ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.



مێهری ئەدیم

مناڵدان ئەندامێکە کە لەنێو لەگەنی ژناندایە و هەتا کاتی لەدایکبوونی کۆرپەڵە، کۆرپەڵە دەپارێزێت. ئەم ئەندامە دەتوانێت تووشی شێرپەنجەگەلێکی جۆراوجۆر وەکوو: شێرپەنجەی ئاندۆمتر(باوترین جۆری شێرپەنجەی مناڵدان)، شێرپەنجەی سارکۆم و شێرپەنجەی بەردەمی مناڵدان ببێت. ژنان زۆرتر لە تەمەنی سەرەوە (٥٠ بۆ سەرەوە) و لە کاتی لەزگ‌چوونەوە بەهۆی ناڕێکیی هۆرمۆنەکان تووشی شێرپەنجەی مناڵدان دەبن.

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ڕۆڵی مناڵدان لە جەستەدا

مناڵدان بەشێکە لە ئەندامی زاوزێی جەستەی ژنان و شوێنێکە کە کۆرپەڵە لە کاتی دووگیانبووندا لەوێ گەشە دەکات. ئاندۆمتر کە بەشی ژوورەوەی مناڵدانە لە ماوەی سووڕی مانگانە دەگۆڕدرێت. دوو جۆر هۆرمونی سترۆژێن و پرۆژسترۆن کە دەبنە هۆی ئەستووریی ئاندۆمتر، ئاندۆمتر بۆ دووگیانبوون ئامادە دەکات. ئەگەر دووگیانبوون ڕوو نەدات جەستە پرۆژسترۆنێکی کەم بەرهەم دێنێت کە دەبێتە هۆی هەڵکەندنی پوششی ئاندۆمتر و لە کۆتاییدا بێنوێژی یان حەیز ڕوو دەدات.



نیشانەکانی شێرپەنجەی مناڵدان:

١ـ خوێنبەربوون لە ماوەی لەزگ‌چوون
٢ـ خوێنبەربوون لەنێوان دوو سووڕی مانگانەدا
٣ـ بێنوێژیی نائاسایی
٤ـ دەردانی نائاسایی یان دەردانی تراوی لەگەڵ خوێن
٥ـ جووتبوونی بەئێش و ئازار
٦ـ ئێش و ئازاری بەردەوامی ژێر زگ
٧ـ ئێش و ئازاری سمت، پشت و لاق
٨ـ هێڵنج و دڵتێکچوون
٩ـ ماندوویی بەردەوام
١٠ـ بوونی خوێن لەنێو میز
١١ـ کەمکردنی کێش بەبێ ویستی تاک
١٢ـ بێ‌ئیشتیایی

هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی مناڵدان:

١ـ تەمەن: زۆربەی شێرپەنجەکانی مناڵدان، لە تەمەنی ٥۰ بۆ سەرەوە دەگەڕێتەوە.

٢ـ خۆراکگەلێک کە چەوریی ئاژەڵیی زۆری هەبێت.

٣ـ جێنەتیک: هەندێک مرۆڤ تێکچوونی جێنەتیکی، وەکوو میراتی وردەگرێت کە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەیان دەباتە سەرەوە.

٤ـ تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە.

٥ـ قەڵەوی: بەهۆی ڕێژەی زۆری چەوری ئاستی سترۆژێن دەچێتە سەرەوە.

٦ـ نەخۆشییەکانی هلێکەدان.

٧ـ بێنوێژیی پێشوەختە بەتایبەت پێش لە تەمەنی ۱۲ ساڵیدا.

٨ـ دواکەوتنی لەزگ‌چوون.

٩ـ نەبوونی دووگیانی (حامیلەبوون) و ڕێگریکردن لە دووگیانی.

١٠ـ خواردنی حەبی ERT کە بەجێگای سترۆژێن بەکار دەبردرێت.

