گەورەترین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، «کرماشان» یا « کرمانشاهـ»؟

- هیرا سارووخانی

 

کرماشان گەورەترین شار ڕۆژهەڵات کوردستانە کە نزیک وە ٢ ملیون جەماوەر دێرێ؛ فرەتر لە سەد ساڵە پرۆژەیل سیاسی و فەرهەنگی فرەیگ وە ئامانج گۊەڕانن بافت فەرهەنگی و زوانی کرماشان، لە ئاخرەیل دەسەڵات قاجاڕ و دەسپێک دەسەڵات پەهڵەوی لە لایەن دەوڵەتەیل ناوەندییەو دەس وە پێ کردنە و لەسەر کرماشان پێیادە بۊنە و هێمانیش دریژە دێرن. بێگومان یەکێگ لە ئەسڵی‌ترین موناقشەیل سیاسی-فەرهەنگی لە کرماشان، لە سەر ناو ئەی پارێزگا و شار کوردستانە بۊە. کرماشان ناو کوردی ئەی دیارەسە و کرمانشاهـ ناوە ئێرانی-فارسییەگەی.

ناوچەیگ کە ئێرنگە وە کرماشان ناسیایگ لە سەردەمەیل مێژوویی جیاوازێگ ناوەیل جیاوازێگیش داشتێیە. پارێزگای ئیسەی کرماشان یەکێگ لە ناوەندەیل سەرەکی نیشتەجی‌بۊن لە سەردەم مادەیل بۊە، لە سەردەم حکومەت هخامەنشییەیل، ئەشكانییەیل و ساسانییەیلیش هە وە ناو «ئیالەت ماد» ناسینەسەی و ناوێ بردنە. لە دۊای هاتن ئسڵام وە ڕۆژهەڵات کوردستان و لە ناو سەرچاوەیل عەرەوی و ئسڵامییش تا چەن قەڕنێگ وە «ماهـ» کە شێوەی گۊەڕیایگ لە «ماد»ـه لە کرماشان ناو بریاس. لە سەردەم سەلجووقییەیل گشت ناوچەی ڕۆژهەڵات کوردستان «ئیالەت کوردستان» بۊە کە شار کرماشانیش یەکێگ لەو شارەیل بۊە.

وشەی «کرمانشاهـ» تا نزیکەیل دەسەڵات‌گرتن سەفەوییەیل تەنیا وە شار کرماشان وتیاگە وەلێ گشت ئەی ناوچە وە ناو «کوردستان» ئاماژە پێ کریاس. وەل دەسەڵاتگرتن سەفەوییەیل ناو «کرمانشاهـ» ئڕا ئاماژە وە گشت ناوچەیل دەوروەرێ وەکار چێیە کە وە «کرمانشاهـان» ناوێ بردنە. لە سەردەم پەهڵەوی ئەوەڵ و دەسەڵات ڕزاشا و لە ساڵ ١٩٣٨ کرماشان بۊ وە «پارێزگای پەنجم» کە کرماشان، سنە، ئیلام، شاباد، سەڵاس (مەلایر، نەهاوەند و تۊسرکان) و هەمەدان بەشێگ لەی پارێزگا بۊن. هەر لەو ساڵەو وە شێواز فەرمی و ڕەسمی ناو ئەی پارێزگا نریاگە «کرمانشاهـ».

فارسەیل، غەیرەکوردەیل، سیاسەتوانەیل و سیستم ئداری و ڕەسمی لە ئێران، پارێزگا و شار کرماشان وە «کرمانشاهـ/کرمانشاهان» ناسینە و ناوگیرێ کردنە؛ وەلێ بەڵگەیل زوانناسانە و تاریخی و حەتا فۆلکلۆریش نیشان دەن کە کرماشان هە لە ساڵەیل ویەردەوە «کرماشان» بۊە و «کرمانشاهـ/کرمانشاهان» ناوێگ تا ڕادەیگ ئستعماری و دەسکردە کە لە ئاخرەیل قاجاڕ و وەتایبەت لە سەردەم پەهڵەویی وەرەدۊا فرەتر بایەخێ پێ درایگە و هاتەسە ناو سیستم فەرمی و قانوونی لە ئێران.

لە سەر مانا و ڕیشەی ناو کرماشان سێ ڕوانگەی جیاواز هەس؛ ڕوانگەی یەکم ئاماژە وە یە کەیگ کە ناو درس ئەی شارە هە «کرمانشاهـ» بۊە و وە ئەی باوەڕەو لەسەر ڕیشە و مانای ئەی ناوە لێکۆڵینەوە کردنە. ئەی کەسەیلە هانە سەر ئەی باوەڕە کە ناو «کرمانشاهـ» لە پاتشای ساسانی، بارام چوارمەو گیریاگە کە شار کرماشان درس کردگە و ناسناوێ «کرمان‌شاهـ» یانێ شای کرمان بۊە. ڕوانگەی دوم باوەڕ دێرێ کە ڕیشەی ناو کرماشان «کرمینشان» و «کرماشان» بۊە و شیوازەیل عەرەوی جوور «قرماسین» و «قرمیسین» لە کرمینشان و کرماشان گیریانە. ڕوانگەی سێیم باوەڕ دێرێ کە ناو ئەسڵی ئەی شارە «کرمانشاهـان» بۊە و وە مانای تاکستان و مەۊسانە.

