بڕگە گرینگەکانی کتێبی "لە ستایشی ژیاندا" – ئەزموونەکانی ڕەفیق سابیر – بەشی2

رۆڵی ڕەفیق سابیر لە ڕوونکردنەوە و گێڕانەوەی نەریتە زاڵ و باوەکانی کۆمەڵگای کوردی نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم

 

 

نووسەر بۆ خۆی کتێبەکەی لە یازدە بەشدا گێڕاوەتەوە. ئەوەی  من لەسەر ئەو کتێبە دەینووسم داڕشتنەوەیەکە بە شێوەی جیاواز لە داڕشتنەوەی خودی نووسەر. من هەوڵ دەدەم لەو نووسینەدا ئەو بابەتانە بورووژێنم؛ سەرەتا ئەوەی کە ڕەفیق سابیر  وەک شاعیر لەو کتێبەدا چۆن دەردەکەوێ.  واتە ئایا کەسێکە هەر بیرەوەری دەگێڕێتەوە یان ئەزموونی نووسینی شاعیرانەی خۆشی دەخاتە ڕوو. دواتر باسی ئەوە دەکەم کە دەرکەوتنی ڕەفیق سابیر لەو بوارەدا زۆر سەرکەوتوویە. ئەو لە هەر کوێی کتێبەکەیدا باسی شیعر دەکا، وەک شاعیرێکی بەئەزموون باسی شیعر، زمانی شیعری، فۆڕمی شیعر و ئەزموونی خۆی و ئەزموونی شاعیرانی دیکەی کورد دەکا و لە کۆتاییدا باسی ئەزموونی شیعری جیهانی و کاریگەریی لەسەر شیعری کورد و نوێبوونەوەکەشی دێنێتە گۆڕێ.

بابەتی دووەم ئەوەیە کە ئەو شاعیرە وەک کەسایەتیی سیاسی چ ئەزموونێکی لەو کتێبەدا خستۆتە بەرباس.  ڕوانگە و جەهانبینیی سیاسیی ئەو چۆنە؟

دیارە پاش تاوتوێی کتێبەکە و بەدەستەوەدانی بەڵگە، بۆمان دەردەکەوێ کە ڕەفیق سابیر هەر لە میرمنداڵی و لەسەردەمی قوتابخانەوە دەچێتە ڕیزی کۆمەڵەی قوتابییانەوە و دەست دەکا بە کاری ڕێکخراوەیی. بەر لە کۆتایی قوتابخانەی جاریک دەگیرێ و دەخرێتە بەندیخانەوە. دەبێتە ئەندامی حیزبی شیوعیی عێڕاق و لە حیزبەدا چەندین دەیە لە ئاست و پلە و ئەرکی جۆراوجۆردا بەشدار دەبێ. لە زۆر کۆڕ و بۆنەدا ڕۆڵ دەگێڕێ و لە زۆر وڵات نوێنەرایەتیی بەشێک لە کارەکانی حیزبی شیوعی دەکا و بە گشتی چالاکیکی بەتەواوی سیاسی بووە.

بابەتی سێیەم کە بەلامانەوە گرینگە ئەوەیە کە وەک شارۆمەندێکی ئاسایی دیاردە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی ناو کوردەواری چۆن دیوە؟

هەر  نووسەر و شاعیر و سیاسەتمەدارێک، بەر لەوەی ئەو وەسفانەی هەبێ، بە حوکمی ئەوەی لە کۆمەڵگادا دەژی، وەک شارۆمەندیش لە دیاردەکان دەڕوانێ. پێویستە بزانین نووسەری کتێبی "لە ستایشی ژیان دا"، ئایا کۆمەڵگای هەر لە دەلاقەی ئەدەبیات و سیاسەتەوە دیوە، یان وەک شارۆمەندێکیش لە ناوەوەی ڕووداوەکانەوە دەردەکەوێ و کۆمەڵگا و دیاردە باش و خراپەکانیمان بۆ دەگێڕێتەوە. ڕەفیق سابیر هەر دەسپێکی کتێبەکەی بە دوور لە سیاسەت و هونەر و وەک ئەندامیکی کۆمەڵگا بە باسی دیاردە و نەریتە کەلتووری و کۆمەڵایەتییە نەرێنییەکانەوە دەست پێدەکا و لە زۆر شوینی کتێبەکەش دووبارە ئاوڕیان لێ دەداتەوە.

