کەل داو؛ قەوردەخمەی سەردەم ماد لە کرماشان

 

‌- هیرا سارووخانی

قەوردەخمەی «کەل داو» یا «دکان داود» قەور گوچگین و مێژووییێگە کە ها لە سێ کیلوومتری باشوور ڕۆژهەڵات شارۆچکەی «سەرپێڵ زەهاو» و ئاوایی «کەل داو» سەر وە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵات کوردستان. مێژوو ئەی قەوردەخمە ئەڵگەردێگەو سەردەم حکوومەت مادەیل یانێ نزیک وە ٢٧٠٠ تا ٣٠٠٠ ساڵ وەرجە ئێرنگە؛ بڕێگ لە سەرچاوەیل ئاماژە کردنە کە ئەی قەوردەخمە قەور ئیشتۆویگۆ یا ئاستیاگ (Astyages) بۆە. کەل داو یەکمین قەوردەخمەی پەیابۊ لە ڕۆژهەڵات کوردستانە.

دکان داود قەوردەخمەی مێژووییێگە کە ها لە ١٠٠ کیلوومتری جادەی کرماشان وە سرپێڵ و لە لایەن خەڵک ئەی ناوچەو وە کەل داو ناسیاگە. ئەی قەوردەخمە وە شێوەی یەیدەس لە دڵ کەور بەرزێگ تاشیاگە و هەر لە خوارەو تا وە بان وە دەس تاشیاگە و سافەو بۊە، جوورێگ کە دەسڕەسی وە پێ گیچەڵە و زامەت فرەیگ دێرێ. لە پامان ئەی کەور و قەوردەخمە قەورسانێگ تایبەت وە پەیڕەوەیل دین یارسان هەس کە نیشان دەیگ فرەتر لە ٢٧٠٠ ساڵە کە مەردم ئەی ناوچە مردگەیل خوەیان لەی جییە نانەسە قەور.

کەل داو ئڕا مەردم یارسان تەوەڕک دێرێگ و جی پیرووزێگە کە مێژووێ وە «داو کەوسوار» یەکێگ لە پیرەیل و گەورایل ئایین یارسان ئەڵگەردننەو. مەردم یارسان لە بڕێگ لە وەختەیل سال ئڕا وەجی هاوردن ڕێوڕەسمەیل ئایینی خوەیان تیەنە کەل داو و لەیرە یەکەو گرن و نەزر و نیازەیل خوەیان پێشکەش کەن.

کوچگنۊس تریش کە وە ناو «کوچگنۊس گەورا» ناسیاگە لە لای دکان داود هەس کە مێژووی ئەڵگەردێگەو هزارەی سێیم وەرجە وەدیهاتن مەسیح. کەل داو یەکێگ لە قەوردەخمەیل گرنگ و موهم کوردستانە کە ناوەگەی لە ناو ئاوایی کەل داو گیریاگە؛ وشەی «کەل» وە مانای درانە و جی ئەو ناو چێنە و «داو» هەر داودە؛ پەیڕەوەیل دین یارسان لە کرماشان مێژوو ئەی قەوردەخمە ئەڵگەردننەو وە داو کەوسوار پیر ناسیاگ یارسان.

قەوردەخمەی کەل داو وەرئەیوانێگ لە نواوە دێرێگ کە لە وەرەو نزیک وە ٩.٦ مترە و لە دۊاوە ٧.٣ مترە، پیەنیێ ١.٩ متر و بەرزایییش ٢.٦ مترە. دەوروەر وەرئەیوان وە قاپەیل ڕەنگینێگ ئەڵڕازیاسەو. لە هەر دو لای درانەی ئەی قەور گوچگینە پاشمەنەی دو گلە سۊن دیارە کە لە درێژای ساڵیان ویەردە لە ناو چێنە و تەنیا پایە و سەرسۊنەیلێیان مەننە. پایەی ئەی سۊنەیلە شێوەی چوارگووشە دێرن. لە دیوار دۊای ئەی وەرئەیوانە یەی گلە درانەی ١ متر لە ١.٥ متر هەس کە خوەیگە وتاقێگ، دریژی ئەی وتاقە ٢.٨٣ مترە، پیەنیێ ٢.٣١ متر و بەرزایییش ٢.١٨ مترە. لە قەی دیوارەیل ئەی وتاقە پەنج گلە تاقچە کەنیاگە و دیارە ئڕا یە بۊە نەزر و نیازەیلێیان لە بانێ بنەن. لە لای چەپ کەف ئەی وتاقە قەورێگ هەس کە نزیک ٧٠ سانت قۊلە.

