بڵاو کرایەوە.

ئەم وتارە درێژەی هەیە...

 

KURDŞOP
385 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!