 بابەتی چوارەم ئەوەیە کە ڕەفیق سابیر وەک کەسێکی تاراوگەنشین چۆن دەڕوانێتە جیهان، سیاسەت و ئەدەبیات؟

ژیانی تاراوگە بۆ هەر مرۆڤێک کۆمەڵیک دەرفەت و خەساری بەدواوەیە. نووسەری ئەو کتێبەش لە هەر دوو بابەتی باسکراو بێبەش نەبووە و بە وردی دەرفەت و خەسارەکانی تاراوگەنشینی لە وڵاتانی وەک ئەفغانستان، بولغارستان، سووریا، گورجستان، سوید و ... گێڕاوەتەوەو و باسی ئەو ڕووداو و خەسار و دەرفەتانەی کردووە کە هەر کام لەو وڵاتانە بۆ ئەو و ژیانی ئەو وەک مرۆڤ و وەک سیاسەتوان و شاعیریان هەبووە.

 بابەتی دیکەی گرینگ ئەوەیە کە ئەزموونی ڕەفیق سابیر وەک شاعیرێکی جیهانی چییە؟ ئەو شاعیرە بە پێی گێرانەوە و شیکارییەکانی خۆی لە بیرەوەرییەکانیدا چ دەستکەوتێکی بۆ خۆی وەک شاعیر و داهێنەر و بۆ زمان و ئەدەبیاتی کوردی لە ئاستی جێهاندا هەبووە؟

کۆی ئەو باسانە بۆیە گرینگن چون ئێمە دەمانهەوێ پەردە لە سەر بیرەوەری و ژیان و بەرهەمی کەسیک هەڵبدەینەوە کە هەم خۆی وەک شاعیرێکی داهێنەر باسی بەرهەمی خۆی دەکا. هەم بەردەنگانی ئەدەبی کوردی بە کۆڵەکەیەکی شیعری مودێڕنی کوردیی دەزانن و هەمیش وەکی لە وەرگێڕانی کارەکانی ڕا بۆ زمانەکانی دیکە دەردەکەوێ، نووسەر و شاعیری بیانییش بە کەسێکی بەتوانا و شاعیرێکی ئاست بەرزی جیهانی دەزانن.

