ڕێکار و هۆکارەکانی درێژبوونی باڵای منداڵان

هەندێک فاکتەر هەن کە دەبنە هۆی کەمکردنی بەژنی منداڵان، وەک بەدخۆراکی و نەخۆشییەکانی تر. لەلایەکی تریشەوە فاکتەری تر هەن کە گەشەیان زیاد دەکات، بەتایبەت ژەمە تێر و قورسەکان و زۆر خەوتن و وەرزشکردن.

نادیا ڕەسووڵ

 

هەموومان دەزانین کە درێژبوونی لەش بە پلەی یەکەم کێشەیەکی جێنەتیکییە، بەڵام ئایا ڕێگەیەک هەیە کە مرۆڤ لە قۆناغی گەورەبووندا، درێژیی منداڵ زیاد بکات؟ زۆر گرینگە ئاماژە بەوە بکەین کە جێنەتیک هۆکاری سەرەکییە بۆ دیاریکردنی درێژبوونی مرۆڤەکان، هەروەها دەتوانین بڵێین کە درێژبوونی زیادە، کۆنترۆڵ ناکرێت. خووەکانی شێوازی ژیان و فاکتەرە تەندروستییەکان دەتوانن کاریگەرییان لەسەر درێژبوون هەبێت، بەڵام "جەهش"ی گەشەکردن، تەمەن سنووردار دەکات.

بەڵام هەندێک فاکتەر هەن کە دەبنە هۆی کەمکردنی بەژنی منداڵان، وەک بەدخۆراکی و نەخۆشییەکانی تر. لەلایەکی تریشەوە فاکتەری تر هەن کە گەشەیان زیاد دەکات، بەتایبەت ژەمە تێر و قورسەکان و زۆر خەوتن و وەرزشکردن.

ڕۆڵی خواردنی باش لە زیادکردنی درێژبوون و بەرەوپێشبردنی گەشەکردن

خواردن لە گەشەکردندا ڕۆڵێکی زۆر گرینگ دەگێڕێت. پسپۆڕانی خۆراک دەڵێن، منداڵان پێویستە سیستەمێکی خۆراکێکی هاوسەنگ و دیاریکراوێکیان هەبێت کە میوە و سەوزەش لەخۆ دەگرێت. ئەمەش دڵنیایی دەدات لەوەی کە هەموو ئەو ڤیتامین و کانزایانە بەدەست دەهێنێت کە بۆ گەشەکردن پێویستیانە.

ڤیتامین و کالیسیۆم بە تایبەتی بۆ تەندروستی و گەشەی ئێسک گرینگن. هەندێک لەو خۆراکانەی کە بە "پرۆتین" دەوڵەمەندن بریتین لە: "گۆشتی سوور، مریشک، خواردنە دەریاییەکان، هێلکە، نۆک، فاسۆلیا، گوێز و هتد. هەروەها دڵنیابوون لە خۆراکی باش لە کاتی دووگیانیدا، بۆ تەندروستیی ئێسک و گەشەی منداڵ زۆر گرینگ و پێویستە. ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی "WHO" ڕێنوێنیی ئەوە دەکات کە ژنانی دووگیان پێویستە خۆراکی وەک سەوزە، گۆشت، فاسۆلیا، نیسک، نۆک، ماست و میوە و هتد بخۆن.

 

خەوی منداڵان

خەو، هۆکاری هەرەسەرەکیی تێرکردنی لەشی مرۆڤە. دەبێ منداڵ جەستەیەکی تەندروست و داهاتوویەکی تەندروست هەبێت. ئەو کاتژمێرانەی خەوتن کە منداڵان پێویستیانە بریتین لە:

کۆرپە تازە لەدایکبووەکان تا ٣ مانگ پێویستە ڕۆژانە ١٤-١٧ کاتژمێر بخەون.

منداڵانی تەمەن ٣-١١ مانگ پێویستە ١٢-١٧ کاتژمێر بخەون.

منداڵانی بچووکی تەمەن ١-٢ ساڵ پێویستە ١١-١٤ کاتژمێر بخەون.

منداڵانی بچووکی تەمەن ٣-٥ ساڵ پێویستە ١٠-١٣ کاتژمێر بخەون.

منداڵانی تەمەن ٦ بۆ ١٣ ساڵ پێویستە ٩ بۆ ١١ کاتژمێر بخەون.

مێرمنداڵانی نێوان ١٤ بۆ ١٧ ساڵ پێویستە ٨ بۆ ١٠ کاتژمێر بخەون.

ڕێکخستنی ڕاهێنانی وەرزشی

وەرزشی بەردەوام بۆ گەشەکردنی جەستە گرینگە، چونکە ماسولکە و ئێسکەکان بەهێز دەکات و یارمەتیی هۆرمۆنەکانی درێژبوون دەدات. چالاککردنی منداڵان لەسەر یارییەکان و بەشداریکردنیان لە وەرزشە جۆراوجۆرەکانی وەک تۆپی پێ و مەلەکردن، ڕێگە بە جەستەی منداڵ دەدات بەهێز بێت و تەنانەت کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر مێشکی دەبێت. هەروەها ڕاهێنانگەلێکی وەک یۆگا و پاسکیلسواری، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی جەستەی مرۆڤ.

خاڵێک کە پێویستە مرۆڤ گرینگیی پێ بدات ئەوەیە کە کاتێک دەبینێت منداڵان پشتیان خوار کردووە و بە باشی ناڕۆن، ئاگاداری بکەنەوە کە پێویستە پشتیان ڕاست بکەنەوە، چونکە ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازیی ئێسکی منداڵەکان.

 

ئایا گەورەکان دەتوانن باڵای خۆیان درێژ بکەن؟

زۆر جار ئەم پرسیارە لە بواری تەندروستی و وەرزشدا دێتە ئاراوە، ئایا کەسێکی گەورە کە تەمەنی لە سەرووی ١٨ ساڵەوەیە، دەتوانێت باڵای درێژ بکاتەوە؟ کاتێک گەنجەکە ئەم تەمەنە تێپەڕێنێت کە گوتمان، گەشەکردنی جەستەی ڕادەوەستێت و ئێسکەکانی گەورە نابن.

ڕەنگە بە فێرکردنی وەرزش و ڕاستکردنەوەی پشت بە بەردەوامی، بۆ ئەوەی ئێسک نەرم و لاواز نەبێت، لانیکەم وا دەرکەوێت کەسەکە باڵایەکی بەرزی هەیە، بەڵام بەداخەوە لە واقیع و پراکتیکدا هیچ شتێک نییە کە باڵای گەورەکان درێژتر بکات.

 

KURDŞOP
305 بینین

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!