دروستکردنی کتێبخانەیەک

بەڵێ، دروستکردنی کتێبخانەیەک وەک دروستکردنی بەهەشت وایە، بەڵام دیسان دەمەوێت بەردەوام بە ڕووناکایی هەردوو چاوم، بخوێنمەوە.

نیهاتی حاجی شاکر

مرۆڤ بۆ ئەوەی لە شوێنێکەوە دەست پێ بکات، دەبێ بگەڕێتەوە بۆ سەرەتا و لە سەرەتاوە دەست پێ بکات. چونکە هەمیشە سەرەتاکانم خۆش دەوێت، هەمان شت دەکەم و هەر لە سەرەتاوە دەیڵێم.

هەڵە نەبم، نزیکەی بیست و سێ ساڵە لەنێو کتێبدام و دەستم لێیان بەر نابێت. سەرەتا بە چەند کتێبێکی هاوڕێکانم دەستم بە خوێندنەوە کرد: "نەتۆچکا نەزڤانۆڤا" (دۆستۆیەڤسکی)، "دێ" (گۆرکی) و "مرن گازی من دکە" (یڵماز گونەی). من لەو سەردەمەدا لە گوندەکەماندا بووم و هەمیشە سەیری چیا دوور و بەرزەکانم دەکرد. شاخەکان قسەکانیان بۆ دەکردم و خەریک بوو بمەوێت سەرم بەرز بکەمەوە و بڕۆم. هەر بۆیە ئەم سێ کتێبە خەونێکیان بۆ من لەنێو چیاکاندا دروست کرد. ئەمە بۆ من سەرەتایەکی باش بوو و ئێستاش وا بیر دەکەمەوە، بەڵام کاتێک بۆ درێژەی خوێندن چوومە ئەستەنبوڵ، ژیانم بە تەواوی گۆڕدرا.

بۆ یەکەمجار لە زێدەکەم دوور دەکەوتمەوە و بۆ یەکەمجاریش لە خۆم نزیک دەبوومەوە، بەڵام هێشتا باش فامم نەدەکرد. هەر بۆیە لە وڵاتێکی دوور و نامۆ و دوور لە بنەماڵە و نیشتمانەکەم، وەک نامۆیەک، بە کتێبەوە چەسپام. لەو کاتەوە تا ئێستا کتێب دەکڕم و تەنانەت کتێبەکانم بە کەس نادەم و لە کتێبیلە کەسیش وەرناگرم. وەک ئەوە وایە بڵێم من سنووری کەس هەڵناگرم و ناهێڵم کەسیش سنوورەکانم هەڵبگرێت.

ئێستاش بەباشی لەبیرمە، یەکەم کتێب کە بە دەستی خۆم کڕیم، کتێبی کیمیاگەر بوو (Paulo Coelho). بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە کڕیم و تا نیوەڕۆ خوێندمەوە و پاشنیوەڕۆ دەستم کرد بە خوێندنەوەی "بە دڵی خۆت بکە" (Susanna Tamaro). دوای ئەوە نزیکەی هەموو کتێبەکانی Gogolم خوێندەوە، لە ڕێگەی کتێبەکەی حاجی مورادەوە Tolstoyم ناسی و جارێکی دیکە لەگەڵ شەوانی سپیدا گەڕامەوە بۆ دۆستۆیەڤسکی. ئێستا بە ڕووی کتێبدا کراومەتەوە. من دوێنێ چیم خواردووە، بیرم نایەت، بەڵام هەموو ئەو کتێبانەی تا ئەمڕۆ خوێندوومنەتەوە، لە یادەوەریمدا ماون، تەنانەت ئەو هەست و بیرکردنەوانەی ئەو کاتە پێیان بەخشیم، لەبیرمن. هەروەها حەزم لە خوێندنەوەیە. بە خوێندنەوەی هەر کتێبێک، لە خەونێکدا بووم و بەنێو کاتدا سەرگەردان بووم. وەک لە شیعرێکی "کەماڵ ڤارۆل"دا هاتووە، من "هەزار خەونم لە یەک خەودا بینی" و "لە چاویلکەی کتێبەوە سەیری خۆمم دەکرد و لە چاویلکەی خۆمەوە سەیری کتێبەکانم دەکرد."

