هێزی وشەکان

مرۆڤ سەرەتا قسە دەکات، کاتێکیش قسە دەکات، بیر لەوە ناکاتەوە کە دەنگ، پیت، وشە و ڕستەکان چین، بۆ ئەوەی بیریان لێ بکاتەوە، هێشتا کات هەیە؛ دەبێ نووسین داهێنرێت.

ئۆزدەن دەمیر

 

وشە چییە؟

پێش ئەم پرسیارە، مرۆڤ سەرەتا دەبێ وڵامی پرسیارێکی تر بداتەوە. بیرکردنەوە چییە؟ تێگەیشتن چییە؟ ئاخاوتن و دەنگ چییە؟ قسەکردن کەی و چۆن دەستی پێ کردووە؟ جگە لەوەش، زمان چییە کە وڵامدانەوەی زۆر بەرفراوانە. بەکورتی پێش ئەوەی بچینە سەر بابەتەکە، زۆر پرسیار هەن کە دەبێ بپرسرێن؟

من نامەوێت بۆ ئەم پرسیارانە وڵامی فەرهەنگی یان گشتی بدەمەوە کە هەر کەسێک مۆبایلی هەبێت بە گەڕانێک دەتوانێت بیدۆزێتەوە. لە ڕاستیدا ڕەنگە لە کۆتایی ئەم بابەتەدا وڵامێکی ڕوونم نەدابێتەوە، بەڵام هێشتا دەمەوێت لێرەدا هەندێک پرسیار لە مێشکمدا بکەم و هەوڵ بدەم بەپێی پاشخان و زانیاریی خۆم وڵامیان بدەمەوە. تەنانەت پێویست ناکات ئەم پرسیارانە بکەم و بەدواداچوون بۆ وڵامەکانیان بکەم، حەزم لە تاقیکردنەوەی زانستی زمانی/ زمانناسی و فراوانکردنی ئاسۆی خۆمە؛ بەهۆی ئەمەوە پێدەچێت سوودی بۆ ئێوەش هەبێت.

لە سەرەتاوە، "وشە" هەبوو.

ئایا لە سەرەتاوە، وشە هەبوو یان قسەکردن؟

شتە لۆژیکییەکە ئەوەیە کە پێش وشە یان پێش نووسین، قسەکردن هەبێت. قسەکردن بە قەد مێژووی مرۆڤایەتی، بوونی هەبووە؛ دوای ئەوە Homo Sapiensan بە تەواوی تایبەتمەندیی قسەکردنیان بەدەست هێنا، دەگوترێت کە ئەو تایبەتمەندییانە دوای بەدەستهێنانی هەندێک تایبەتمەندیی فیزیکی ڕوویان داوە - بەپێی لێکۆڵینەوە زانستییەکان، ئەو تایبەتمەندییانە پێش جۆرەکانی Homo Sapiensan لە جۆرەکانی وەک Homo erectus و نیاندەرتاڵەکان دەستیان بە گەشەکردن کردووە؛ وەک گەروو، زمان و تاری دەنگ و هتد. ئەمە مژاری بابەتێکی تری بەرفراوانە کە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە. پێشتر لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم جۆرە بابەتانە کراوە، بۆیە دەبێ ئەو سەرچاوانە کۆ بکەینەوە و وەریبگێڕین بۆ سەر زمانی کوردیی کورمانجی و دواجار بابەت بۆ خۆمان، خوێندکاران، خوێنەران و پسپۆڕانی سەرقاڵی ئەو بوارە، بەرهەم بهێنین.

مرۆڤ سەرەتا قسە دەکات، کاتێکیش قسە دەکات، بیر لەوە ناکاتەوە کە دەنگ، پیت، وشە و ڕستەکان چین، بۆ ئەوەی بیریان لێ بکاتەوە، هێشتا کات هەیە؛ دەبێ نووسین داهێنرێت. ئەو تەنیا ڕووداو و شتەکان لە مێشکی خۆیدا تێدەپەڕێنێت و بۆ ئەوان چەمک دادەڕێژێت، بەو چەمکانە دەنگ دەدات و بە دروستکردنی دەنگ، قسەکردن دروست دەبێت. وشە نوێنەرایەتیی چەمکەکە لە دەقەکەدا دەکات.

