نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

نادیا ڕەسووڵ

 

نەخۆشیی شەکرە: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

 

زانیارییەکان لەسەر نەخۆشیی شەکرە

نەخۆشیی شەکرە نەخۆشییەکی میتابۆلیکە، لەو نەخۆشییەدا شەکری خوێن بەرزە. بەهۆی کەمبوونەوەی دەردانی هۆڕمۆنی "ئەنسۆلین" لە لەشدا، یان کەمبوونەوەی توانای لەش بۆ بەکارهێنانی، مرۆڤ تووشی نەخۆشیی شەکرە دەبێت، هەروەها دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی "گلوکۆز" یان شەکر لە خوێندا. ئەنسۆلین هۆرمۆنێکە کە یارمەتیی ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن دەدات و یارمەتیی مۆلکولەکانی گلوکۆز دەدات بچنە نێو خانەکانەوە بۆ ئەوەی هەڵبگیرێن یان بۆ وزە بەکار بهێنرێن. نەخۆشیی شەکرە ئەگەر چارەسەر نەکرێت یان چارەسەری نەبێت، دەبێتە هۆی کێشەی گەورە، وەک تێکچوونی دەمارەکان، خوێنبەرەکان، چاوەکان، گورچیلە و ئەندامەکانی تری لەش.

جۆرەکانی نەخۆشیی شەکرە

نەخۆشیی شەکرەی جۆری یەکەم (Type 1 diabetes) دەبێتە هۆی ئەوەی سیستەمی بەرگریی لەش هێرش بکاتە سەر خانەکانی "پەنکریاس" و لەنێویان ببات، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمیی قورسی ئەنسۆلین. نەخۆشیی شەکرەی جۆری یەکەم بەزۆری لە منداڵیدا دروست دەبێت و نەخۆش ڕۆژانە پێویستی بە ئەنسۆلین هەیە. تووشبووانی شەکرەی جۆری یەکەم ١٠ لەسەدی تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە پێک دەهێنن.

نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو (Type 2 diabetes) باوترین جۆرە و پەیوەندیی بە قەڵەوییەوە هەیە. هەروەها بەهۆی بەرگریی لەش بەرامبەر هۆرمۆنی ئەنسۆلین و وڵامنەدانەوەی خانەکان بۆ هۆرمۆنەکە، گلوکۆز لە خوێندا کۆ دەبێتەوە.

نەخۆشیی شەکرەی دووگیانی (Diabetes Gestational) حاڵەتێکی بەرزبوونەوەی شەکرە لە خوێندا و تەنیا لە هەندێک لە ئافرەتانی دووگیان لە کاتی دووگیانیدا ڕوودەدات، چونکە منداڵدان هۆرمۆن بەرهەم دەهێنێت کە ڕێگری لە کارکردنی ئەنسۆلین دەکات. نەخۆشیی شەکرەی دووگیانی دوای منداڵبوون باش دەبێت.

پێش شەکرە (Prediabetes) حاڵەتێکە کە ئاستی شەکری خوێن لە ئاستی ئاسایی بەرزترە، بەڵام بەقەد شەکرەی نەخۆشێکی تووشبوو بە شەکرە بەرز نییە. ئاستی ئاساییی شەکری خوێن لەنێوان ٧٠-٩٩ mg/dL دایە. ئاستی شەکری خوێن لەو نەخۆشانەی کە ڕۆژووی خۆپاراستن لە شەکرە دەگرن، زیاترە لە 126 mg/dL و لە حاڵەتی شەکرەی پێشکەوتوودا لەنێوان 100-125 mg/dL دایە. تووشبووانی شەکرە کە ئەم جۆرە نەخۆشییەیان هەیە، ئەگەر ڕێگری لە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن نەگرن، لەوانەیە ئاستی شەکرەکە بگاتە جۆری دووەمی نەخۆشیی شەکرە.

هۆکارەکانی نەخۆشیی شەکرە

هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە بەپێی جۆرەکەی، جیاوازن. هەندێکیان بریتین لە:

- خانەکانی بەرگریی لەش هێرش دەکەنە سەر خانەکانی پەنکریاس کە ئەنسۆلین بەرهەم دەهێنن و لەنێویان دەبەن.

- هۆکاری جێنی.

- هاندانی سیستەمی بەرگریی لەش لەلایەن ڤایرۆسێکی دیاریکراوەوە کە هێرش دەکاتە سەر خانەکانی پەنکریاس.

- قەڵەوی.

- زیادبوونی تەمەن لە سەرووی ٤٥-٥٠ ساڵەوە.

- بوونی نەخۆشی شەکرە لە خێزاندا.

- جووڵەی کەم.

- نەخۆشیی شەکرەی پێشوەختە لە کاتی دووگیانیدا.

نیشانەکانی نەخۆشیی شەکرە

- دابەزینی لەناکاوی کێش.

- گێژبوون و ڕشانەوە.

- برسێتی و ماندوێتی.

- تینوێتیی زۆر و زۆر میزکردن.

- وشکبوونەوەی دەم و خورانی جەستە.

- باش نەبینینی چاوەکان.

- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینێکی جەستەیی؛ واتە برینەکە زوو چاک نابێتەوە.

دەرمانکردنی نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرەی جۆری یەکەم، پێویستە ئاستی هۆرمۆنی ئەنسۆلین لە خوێندا بگەڕێتەوە باری ئاساییی خۆی. واتە ڕۆژانە دوو سێ جار پێش ژەمەکان دەرزیی لێ دەدرێت.

لە جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرەدا پێویستە نەخۆش وەرزش بکات و خۆی لەو خواردنانە بەدوور بگرێت کە ئاستی شەکر زیاد دەکەن. بەڵام ئەگەر ئەمە بێ سوود بوو، پێویستە نەخۆشەکە بگەڕێتەوە لای پزیشک، ئەویش بەپێی ئاستی شەکر لە خوێندا بۆ نەخۆشەکە دەرمان دەنووسێت.

کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

- ئەگەر ئاستی شەکری خوێن لە ٢٥٠ زیاتر ببێت.

- ئەگەر جووڵەی لەش لە ئاسایی کەمتر ببێت.

- ئەگەر نەخۆش نەزانێت چۆن چارەسەری خۆی بکات.

- ئەگەر ڕشانەوە زیاد ببێت.

- ئەگەر هەناسەکێشان قورستر ببێت.

KURDŞOP
670 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ڕێکار و هۆکارەکانی درێژبوونی باڵای منداڵان

هەندێک فاکتەر هەن کە دەبنە هۆی کەمکردنی بەژنی منداڵان، وەک بەدخۆراکی و نەخۆشییەکانی تر. لەلایەکی تریشەوە فاکتەری تر هەن کە گەشەیان زیاد دەکات، بەتایبەت ژەمە تێر و قورسەکان و زۆر خەوتن و وەرزشکردن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!