ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

 

هەوار نوور

مرۆڤ ڕۆژانە چەند کاتژمێر خەریکی کاروبارە. لە ناوماڵ وەدەر دەکەوێ و  دەچێتە ژووری کار و بەشی هەرە زۆری کاتەکانی  لە ژووری سەرداپۆشراو و بەرتەنگدا تێدەپەڕێنێ و  ئەوە دەتوانێ ببێتە هۆی خەمۆکی. لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە پێویستە هەر تاکێک چەند کاتژمێر  لە نێو سروشتدا بێ، لەبەر ئەوەی بۆ سڵامەتیی ڕۆح و لەش بەکەڵکە.

لێکۆڵینەوەکان نیشاندەری ئەوەن سروشت کاریگەرییەکی زۆری لەسەر مرۆڤ هەیە و بە جوانی و ڕازاوەییی خۆی دەتوانێ ڕۆح شاد و بەکەیف بکات.

توێژەران پاش چەند ساڵ لێکۆڵینەوە و توێژینەوە بۆیان دەرکەوتووە مانەوە لە سروشتدا دەتوانێ سترێس کەم کاتەوە و هەستی نەرێنی لەناوبەرێت  و مرۆڤ دڵخۆش بکات.

 

گەیشتن بە ئەوپەڕی هێمنایەتی

بوونی هێمنایەتی و ئاسایش لە ژیاندا دەتوانێ کاریگەریی ئەوتۆی لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ هەبێ. ئەگەر چەند کاتژمێرێک لە ڕۆژدا لە سروشت و لە لێواری چەم و ڕووباراندا گەشت بکەن،  هەناوتان هێدی دەکاتەوە و دیتنی دار و گوڵ و سەوزایی و بیستنی خوڕەی ئاو و دەنگی باڵندان تەواو خەمڕەوێنن.

کەمکردنەوەی ڕادەی سترێس و دڵەڕاوکێ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

 

  تێرخەوی

تێرخەو بوون دەتوانێ هێز و وزە و شادی بە خەڵات بۆ مرۆڤ بهێنێ، هەر بۆیە پیاسە لە سروشتدا و کەشوهەوای خاوێن، دەتوانێ خەوی مرۆڤ خۆش کا و حەسانەوە بە لەش بدا.

 

زۆرکردنی داهێنان

ئەگەر زەین بدەنێ زۆربەی تاکی شارەزا و بەهرەمەند وەک وێنەکێشەکان، بۆ ئەوەی بیرۆکەی باشتر لە دەرکی زەینیان بدا و بتوانن بە کێشانەوەی ئەو بیرۆکانە ڕۆحی وەبەر بهێنن، پەنا بۆ سروشت دەبەن هەتا شارەزایی و پسپۆڕییان زیاتر بێ و ئیلهامی هونەریی لێ وەرگرن.

 

 دەسپێکێک وەرزش و ڕاهێنان

یەکێکی تر لە کاریگەرییەکانی سروشت لەسەر ڕۆح و هەناوی مرۆڤ ئەوەیە کە هاندەری جموجۆڵە، حەزی پیاسە و هەڵاتن لە نێو سروشت لە ناخی هەر تاکێکدا پێک دێ و هانیان دەدا جموجۆڵیان زیاتر بکەن و جاری واشە هانیان دەدا ڕوو لە مەلە و کەژوانی و ... بکەن کە زامنی سڵامەتیی مرۆڤن.

کاریگەری لەسەر سڵامەتیی لەش

یەکێک لە باشترین کاریگەرییەکانی سروشت لەسەر ئێمە، سڵامەتیی لەشە. ڕووناکیی هەتاو قازانجی زۆرە. خۆ وەبەر هەتاو دان ڤیتامینی Dی لەش دابین دەکا، کە دەورێکی باشی لە سڵامەتی و دووری لە خەمۆکی و جاڕزیدا هەیە.

