کوردشۆپ- کتێبی "زازاکی و کورمانجی لە ڕوانگەی فەلسەفەی زمانەوانییەوە" لە نووسینی ئیبراهیم بنگۆل، لەلایەن وەشانگەی ئاڤێستاوە بڵاو کرایەوە.
کتێبی "زازاکی و کورمانجی لە ڕوانگەی فەلسەفەی زمانەوانییەوە" لە نووسینی ئیبراهیم بنگۆل، لەلایەن وەشانگەی ئاڤێستاوە چاپ و بڵاو کرایەوە. کتێبەکە لە ١٠٤ لاپەڕە پێک هاتووە.
کتێبی "زازاکی و کورمانجی لە ڕوانگەی فەلسەفەی زمانەوانییەوە" لە ١٠٤ لاپەڕە پێک هاتووە و نووسەر، ئیبراهیم بنگۆڵ، باس لە مەترسییەکانی لەنێوچوونی زازاکی و نیگەرانییەکانی خۆی دەکات.
ئیبراهیم بنگۆل سەبارەت بە ئامانجەکانی و نیگەرانییەکانی و هەروەها هەڕەشەکان و مەترسیی لەنێوچوونی زازاکی، ڕایگەیاند:
"هەزاران جار موخابن کە ئەمڕۆ خەریکە زازاکی بمرێت. ئەگەر موعجیزەیەک ڕوو نەدات، لەمەودوا ڕزگارکردنی زازاکی زۆر قورس دەبێت. ئێمە ئەو ڕاستییە دەزانین کە ڕزگارکردنی زمانێک تەنیا بە هەوڵ و چالاکیی ڕۆشنبیران و زانایان و توێژەران ناکرێت. هەروەها زۆر فاکتەری دەرەوەی زمانەوانیش پێویستن. وا دیارە زازا ئەم فاکتەرانەی نییە و پێناچێت لە داهاتوودا ئەم فاکتەرانەی هەبێت. هێشتا هەرچییەک لە تواناماندا بێت دەبێ بیکەین و ئەم کارە بەرهەمی ئەم ساتەوەختەیە. لەم بەرهەمەدا ویستم لە چوارچێوەی دونیابینی و لە چوارچێوەی فەلسەفەی زمانەوانیدا، کورمانجی و زازاکی بەراورد بکەم و نیشان بدەم کە ئەو دوو زاراوەیە لە ڕوانگەی لۆژیکی زمانەوانییەوە چ جیاوازی و لێکچوونێکیان هەیە".