قەوردەخمەیل قەوریلێگ بۊنە کە شێوەی وتاق داشتنە و لە دڵ کەور و کۊەیل تاشیانە؛ قەوردەخمە بایەد ئەوقەرە گەورا بۊیاتا کە مەردم بتۊەنن لە تێ ڕیوڕەسمەیل خوەیان وە جی بارن و چشتەیلێگ تایبەت وە ئەو مردگە لە تێ جییەو بکەن. زوورم قەوردەخمەیل ڕۆژهەڵات کوردستان تایبەت وە سەردەم مادەیل بۊنە؛ معماری ئەی قەوردەخمەیل کوردستانە شێوازێگ پێشکەفتگ‌تر لە هونەر ئۆرارتۆیی (Urartu) بۊنە. ئەی قەوردەخمەیەلە وە پێچەوانەی سەردەم ئۆرارتۆ، فێشتر کوچگنۊس دێرن و ئەڵڕازیانە و سۊن و سەرسۊن دێرن، هەلەیوا وە پای یە کە ئەو مردگە چەنێ بایەخ داشتێیە و چەنێ پایەبەرز بۊە و تەنانەت ساڵ درسکردن ئەو قەورە، معماری درانەیلێیان جیاوازە.

ئەی شوێنەوار مێژوویی کوردستانە لە ساڵ 1932 لە لایەن دەوڵەت ئێرانەو جوور یەکێگ لە شوێنەوارەیل مێژوویی سەبت و توومار کریاگە.

…………………………………………………..

 

کەل داو؛ گۆڕدەخمەیەکی تایبەت بە سەردەمی ماد لە کرماشان

گۆڕدەخمەی «کەل داو (کەلی داود)» یان «دووکانی داود» گۆڕێکی بەردین و مێژوویییە کە لە سێ کیلۆمەتریی باشووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی «سەرپێڵ زەهاو» و گوندی «کەل داو» سەر بە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  هەڵکەوتووە. مێژووی ئەم گۆڕدەخمەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حکوومەتی مادەکان واتە ٢٧٠٠ ساڵ لەمەوپێش؛ هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم گۆڕدەخمەیە گۆڕی ئیشتۆویگۆ یان ئاستیاگ (Astyages) بووە. کەل داو، یەکەم گۆڕدەخمەی دۆزراو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

گۆڕدەخمەی مێژووییی دووکانی داود لە ١٠٠ کیلۆمەتریی ڕێگای کرماشان بەرەو سەرپێڵدایە و لە لایەن خەڵکی ئەو ناوچەیەوە بە کەل داو ناسراوە. ئەم گۆڕدەخمەیە بە شێوازێکی یەکدەست و لە دڵی تاشەبەردێکی بەرزدا داتاشراوە. هەر لە خوارەوە هەتا سەرەوە، بە دەست تاشراوە و ئەم تاشینەوە جۆرێکە کە دەستڕاگەیشتن پێی ئەستەمە و چوونەسەرەوە بۆ خەڵکی ئاسایی زۆر زەحمەتە. لە داوێنی ئەم گۆڕدەخمە و تاشەبەردە بەرزەدا گۆڕستانێکی تایبەت بە پەیڕەوانی دینی یارسان هەیە کە ئەو خاڵە دەسەلمێنێت کە بە درێژایی ٢٧٠٠ ساڵی ڕابردوودا ئەم شوێنە جێگەی ناشتنی مردووەکانی خەڵکی ئەو ناوچەیە بووە.

کەل داو ، بۆ خەڵکی یارسان شوێنێکی پیرۆزە و ئەو خەڵکە مێژووی ئەم شوێنەوارە بۆ «داو کەوسوار» هەڵدەگەڕێننەوە کە یەکێک لە پیر و گەورەکانی یارسان بووە. خەڵکی یارسانی ئەو ناوچەیە لە هەندێک لە ڕۆژانی ساڵدا لەم شوێنە کۆ دەبنەوە و ڕێوڕەسمە ئایینییەکانی خۆیان بە جی دێنن و نەزر و نیازەکانیان پێشکەش دەکەن.