ڕەفیق سابیر لەو کتێبەیدا زۆر پسپۆڕانە بە جێی گێڕانەوەیەکی خەتتی لە ڕووداوەکانی ژیانی خۆی، حەولی داوە دابەشکارییەکی واتایی بۆ گێڕانەوەی ڕووداوەکان بخاتە ڕوو. ئەو سەرەتا لە بەشێکدا بە نێوی "چریکەیەک لە نیوە شەودا " گێڕانەوەیەکی چیرۆکی بۆ خوێنەر دەخاتە ڕوو. دەستپێکی کتێبەکە دەستپێکی ڕۆمانە. لە وەسفی کەشێکی چیرۆکییەوە دەست پێ دەکا. خوێنەر دەباتە نێو جەنگە و جەرگەی ڕووداوێکەوە کە ئەو ڕووداوە زیاتر لە چیرۆک و لە ڕۆمانەکاندا وەسفی دەکرێ، نەک لە گێڕانەوەی ژیانی تاکە کەسی کەسێک کە خەریکە بیۆگرافیی خۆی دەنووسێتەوە. کتێبەکە ئاوا دەست پێ دەکا: "شەوێکی پاییزی ناوەڕاستی ساڵانی شەستەکان، وەکوو شەوانی دی کارەبا بڕابوو. لە پڕ بە زیڕە و هاواری ژنێک کە ئارامیی شەوەکەی هەژاند، بێدار بووینەوە. دایکم پێش هەموومان لەناو جێگاکەی دەرپەڕی و بەرەو هەیوان چوو. منیش بە دوای ئەودا چوومە دەرێ. دەنگی گریاناویی ژنێک هاوار  و  نووزانەوەی منداڵ و دەنگە دەنگ لە کۆڵان دەهات. دایکم وتی: ئەوە لە دەنگی ئایشێ دەچێت. دەبێت ئەو بەدبەختە بەو نیوەشەوە چیی بەسەر هاتبێت؟ دایکم فانووسەکەی هەڵگرت کە بە کزی دەسووتا. بەرەو دەرگای حەوشە ڕۆیشتین کە دە میترێک لە هەیوانەکە دوور بوو. لە دەرەوە دەنگە دەنگ دەهات. کاتێک چووینە دەرێ، چەند دراوسێ پێش ئێمە گەیشتبوونە کۆڵان و وردە وردە زۆرتر دەبوون. هەندێکیان فانووسیان بە دەستەوە بوو. یا ئایشێ بە دانیشتنەوە هەردوو لاقی درێژ کردبوو. بە جۆرێک شینی دەکرد هەناوی مرۆڤی دەهەژاند. بە دەم شین و هاوارەوە بە دوو دەست لە خۆی دەدا و پرچ و ڕوخساری خۆی دەڕنێوە. کاتێک لێی وردبوومەوە سەری پاک تاشرا بوو. لەبەر خۆمەوە وتم: ژنێکی دیش سەری تاشرا."

 دەست پێکردنی کتێبێک کە لەسەری نووسراوە ئەزموونی نووسەرێک بە گێڕانەوەیەکی داستانی لە ژیان و ڕووداوی کەسێکی دیکەوە، کارێکی سەرنج ڕاکێش و لە هەمان کاتدا تازەیە. بەڵام نووسەر پلانی هەیە بۆ ئەوەی کە بۆ چیرۆکی ژیانی خۆی بە ڕووداوی ژیانی کەسێکی دیکەوە، واتە بە ڕووداوێک کە لە ژیانی یای ئایشێدا ڕووی داوە دەست پێ دە_کا.

ئەو ڕووداوە ڕووداوێکی ئاسایی نییە. ڕووداوێکە کە نووسەر لەوە پێش دیوێتی. چون دەنووسێ ژنێکی تریش سەری تاشرا. واتە نووسەر لەو بەشە لە بیرەوەرییەکانیدا حەول دەدا لەگەڵ شێوازێک لە نەریتە ناڕەوا کۆمەڵایەتییەکان ڕووبەڕوو بێتەوە و بیان گێڕێتەوە و بیان ناسێنێ کە ژنی کورد و ژنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی تێیدا گیریان کردووە و پێیەوە دەتلێنەوە. ڕەفیق سابیر جودا لە گێڕانەوەی ئەو ئەتک و سووکایەتییەی کە بە یای ئایشێ کراوە، ئەوە دەکاتە بەهانەیەک بۆ ئەوەی بەشێکی زۆر لە داب و نەریتە کۆمەڵایەتییە ناڕەواکان لە شارێکی بچووکی وەک "قەڵادزێ" کە شوێنەزای خۆیەتی بگێڕێتەوە و بەو شێوەیە دۆخی ژنی کورد و بە گشتی ژنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بڕگەیەک لە ژیانی خۆیدا، کە دەگەڕێتەوە بۆ لانی کەم پەنجا ساڵ لەوە پێش، بە خوێنەر و بە بەردەنگی خۆی ڕابگەیەنێ. واتە گێڕانەوەی ژیانی یای ئایشێ دەرفەتێکە بۆ وەی کە ئەو ژیانی تاڵی زۆر ژنی دیکەش باس بکا کە بوونەتە دەستەچیلەی ئاوری نەریتە هەڵەکانی کۆمەڵگا. جا جاری وایە ئەو نەریتانە خێڵەکین. جاری وایە ئایینین و جاری واشە حیزبین.

KURDŞOP
589 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!