سەرەتا کتێبێکم دەکڕی و دەمخوێندەوە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ژمارەی کتێبە نەخوێندراوەکان لە ژمارەی خوێندراوەکان زیاتر بوون.

ئەمڕۆش هەر کاتێک سەرم بەرز دەکەمەوە و سەیری کتێبەکانی نێو کتێبخانەکەم دەکەم، نازانم بۆچی هەستێکی سەیر لە مندا پەیدا دەبێت. بیر لەو کتێبانە دەکەمەوە کە خوێندراونەتەوە و بیر لەو کتێبانە دەکەمەوە کە تا ئێستا نەخوێندراونەتەوە. یەکسەر دوای ئەوە کتێبەکان لە پێش چاومدا تێدەپەڕن و هەندێکیان دێن و لە مێشکمدا جێگەی خۆیان دەگرن. بیر لەوە دەکەمەوە ڕۆژێک زووتر دەستیان پێ بکەم. چونکە دەزانم، ژیان کورتە و ئەم تەمەنە بەس نییە بۆ خوێندنەوەی هەموو کتێبەکان.

هەڵبەت دوای ماوەیەک لە مرۆڤدا حەزی خوێندنەوە دروست دەبێت و بتەوێت و نەتەوێت مرۆڤ کتێبەکان لێک جیا دەکاتەوە، بەڵام هەندێک کتێب بە هێواشی سەیرت دەکەن بۆ ئەوەی بخوێنرێنەوە، هەندێک کتێبیش بەردەوام دەخوێنرێنەوە و دەخوێنرێنەوە و مرۆڤ دیسان و دیسان لێکیان جیا دەکاتەوە. هەر بۆیە هەر کاتێک باسی خوێندنەوە دەکەم، دووبارە و سێبارە Jorge Luis Borges م بیر دێتەوە، بەڵام تارمایی هێواش هێواش هاتە چاوی Borges و کاتێک تەمەنی پەنجا و هەشت ساڵ بوو، بە تەواوی بینایی لەدەست دا. Borges هەمیشە حەزی دەکرد "خوێنەرێکی باش" بێت، "گەردوونی وەک کتێبخانە دەبینی" و "بەهەشتی هەمیشە وەک کتێبخانە دەبینی"، بەڵام دوای ئەوەی بینایی لەدەست دا، نە توانی بخوێنێتەوە و نە بنووسێت. بە خەڵکی دەوروبەری کتێبی دەدا بۆی بخوێننەوە و کتێبی خۆی بەوان دەدا تاکوو بینووسن.

زۆر کەس کتێبی Borgesیان خوێندووەتەوە. یەکێک لەوانە نووسەری کتێبی Li Mala Borges، "Alberto Manguel"ه. Manguel کاتێک Borgesی ناسی کە هێشتا خوێندکار بوو و لە کتێبخانەی Pygmalion لە Buenos Aires کاری دەکرد و لە ساڵی ١٩٦٤ تا ١٩٦٨ بۆ ماوەی چوار ساڵ کتێبی لێ خوێندەوە. بە بڕوای Alberto Manguel، کتێبخانەی Borges کتێبخانەیەکی هێندە گەورە نەبووە. زۆربەی ئەو کتێبانەی کە حەزی لێی بوو لەبەر دەستی Borgesدا بوون. بۆیە کتێبخانەکەی لە مێشکیدا بوو و لەگەڵ هەر خوێندنەوەیەک خوێندنەوەکانی خۆی زیاد دەکرد.

دەزانم، ڕۆژێک دێت وەک باوە ئادەم و دایە حەوا بەهەشتەکەم بەجێ دەهێڵم، بەڵام تا ئەو کاتە لە بەهەشتەکەمدا دەمێنمەوە. ئێستا خودا دەزانێت بە خوێندنەوەی هەر کتێبێک لەلای کێ دەخەوم و خەون بە کێوە دەبینم.

بەڵێ، دروستکردنی کتێبخانەیەک وەک دروستکردنی بەهەشت وایە، بەڵام دیسان دەمەوێت بەردەوام بە ڕووناکایی هەردوو چاوم، بخوێنمەوە.

ئێستاش دوای بیست و سێ ساڵ هەموو شتێک بۆ من وەک خەونێک وایە، بەڵام من بە کورتی دەڵێم و ئێوە بە دورودرێژی لێم تێبگەن.

KURDŞOP
784 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!