بەردنووسێکی دیکەش کە بە «بەردنووسی گەورە» ناسراوە لە پاڵدەستی دووکانی داوددا هەیە کە مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی سێیەمی بەر لە لەدایکبوونی مەسیح. کەل داو یەکێکە لە گۆردەخمە هەرە گرنگەکانی کوردستان کە نێوەکەی لە نێوی گوندی کەل داوەوە هاتووە؛ وشەی کەل بە واتای دەرکە و جێگەی چوونەژوورەوەیە و داو-یش هەر هەمان داودە؛ پەیڕەوانی دینی یارسان لە سەر ئەو بڕوایەدان کە مێژووی ئەم گۆڕدەخمەیە بۆ داودی کەوسوار پیرە هەر گەورە و ناسراوەکەی یارسان دەگەڕێتەوە.

ئەم گۆڕدەخمەیە، بە شێوازی هەموو گۆڕدەخمەکانی مادی، بەرهەیوانێکی هەیە کە لە بەرەوە نزیک بە ٩.٦ مەتر و لە دواوە ٧.٣ مەترە، هەروەها ١.٩ مەتر پان و ٢.٦ مەتریش بەرزە. دەورتادەوری ئەم بەرهەیوانە بە چەند قاپێکی جوان ڕازێنراوەتەوە. لە هەر دوو لای ئەم گۆڕی بەردینە پاشماوەی دوو ئەستوون بە جێ ماوە کە لە درێژایی ساڵەکانی ڕابردوودا ڕووخاون و تەنیا پایە و سەرئەستوونەکانیان ماونەتەوە. پایەی ئەم ئەستوونانە بە شێوازی چوارگۆشە ساز کراوە. لە دیواری پشتەوەی ئەم بەرهەیوانەدا دەرگایەکی ١ مەتر لە ١،٥ مەتری هەیە کە دەرگای ژوورێکی دیکەیە. ئەم ژوورە ٢.٨٣ مەتر لە ٢.٣١ مەتر دەبێت و بەرزایییەکەی ٢.١٨ مەترە. بە ڕووی دیوارەکانی ئەم ژوورەدا پێنج تاقی تایبەت هەیە و وادیارە شوێنی جێگرتنی نەزر و نیاز و پێشکەشییە ئایینییەکان بووە. لە لای چەپی خوارەوەی ئەم وەتاغەدا گۆڕێکی تایبەت هەیە کە قووڵایییەکەی ٧٠ سانتیمەترە.

گۆڕدەخمەکان گۆڕگەلێکی تایبەت بوونە کە وەکوو ژوور و وەتاغ ساز کراون و لە دڵی تاش و بەرددا تاشراون. گۆڕدەخمەکان دەبوایە ئەوەندە گەورە بوایەن کە لە نێویاندا ڕێوڕەسمە ئایینییەکان بەڕێوە بچووبایە و خەڵکیش بیانتوانیایە پێشکەشییەکانی خۆیان لەوێ دابنێن.

زۆربەی گۆڕدەخمەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تایبەت بە سەردەمی مادەکانن؛ ئەم گۆڕدەخمانەی کوردستانە شێوازێکی پێشکەوتووتر لە هونەری ئۆرارتۆیی (Urartu) بووە. ئەم گۆڕدەخمانە بە پێچەوانەی سەردەمی ئۆرارتۆوە زۆرتر بەردنووسیان هەیە و ڕازانەوەی بەرهەیوانەکان و هەروەها ئەستوون و سەرئەستوونەکانی تایبەت بەم گۆڕانەیە. هەروەها بە پێی ئەوەی کە ئەو کەسایەتییەی لەوێ نێژراوە چ بایەخ و گرنگایەتییەکی هەبووە و تەنانەت بە پێی ساڵی سازبوونی گۆڕەکە، میعماریی دەرگای بەرهەیوانەکان جیاواز بووە.

ئەم شوێنەوارە مێژوویییەی کوردستان لە ساڵی ١٩٣٢دا لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە وەکوو شوێنەوارێکی مێژوویی تۆمار کراوە.

 

 

 

KURDŞOP
609 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!