١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

 

هەوار نوور

 

۱.  تەکنیکی ئاوێنە

بە درێژاییی ڕۆژ دوو یا سێ جار و هەر جارەش لانیکەم دە خولەک  بچنە پێش ئاوێنە و لە خۆتان بڕوانن و تەنیا سەرنج بدەنە لایەنە ئەرێنی و باشەکانتان و بە خۆتان هەڵبڵێن و بڵێن ئەمن بەڕاستی بێوێنەم؛ یان بۆ نموونە ئەمن چەند باڵابەرزم؛ یان بەژن ڕێکم، چاو و برۆم چەند جوانە و . . .  جوانییەکانتان ببینن و بە زار و لەبزی خۆتان سپاسی ئەو لایەنە باشانە بکەن.

 

۲.  گۆڕینی سەرنجی کامێرای زەین و بیرتان

 سرنج و تەرکیز لەسەر تێبینیە نەرێنییەکان هۆکاری دەسپێکی بیر و فکرکردنەوەی نەرێنییە، پێویستە حەول بدەن تەنیا سەرنج بدەنە لایەنە ئەرێنییەکانی ژیانتان و بەرچاویان کەن.

 

۳.  شوکرانەبژێری

لە ژیانتاندا حەول بدەن تەرکیزتان تەنیا لەسەر ئەو شتانە بێ هەتانە و تەواوی ئەوانەی پێتان دراوە تەنانەت شتی زۆر چکۆڵە و کەمیش بێننەوە بیری خۆتان و هەموو کات پێزانی بوونیان بن.

 

٤.  ئاگاداری لە بیرە نەرێنییەکان و گۆڕینیان بە بیرە ئەرێنییەکان

دەفتەرێکی بچووکی باغەڵیتان هەمیشە پێ بێ و بە درێژاییی ڕۆژ هەر بیرێکی نەرێنی کە هاتە نێو مێشکتان، دەسبەجێ بینووسنەوە و ئەوجار لە پێش ئەو بیرە نەرێنییە، بیرێکی ئەرێنی بنووسن و چەندپاتەی کەنەوە و هەموو ڕۆژێ ئەو بیرە ئەرێنییە بیست و یەک جار بنووسنەوە و بۆ ماوەی بیستویەک ڕۆژ ئەو کارە بکەن.  پاشی ئەو بیست و یەک ڕۆژە دەزانی ئیدی بیری نەرێنی نامێنێ و بە یەکجاری لە زەینتان پاک دەبنەوە.

٥.  مەرجدار کردنی مێشک بە تەکنیکی "کێش"

کێشێکی پارەبەستن لە دەستتان کەن و هەرکات بیری نەرێنی هاتە نێو مێشکتان، کێشەکەی لەبەریەک بکێشنەوە هەتا تووند وە دەستتان کەوێتەوە.  بەو کارە ئەو شتەی کە ڕوودەدا ئەوەیە کە پاشی بیست و یەک ڕۆژ زەین فێر دەبێ و ڕادێ کە بێت و بیری نەرێنی بۆ نێو مێشک و زەین ڕێگەپێدراو بێ، یەکی وێ دەکەوێ.  بەو تەکنیکە زەین تا ئەو جێیەی بۆی دەکرێ بەشێوەی unconscious  پێش بە هاتنی بیری نەرێنی دەگرێ.

 

٦.  بەراورد نەکردنی خۆتان لەگەڵ ئەوانی تر

بەراوردکردن یانی ئێوە داهاتەکانی خۆتان لەبەر چاو نییە و لە ڕاست ژیانی خۆتان،  ئەوەی کە هەن و جێگە و پێگەتان بە بێبایەخ دەزانن و هەر چاوتان لەو شتانەیە کە ئەوانی تر هەیانە و بە شاخوباڵی خەڵک هەڵدەڵێن ئەوە ژەهرێکی مەترسیدارە.

 

۷.  گۆڕینی دۆخی لەش

هەر کات بیرکردنەوەی نەرێنی هێرشی بۆ هێنان، خێرا دۆخی لەشتان بگۆڕن.  دەتوانن پیاسە بکەن یا سەیری سروشت و جوانییەکانی بکەن.  جێگۆڕکێی شوێن دەتوانێ بیری نەرێنی لە زەین بتارێنێ.

