نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نادیا ڕەسووڵ

 

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکانی، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

زانیارییەکان لەسەر شێرپەنجەی مەمک

شێرپەنجەی مەمک شێرپەنجەیەکە لە خانەکانی مەمکدا گەشە دەکات.

شێرپەنجەی مەمک دوای شێرپەنجەی پێست، وەک باوترین جۆری شێرپەنجە لەنێو ژناندا ناسراوە. هەم ژن و هەم پیاو تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن، بەڵام زیاتر لە ژناندا باوە.

ئەو کەسانەی کە بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک لەبارەی شێرپەنجەی مەمک چالاکن و خەریکی توێژینەوەن، یارمەتیی پێشخستنی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمکیان داوە. ڕێژەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی شێرپەنجەی مەمکەوە گیانیان لەدەست دەدەن، کەمی کردووە و بە شێوەیەکی بەردەوامیش کەمتر دەکات. ئەمەش زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک، وەک زوو دەستنیشانکردن، وەرگرتنی شێوازێکی نوێی چارەسەرکردن کە ڕەچاوی بارودۆخی هەر نەخۆشێک دەکات. هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتنمان لە سروشتی ئەم نەخۆشییە.

جۆرەکانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

- ئەنجیۆسارکۆما.

- شێرپەنجەی لوولەی هێرشبەر.

- شێرپەنجەی لوولەیی لە شوێنی خۆیدا (LCIS).

- شێرپەنجەی مەمکی هەوکردن.

- شێرپەنجەی مەمکی دووبارە.

- شێرپەنجەی مەمکی نێر.

- شێرپەنجەی بۆڕی لە شوێنی خۆیدا (DCIS).

- نەخۆشیی پاگێت لە مەمکدا.

هۆکارەکانی نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک

پزیشکەکان دەزانن کە شێرپەنجەی مەمک کاتێک ڕوودەدات کە هەندێک لە خانەکانی مەمک بە شێوەیەکی نائاسایی دەست بە گەشەکردن دەکەن. ئەم خانانە خێراتر لە خانە تەندروستەکان دابەش دەبن و مەیلیان هەیە کۆ ببنەوە و بارستەیەک یان وەرەمێک دروست دەکەن. لەوانەیە خانەکان لە ڕێگەی مەمکەوە بڵاو ببنەوە بۆ گرێ لیمفاوییەکان یان بۆ بەشەکانی تری جەستە.

شێرپەنجەی مەمک بەزۆری لە خانەکانی نێو بۆڕییەکانی بەرهەمهێنانی شیرەوە دەست پێ دەکات (laktokarcinoma aggressive). هەروەها شێرپەنجەی مەمک دەتوانێت لە شانە ڕژێنییەکانەوە دەست پێ بکات کە پێی دەگوترێت لوولەکان (karsinoma lobular a dagirker)، یان لە خانەکانی تر یان شانەکانی نێو مەمکدا.

توێژەران هۆکارەکانی شێوازی ژیان و هۆرمۆن و ژینگەیان دەستنیشان کردووە کە لەوانەیە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد بکات. بەڵام ڕوون نییە بۆچی هەندێک کەس تووشی شێرپەنجە دەبن لە کاتێکدا هیچ هۆکارێکی مەترسیداریان نییە. شێرپەنجەی مەمک دەتوانێت بەهۆی تێکەڵەیەکی ئاڵۆزی پێکهاتەی جێنەتیکی و ئەو ژینگەیەی کە تاکەکە تێیدا دەژیت، دروست بێت.

 

نیشانەکانی نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک

هەندێکجار شێرپەنجەی مەمک دەبێتە هۆی ئەم نیشانانە:

- لە مەمکدا گرێیەک یان ئەستووربوونێک هەیە کە جیاوازە لە شانەکانی دەوروبەری.

- گۆڕانکاری لە قەبارە، شێوە، یان دەرکەوتنی مەمکدا ڕوودەدات.

- گۆڕانکاری لە پێستی مەمکدا، وەک شلبوونەوە.

- گۆڕان لە شکڵی مەمک، وەک شلبوون، ڕەقبوون، یان دەرکەوتنی خاڵی ڕەنگاوڕەنگ لە دەوری گۆی مەمک (areola) یان لەسەر پێستی مەمک.

- سووربوونەوە یان ئاوسانی پێستی سنگ، وەک توێکڵی پرتەقاڵ.

دەرمانکردنی نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک

بەزۆری دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک بە پشکنین و باسکردنی نیشانەکانی دەست پێ دەکات. ڕەنگە پشکنینی وێنەگرتن بەکار بهێنرێت بۆ پشکنینی شانەکانی مەمک بۆ هەر شتێکی نائاسایی. نموونەیەک لە شانەکانی مەمک وەردەگیرێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی بوونی شێرپەنجە یان نەبوونی شێرپەنجە و بۆ پشکنین.

پشکنینی مەمک (مەمۆگرافی)

مەمۆگرافی بریتییە لە تیشکی ئێکس بۆ سنگ. مەمۆگرافی بە شێوەیەکی باو بۆ پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بەکار دەهێنرێت. ئەگەر مەمۆگرامێک شتێکی جێی سەرنجی دەرخست، دەبێ مەمۆگرامێکی دیکە بکرێت بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بپشکێنرێت. ئەم وێنەیە زۆرجار بۆ پشکنینی وردی مەمکەکان بەکار دێت.

پزیشک بژاردەکانی چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک دیاری دەکات، ئەویش بە پشتبەستن بە جۆری شێرپەنجەی مەمک و قۆناغ و پلە و قەبارەکەی و ئایا خانە شێرپەنجەییەکان بە هۆرمۆنەکان هەستیارن. هەروەها پزیشک تەندروستیی گشتی و ئارەزووە کەسییەکانی نەخۆش لەبەرچاو دەگرێت.

زۆربەی ژنانی تووشبوو، نەشتەرگەریی شێرپەنجەی مەمکیان بۆ دەکرێت و زۆرێکیان دوای نەشتەرگەرییەکە، چارەسەری تر وەردەگرن؛ وەک چارەسەری کیمیایی، چارەسەری هۆرمۆنی، یان چارەسەری تیشکی. هەروەها دەکرێت چارەسەری کیمیایی پێش نەشتەرگەری لە حاڵەتە هەڵبژێردراوەکاندا بەکار بهێنرێت.

شێرپەنجەی مەمک چەندین بژاردەی چارەسەری هەیە و لەوانەیە نەخۆش سەبارەت بە چارەسەرەکەی هەست بە زەحمەتی بڕیاردانی ئاڵۆز بکات؛ ئەگەر وا بوو، نەخۆش دەبێ لە پسپۆڕێک ڕاوێژ وەربگرێت یان لەگەڵ ژنێکی تر قسە بکات کە ڕووبەڕووی بڕیارێکی هاوشێوە بووەتەوە.

کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

ئەگەر هەستت بە گرێ یان گۆڕانکاری لە مەمکەکەتدا کرد، تەنانەت ئەگەر گۆڕانکارییەکە ئاسایی بوو، بۆ هەڵسەنگاندنی دەستبەجێ، پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکە.

KURDŞOP
470 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ڕێکار و هۆکارەکانی درێژبوونی باڵای منداڵان

هەندێک فاکتەر هەن کە دەبنە هۆی کەمکردنی بەژنی منداڵان، وەک بەدخۆراکی و نەخۆشییەکانی تر. لەلایەکی تریشەوە فاکتەری تر هەن کە گەشەیان زیاد دەکات، بەتایبەت ژەمە تێر و قورسەکان و زۆر خەوتن و وەرزشکردن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!