١١ـ خواردنی حەبی تاموکسیفن کە بۆ چارەسرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکار دەبردرێت.

ڕێگری لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مناڵدان

زۆربەی کاتەکان مرۆڤ ناتوانێت پێش بە شێرپەنجەی مناڵدان بگرێت، بەڵام دەتوانێت هەندێک ڕێکار بگرێتە بەر بۆ ئەوەی ئەگەری تووشبوون بەم شێرپەنجەیە کەم بکاتەوە وەکوو:

١ـ کۆنتڕۆڵی نەخۆشیی شەکرە.

٢ـ ڕاگرتنی کێشێکی تەندروست.

٣ـ بەکاربردنی هەندێک حەبی بەرگیریی هۆرمونی.

٤ـ ئەنجامی بەردەوامی ڕاهێنانی وەرزشی.

٥ـ چکاپی بەردەوام و ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ.

٦ـ سەردانی خێرا بۆ پزیشکی پسپۆڕ لە کاتی دیتنی نیشانەکانی شێرپەنجە.

٧ـ ئاشنابوون بە هۆرمۆن‌دەرمانی و زیانەکانی.


چارسەرکردنی شێرپەنجەی مناڵدان:

بە خۆشحاڵییەوە شێرپەنجەی مناڵدان لە قۆناغەکانی سەرەتاییەوە دەناسێنرێت و یەکێک لە باوترین نیشانەکانی خوێنبەربوونی نائاسییە. ئەگەر شێرپەنجە بەزووترین کات دیاری بکات و لەنێو ئەندامەکانی دیکەی جەستەی ژن بڵاو نەبووبێتەوە، بە هەڵگرتنی مناڵدان دەکرێت ئەم نەخۆشییە چارەسەر بکرێت.
ڕێکارەکانی دیکەی چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مناڵدان بریتین لە:
هۆرمۆن‌دەرمانی، تیشک‌دەرمانی، کیمیا‌دەرمانی

ئەگەری زیندوومانەوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مناڵدان ٨١ لەسەدە. بەو واتایە ٨١ لەسەدی ئەو کەسانەی تووشی ئەم شێرپەنجەیە دەبن بۆ ماوەی ٥ ساڵ زیندوو دەمێننەوە. کاتێک شێرپەنجە بۆ دەرەوەی مناڵدان بڵاو نەبووبێت ئەم ڕێژەیە لە ٨١ لەسەدیش بەرزتر دەبێتەوە و دەگاتە ٩٥ لەسەد.
شێرپەنجەی مناڵدان کاتێک دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی ژن کە لە تووشبوونی ئاگادار نەبێ و بڵاو بووبێتەوە. کاتێک شێرپەنجە ئەندامەکانی دیکەی جەستەش بگرێتەوە ئەگەری زیندووبوونەوە بۆ ١٧ لەسەد کەم دەبێتەوە.


ناسینی شێرپەنجەی مناڵدان

بۆ ناسینی یەکلاکەرەوەی شێرپەنجەی مناڵدان دەبێ سەردانی پزیشکی پسپۆڕی ژنان بکرێت و یەک یان چەند تاقیکردنەوە بۆ دڵنیابوون ئەنجام بدرێت وەکوو:
سۆنۆگرافیی ترەنس واژینال (TVU)، هەڵگرتنی نمونە، هیسترۆسکۆپی، بیوپسی ئاسپیراسیون و تاقیکردنەوەی خوێن.

 

KURDŞOP
550 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ڕێکار و هۆکارەکانی درێژبوونی باڵای منداڵان

هەندێک فاکتەر هەن کە دەبنە هۆی کەمکردنی بەژنی منداڵان، وەک بەدخۆراکی و نەخۆشییەکانی تر. لەلایەکی تریشەوە فاکتەری تر هەن کە گەشەیان زیاد دەکات، بەتایبەت ژەمە تێر و قورسەکان و زۆر خەوتن و وەرزشکردن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!