 

٨.  چۆ لکردنی زەین لە بیرە نەرێنییەکان

پێش خەوێ تەواوی بیرکردنەوە نەرێنییەکانتان لەسەر لاپەڕەیەک بنووسن و پاشان دڕبەدڕی کەن و لە سەبەتەی زبڵی هاوێن.

۹.  وشە بەهێز و ئەرێنییەکان

دەکار کردنی ڕاستەۆخۆی ئەو وشانە، زەین لە ژێر ڕکێفی خۆی دەنێ و کۆنتڕۆڵی دەکا و ئەگەر ئێمە بتوانین زەینمان کۆنتڕۆڵ کەین، دەتوانین ئاڵوگۆڕێکی ئەوتۆ لە ژیانماندا پێک بهێنین.  حەول بدەن لەو وشە و دەستەواژە ئەرێنی و بەهێزانە کەڵک وەرگرن.

 

 ۱۰.  وشەگەلی ئەرێنی دەکار بکەن:

حەول بدەن لە ڕاۆێژی ڕۆژانەتاندا لە وشەی ئەرێنی کەڵک وەرگرن و وای خوو پێ بگرن کە ئەو جۆرە وشانە لە زارتان نەکەوێتەوە.

 

۱۱.  هەڵبژاردنی ئاواڵ بە وردبینی و وشیارییەوە

هەموو کەس مەدوێنن و هەستان و دانیشتنتان سنوودار بێ.  کەسانێک هەن کە  وزە و شێوازی بیر و زەینیان بە جۆرێکە کە زۆر بە سانایی دەتوانن کاریگەریی باش یا خراپیان لەسەرتان بێ، لەو کەسانەی نەرێنی بیردەکەنەوە خۆ بپارێزن.

 

۱۲.  دواندن و ڕاوێژی دەروونیی ئەرێنی

 ئەو قسانەی لە تەنیاییدا دە دڵەخۆتاندا دەیکەن، بەتەواوی کۆنتڕۆڵ بکەن.  لە سەتی نەوەدوپێنجی هەستونەستی ئێوە، بەدرێژایی ڕۆژ بە ڕاوێژی دەروونیی خۆتان بیچم دەگرێ.

۱۳.  قەت خۆتان بە  بێدەرەتان و چارەڕەش مەزانن

لیستێک لە تەواوی ئەو بەهرانەی پێتان دراوە بنووسن و هەموو ڕۆژێ کە وەخەبەر هاتن چاوێکی پێدا بخشێنن و شوکرانەبژێر بن.  

 

 ۱٤.  لێبوردن و بەهێندنەگرتنی لایەنە نەرێنییەکانی ئەوانی تر

لەو کەسانەی خراپەیان لەگەڵ کردوون خۆش بن. ڕق و دڵئێشایی لە خۆتان دوور کەنەوە. لیستێک بنووسن لەو کەسانەی دڵی ئێوەیان هێشاندووە و لە گشتیان ببوورن و بە "یاسای کارما"یان بسپێرن. خاترجەم بن کە هەموو کەس ئەوەی چاندوویەتی ڕۆژی خۆی دەیدروێتەوە.

 

۱٥.  بوونی چاوەڕوانی ئەرێنی

 یەکێک لەو تەکنیکە هەرە  بەهێزانەیە کە بە دەکارکردنی لە ژیانتاندا دەتوانن ببن بە کەسێکی خاوەن بیرکردنەوەی ئەرێنی و ژیانێکی باشتر و بەختەوەرترتان هەبێ.  

 

۱٦.  بە هەنگاوە چکۆڵەکان دەست پێ بکەن

ئەگەر دەتانهەوێ خوویەک لە ناخی خۆتاندا بگۆڕن و خوویەکی چاتر لە جیاتی دانێن، تێبکۆشن وردەوردە پەروەردەی بکەن، هیچ خوویەک لە پڕ ساز نابێ.

KURDŞOP
497 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

ڕێکار و هۆکارەکانی درێژبوونی باڵای منداڵان

هەندێک فاکتەر هەن کە دەبنە هۆی کەمکردنی بەژنی منداڵان، وەک بەدخۆراکی و نەخۆشییەکانی تر. لەلایەکی تریشەوە فاکتەری تر هەن کە گەشەیان زیاد دەکات، بەتایبەت ژەمە تێر و قورسەکان و زۆر خەوتن و وەرزشکردن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!