بۆچی دەگوترێت زمان بنەمای ناسنامەیە؟

لە خاڵێکدا دەتوانین بڵێین ئێمە نەتەوەیەکین کە زمانی تایبەتی خۆمان هەیە و دەتوانین بە زمانەکەمان ناسنامەی نەتەوەکەمان پێناسە بکەین

ڕۆژان سۆفیزادە

زۆر جار ئەم قسەیەم لە زمانی خەمخۆرانی زمانی کوردی بیستووە کە دەڵێن: "زمانی ئێمە ناسنامەی ئێمەیە."

بەپێی لێکۆڵینەوە و شرۆڤەی خاوەنڕایان، لە بنەمای سەربەخۆییی نەتەوەیی لە پێناسەی نەتەوەبووندا، زمان بنچینەییترین خاڵە کە دەتوانێت پێناسەی نەتەوەیەک بێت. بەپێی شرۆڤە و پێناسەی ڕێکخراوی "نەتەوە یەکگرتووەکان"یش، بۆ ئەوەی بتوانرێت کۆمەڵێک مرۆڤ وەک نەتەوەیەک بناسرێت، چەند فاکتەرێکی گرینگ بوونیان هەیە، وەک: "خاکی هاوبەش، کەلتووری هاوبەش، مێژووی هاوبەش و زمانی هاوبەش."

بەدڵنیاییەوە جگە لە فاکتەری زمان، فاکتەرەکانی تریش بۆ پێناسەی نەتەوە گرینگن، بەڵام من پێموایە گرینگترین خاڵ بۆ پێناسەی نەتەوە دەتوانێت زمان بێت.

لەبەر ئەوەی دەڵێم زمان گرینگترین پێوەرە، چونکە ڕەنگە نەتەوەیەک خاکێکی هاوبەشی نەبێت، یان تەنانەت نەتەوەیەک کەلتوورێکی هاوبەشی نەبێت، یان ڕەنگە بەهۆی جێئۆپۆلەتیک و هەڵکەوتەی جوگرافییەوە، لەیەکەوە نزیک نەبن بۆ ئەوەی مێژوویەکی هاوبەشیان هەبێت. بەڵام لە خاڵێکدا دەتوانین بڵێین ئێمە نەتەوەیەکین کە زمانی تایبەتی خۆمان هەیە و دەتوانین بە زمانەکەمان ناسنامەی نەتەوەکەمان پێناسە بکەین.

ئەگەر ئێمە باسی نەتەوەی کورد بکەین، دەبینین بە درێژایی مێژوو گۆڕانکاریی زۆر بەسەر ئێمەی کورددا هاتووە، خاکی کورد بەهۆی داگیرکردنی کوردستانەوە دابەش بووە، یان بە ملیۆنان کورد بەهۆی ستەمەوە خاکی خۆیان یان کوردستانیان بەجێ هێشتووە و پەڕیوەی هەندەران بوون و ئێستا لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهاندا نیشتەجێن.

هەروه‌ها به‌هۆی پارچەپارچەبوونی کوردستان بەسەر چوار وڵاتدا، له‌ژێر کاریگەریی کەلتووری نه‌ته‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار و داگیرکەر، کەلتووری گه‌لی کورد گۆڕانی به‌سەردا هاتووه. بۆ نموونە کەلتووری باکوور لەگەڵ باشوور، یان ڕۆژهەڵات لەگەڵ ڕۆژاوای کوردستان، پێکەوە جیاوازن. نەتەوەی کورد بە هەموو بەشە جیاوازەکانییەوە لە ئێستادا، ئەگەر جیاوازی و خاڵی هاوبەشیش لەنێوانیاندا هەبێت، بەڵام هێشتا ناسنامەی خۆی هەیە و لە هەر شوێنێکی ئەم دونیایە بێت و بەسەر چەند پارچەشدا دابەش بووبێت، تاکە پێوانە کە دەتوانێت کوردبوون و ناسنامەی خۆی بسەلمێنێت، زمانەکەیەتی.

دەتوانین ئەمەش بە پێچەوانەوە بیبینین، بۆ نموونە ئەگەر کوردستان یەک پارچە بێت، ئەگەر هەموو خەڵکی کوردستان تەنانەت بچووکترین ڕووداویش وەک مێژوویەکی هاوبەش بزانن، ئەگەر کەلتووری هەموو کورد وەک یەک بێت، بەڵام لەو کاتەدا کەسێک ئیدیعای ئەوە بکات کە کوردە، بەڵام بە کوردی قسە نەکات، یان کوردی نازانێت و لە هەمان کاتدا بڵێت من کوردم، ئەم کەسە ئاسمیلە کراوە و ناتوانێت خاوەندارێتی لە زمان و ناسنامەکەی بکات.

من پێم وایە مەرجی سەرەکیی کوردبوون تەنیا زمانی کوردییە، کەسیش ناتوانێت بڵێت کوردم، بەڵام زمانی کوردی نەزانێت. ئەو کوردانەی کە دەیانەوێت ناسنامەی نەتەوەییی خۆیان بپارێزن، دەبێ ئاگاداری زمانەکەیان بن، بە زمانی کوردی قسە بکەن، زمان و ئەدەبی کوردی بە منداڵەکانیان بناسێنن و فێری زمانی دایکیی خۆیان بکەن.

ئەوەیکە هەتا ئەمڕۆ توانیویەتی ناسنامەی کوردان بپارێزێت و لەهەمبەر سیاسەتی ئاسمیلاسیۆنی دوژمنان بیپارێزێت، زمانی کوردی بووە. هەروەها فاکتەرەکانی تری وەک خاک، کەلتوور و مێژوو، هەریەکەیان لە جێی خۆیدا بۆ پێناسەی نەتەوەیی گرینگیی خۆیان هەیە.

KURDŞOP
566 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!