پرسی وشە، دوای داهێنانی نووسینە. بێگومان نووسینی پێشین وەک ئەمڕۆ بە فۆڕمە مۆدێڕنەکەی دەست پێ ناکات، لە سۆمەرییەکانەوە بە خەتی مێخی دەست پێ دەکات کە لە شکڵ پێک دەهات. پاشان بە هیرۆگلیفی میسری بەردەوام دەبێت و بە چەندین ڕێگادا تێدەپەڕێت تا دەگاتە ئەلفوبێی مۆدێڕن و ئەمڕۆیی. ئەو شکڵە، نیشاندەری بچووکترین یەکەی مانایە، واتە وشە. کەواتە لەبری پرسیاری "پیت" چییە؟ بە پرسیاری "وشە" چییە؟ دەستی پێ کردووە.

بۆ ئەوەی پەیوەندییەکان ڕوون بێت، پێویستە ڕستەکان ڕێک بخەیت. ڕستە لە وشەکان پێک هاتووە و کورتترین ڕستە لانیکەم لە یەک بکەر و یەک کردار پێک دێت. بێگومان هەر زمانێک بەپێی بنەمای خۆی ڕستەکان ڕێک دەخات؛ لێرەدا ناتوانم بڵێم هەموو زمانێک پێویستی بە هەمان ژمارەی یەکە هەیە بۆ هەمان ڕستە، بەڵام بە ئاسانی دەتوانین لە زمانگەلێک کە شێوەی شرۆڤەکردن دەزانن، بە ئاکامێک بگەین.

با بەپێی ئەو نموونانەی کە هەمانە و بەپێی هێزی زانینمان، بەردەوام بین.

بۆ پەیوەندییەکی ڕاست و تەندروست، پێویستمان بە پیت و وشە و ڕستەیە؛ هەر دەنگێک پیتێکی هەیە، پاشان بەو پیتانە بڕگە دروست دەکەن، بە بڕگە وشە دروست دەکەن و بە وشەکان ڕستە دروست دەکەن. دوای ئەوەی ڕستەکەمان بنیات نا و مەبەستمان دەربڕی، با کەمێک سەیری سوودی پەیوەندییەکە بکەین؛ کەواتە دواتر چی دەبێت؟

پێویستیی ئێمە بۆ پەیوەندیکردن، بە دڵنیاییەوە پەیوەندیی بە بوونی کۆمەڵگەوە هەیە. ئەگەر شتێک بە ناوی کۆمەڵگە نەبوایەت، پێویستمان بە قسەکردن نەدەبوو، تەنیا بیرمان دەکردەوە و کارەکەمان دەکرد.

بێگومان پەیوەندیکردن، تەنانەت بۆ بچووکترینی پێداویستییەکانی دوو کەسیش پێویستە و قسەکردن تەندروستترین ڕێگایە؛ چونکە مرۆڤەکان لە کاتی قسەکردندا ئاماژە و دەربڕینی دەموچاو بەکار دەهێنن، هەروەها تۆنی دەنگیش لە کاتی گفتوگۆکردندا، کاریگەرییەکی زۆر لەسەر مرۆڤەکان دروست دەکات.

وەک لە سەرەتاوە ڕوونمان کردەوە، نەگەیشتینە هیچ ئەنجامێکی بەرچاو، بەڵام لانیکەم بابەتەکانمان کردەوە. هەر ڕستەیەک بەرەو ئاراستەیەکی نوێی لێکۆڵینەوەمان دەبات، مەبەست لەم نووسینە ئەوە بوو هانت بدات لەمبارەوە زیاتر لێکۆڵینەوە بکەیت و بخوێنیتەوە.

KURDŞOP
740 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!