وتاری "خالید جەمیل محەممەد"، نووسەری خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان، کە لەجێی "کەچا کورد" خەڵاتی زارای وەرگرت

بە ڕاسپاردەی مامۆستا و زمانزانی کوردی ڕۆژاوای کوردستان، وەرگری "خەڵاتی زارا"، "ئەمینە عەمەر" ناسراو بە "کەچا کورد"، کە بە دەیان ساڵ خەبات و تێکۆشانی بۆ زمانی کوردی کردووە و بەهۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستییەکەی نەیتوانی لێرە ئامادە بێت، ئیدی بۆ من شانازی و سەربڵندییە کە لەجێی "کەچا کورد" و بە ناوی ئەو دووەمین "خەڵاتی زارا" وەردەگرم و بۆی دەنێرمە ئاڵمانیا کە لەوێ دەژی. لە هەمان کاتدا هیوای تەندروستییەکی باشی بۆ دەخوازین و پیرۆزباییی ئەم خەڵاتە لە خۆی و خۆیشمان دەکەین. ئیدی، شانازییە بۆ من کە نوێ

سڵاو و ڕێز

باشترین و پیرۆزترین گوتە، سڵاوێکی ڕێزگرتنە، بۆ گیانی پێشمەرگە پاکڕەوانەکان کە لە سێبەری دڵسۆزی و قارەمانێتیی ئەوان، ئەمڕۆ ئێمە لێرە، لە شاری هەولێری پایتەخت، بە ئازادی کۆ بووینەتەوە و بە ئازادی باسی زمانی کوردی دەکەین، تەنانەت بە خۆشحاڵییەوە زمانزانەکانمان خەڵات دەکەین.

بە ڕاسپاردەی مامۆستا و زمانزانی کوردی ڕۆژاوای کوردستان، وەرگری "خەڵاتی زارا"، "ئەمینە عەمەر" ناسراو بە "کەچا کورد"، کە بە دەیان ساڵ خەبات و تێکۆشانی بۆ زمانی کوردی کردووە و بەهۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستییەکەی نەیتوانی لێرە ئامادە بێت، ئیدی بۆ من شانازی و سەربڵندییە کە لەجێی "کەچا کورد" و بە ناوی ئەو دووەمین "خەڵاتی زارا" وەردەگرم و بۆی دەنێرمە ئاڵمانیا کە لەوێ دەژی. لە هەمان کاتدا هیوای تەندروستییەکی باشی بۆ دەخوازین و پیرۆزباییی ئەم خەڵاتە لە خۆی و خۆیشمان دەکەین. ئیدی، شانازییە بۆ من کە نوێنەرایەتیی "کەچا کورد" دەکەم بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە بەنرخە.

زمانی کوردی دەیان ساڵە لەلایەن دەسەڵاتە ستەمکارەکانەوە لە هەر چوار پارچەی کوردستان قەدەغە کراوە و زمانناسانیش لەهەمبەردا باجێکی قورسیان داوە، بەڵام سەرەڕای زوڵم و هەوڵدان بۆ گەمارۆدان، پاشخستن و ئاسمیلەکردن، زمانی کوردی توانیویەتی زیندوو، بەهێز، دەوڵەمەند، پارێزراو و ڕوون بمێنێتەوە.

زمانی کوردی وەک زمانەکانی دیکەی جیهان، خاوەن گەنجینەیەکی فەرهەنگی، دەنگسازی، وشەسازی، ڕێزمان، واتاسازی و ڕێنووسییە. خاوەن مێژوویەکی دوورودرێژە، نیشانەکانی گەشەسەندنیشی لە هێز و سامانەکەیدا دیارە، لە سێبەری ئەو بەرهەمە بەنرخانەی کە بەم زمانە داهێنراون، ئێستا بووەتە بناغەی سەرەکیی ناسنامەی گەلی کورد.

بوونی زمانی کوردی گرێدراوە بە بوونی گەلی کوردەوە. هەروەها بوونی گەلی کورد گرێدراوە بە بوونی زمانی کوردییەوە، بۆیە دوژمنی گەلی کورد دوژمنی زمانی کوردییە و دڵسۆزی گەلی کورد بە هەمان شێوە دڵسۆزی زمانی کوردییە.

سڵاو و سپاس بۆ ئێوە ئامادەبووانی بەڕێز.

سڵاو و سپاس بۆ ڕێکخراوی کوردشۆپ کە ساڵانە وەک ڕێزگرتن و پێزانین، "خەڵاتی زارا" پێشکەش بە زمانناسێکی کورد دەکات.

سپاس بۆ هاوڕێیانم لە کۆمیتەی ئامادەکار. بۆ من شانازییەکی دووقات، سێ‌قات و چوارقاتە کە ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری "خەڵاتی زارا"م.

بۆ من جێگای سەربڵندییە کە دەزگا، ڕاگەیاندن و دامەزراوەکانی زمانی کوردی وەها پێشکەوتنێکی گەورە دەبینن.

سپاس بۆ هۆڵی "سەما" لە "هۆتێلی کاپیتۆڵ" کە بەردەوام شوێنی چالاکیی کەلتووری و ڕۆشنبیری و زمانی کوردییە.

KURDŞOP
490 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!