 

خۆپاراستن لە هەموو جۆرە پیسییەک

پیسیی هەوا دەتوانێ هۆکار و ڕیشەی گرفت و نەخۆشییەکان بێ. باشتر ئەوەیە مرۆڤ لەو  شوێنانە خۆ بپارێزن و زوو زوو سەردانی جێی بژوێن و سەوزایی بکەن کە ئاو و کەشوهەوا خاوێنترە و لە دووکەڵی ماشێن و کارگەکان و ... بە دوورن.

 

کاریگەری لەسەر سڵامەتیی دڵ

دڵ ئەندامێکی گرینگی لەشی مرۆڤە کە بەهێز بوون و سڵامەتیی، دەتوانێ دەورێکی ئەوتۆی لەسەر لەش هەبێ. گەڕان و گەشت لە سروشت و بوون لە نێو لێرەواڕ و  شیناوەرددا، ڕێکارێکە بۆ ئەوەی کاراییی دڵ باشتر بێ و زامنی سڵامەتی و تەمەندرێژی بێ. هەروەها لە بیری نەکەین کە هەناسەی قووڵ هەڵکێشان لە نێو سروشتی ڕازاوە و خاوێندا، هۆی هێمنایەتیی ڕەوان و سڵامەتیی دڵیشە.

هەستی سۆزداری و  ناڕەحەتی و پەژارەکان

گەشت و سەیران لە سروشتدا دەتوانێ ئەو دەرفەتە بە هەر تاکێک ببەخشێ کە لانیکەم ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک، بیرەوەری و ڕووداوە دڵتەزێن و ناخۆشەکانی ژیان لەبیر کات و  بیرەوەریی خۆش بۆ خۆی پێک بهێنێت. بەو هۆکارە هەموو کەس بە لەبیرکردنی ناخۆشییەکان دەتوانێ وردە وردە بە لووتکەی سڵامەتیی ڕۆح و ڕەوان بگات و پێش بە گرفت و کێشەکان بگرێت.

 

  لە خواردندا لە ماددەی سروشتی و ئۆرگانیک کەڵک وەرگرن

شێوازی خواردن و ئەو خواردنانەی لە جەماکاندا دەخورێن، بایەخی زۆری هەیە و دەتوانێ لەسەر ڕۆح و مێشک و بیرکردنەوەش کاریگەریی هەبێ. ئەگەر  سەرنج  بدەنە  سەر ئەو شتەی دەیخۆن و دەیخۆنەوە، دەتوانێ شانبەشانی گەشت لە سروشتدا سڵامەتیتان دابین بکات و کێشەی لەش و ڕەوان بتارێنێت.

 

لە ماڵێ گوڵ و گوڵدانتان هەبێ

گوڵدانی گوڵە جۆراوجۆرەکان بە ڕادەی سەیران لە سروشتدا دەتوانێ ئاسەواری باشی لەسەر ڕۆحی مرۆڤ هەبێ. ڕاگرتن و پێڕاگەیشتن و خۆ خافڵاندن بە گوڵ لە ماڵێدا، جگە لە جوانی دەتوانێ هەوای ژوورێش خاوێنتر کا، بۆ ئەو کەسانەی بە هەر هۆیەک بۆیان نییە هەموو ڕۆژێ وەدەر کەون و لە سروشتدا پیاسە بکەن، ڕاگرتنی  گوڵ لە هەر شوێنێکی ماڵێ دەتوانێ هاوتای سەیران لە سروشت و کەژوکێو و دەم ڕووباراندا ڕێکارێکی باش بۆ خەمڕەوێنی بێ.

لە کۆتاییدا دەبێ ئەو بابەتەمان هەموودەم لە بیر بێ کە هەرچەندێکی زیاتر بۆ سەیران لە سروشتدا کات دانێین زیاتر بەرەو سڵامەتی و تەمەندرێژی هەنگاو دەنێین.

KURDŞOP
246 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ڕێکار و هۆکارەکانی درێژبوونی باڵای منداڵان

هەندێک فاکتەر هەن کە دەبنە هۆی کەمکردنی بەژنی منداڵان، وەک بەدخۆراکی و نەخۆشییەکانی تر. لەلایەکی تریشەوە فاکتەری تر هەن کە گەشەیان زیاد دەکات، بەتایبەت ژەمە تێر و قورسەکان و زۆر خەوتن و وەرزشکردن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!