مامۆستا محەمەد مۆکری زوانناس و لێکۆڵەر کورد کە خوەی کرماشانییە فرەیەگ لە ئەی ڕیشەناسییەیلە ڕەدەو کەیگ و باوەڕ دێری کە ناو ئەی شار و پارێزگای کوردستانە هەر «کرماشان» بۊە؛ ناو ئەی شارە لە ئەسڵا «کرماچان/کرماجان/کرماشان» بۊە کە وە مانای شار ڕەعیەتەیلە لە ئەسڵیشا کرمانجان بۊە، و لە مێژوونۊسیی ئسڵامییش وە قرماسین/قرمانسین و قرمیسین/قرمینسین ناوێ بریاگە کە لە کرمانچ و کرمانجەو گیریاگە. مامۆستا هەژاریش لەسەر ئەی باوەڕ بۊ کە کرماشان شێواز کوڵەوبۊێگ لە «کرمانج‌شار» یا «کرمانجان» بۊە کە وە مانای شار کرمانجەگانە.

نوکتەی موهم و فرە دیاری یەسە کە هیچکام لە خەڵک ئەی ناوچە تا وەرج لە ناوگیرکردن ئەی شارە لە لایەن دەسەڵات پەهڵەوییەو و تەنانەت ئێرنگەیشە ناو «کرمانشاهـ» وە کار نەوردنە و هە کرماشان بۊە. فولکلۆر ئەی ناوچە پڕە لە شێعر و گوورانی و چیرۆکەیلێگ کە ئاماژە وە ناو کوردی کرماشان کەن، لە شێعرەیل فولکلۆرێگ کە مامۆستا مۆکری لە ساڵ ١٩٥٠ لە ناوچەی کرماشان کووەو کردییە فەقەت ئاماژە وە کرماشان کریاگە: «ڕێیەگەی کرماشان گوڵ و گوڵدەسە/بۊشنە دووسەگەم غەریبی بەسە»؛ «هەرکەس بپرسێ ناو و نیشانم/من بەدبەختەگەی ناو کرماشانم»؛ «کرماشان مەچم، بێستۊن ڕامە/قەتڵگای فەرهاد، شەو مەنزڵگامە»؛ «خوەم کرماشانی دووسم قەسرییە/خاترخای بۊمە، تەخسیرم نییە» و... .

وەهەرحاڵ بەڵگەیل مێژوویی و زوانناسە و فۆلکلۆر کرماشانیش وە ئیمە نیشان دەیگ کە وە درێژایی ئەی سەد ساڵە لە سەر کرماشان کار کریاس و تواسنە شوناس کوردستانی ئەی شارە بسڕنەوە، وەلێ تەنانەت ناو کرماشان لە زوان خەڵک ڕۆهەڵات هەر کرماشانە و نیەوگە «کرمانشاهـ»! شوناس کرماشان جوور ناوەگەی کوردی مەنێیە و کوردی مینێد.

……………………………………………………….

«کرماشان» یا « کرمانشاهـ»؟

کرماشان گەورەترین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە نزیک بە ٢ ملوێن جەماوەری هەیە؛ زۆرتر لە سەد ساڵێک دەبێت کە زۆرینەی پرۆژەگەلی سیاسی و فەرهەنگیی دەسەڵاتە ناوەندییەکانی قاجاڕ و پەهڵەوی لە ئێران بە ئاماجی گۆڕینی بارودۆخی فەرهەنگی و زمانی، بەرەوڕووی کرماشان بوونەتەوە و هێشتاش درێژەیان هەیە. بێگومان یەکێک لە سەرەکی‌ترین موناقشە فەرهەنگی-سیاسییەکانی کرماشان، لەسەر نێوی ئەم پارێزگا و شارەی کوردستانە بووە، کرماشان نێوی کوردیی ئەم دەڤەرەی ڕۆژهەڵاتە و کرمانشاهـ نێوە ئێرانی-فارسییەکەیەتی.

ناوچەیەیک کە ئێستا بە کرماشان دەناسرێت لە سەردمە مێژوویییە جیاوازەکانەوە نێوگەلێکی جیاوازیشی هەبووە. پارێزگای ئێستای کرماشان یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی نیشتەجێبوونی کوردەکان لە سەردەمی ماددا بووە، لە سەردەمی دەسەڵاتی هەخامەنێشییەکان، ئەشکانییەکان و ساسانییەکانیش هەر بە نێوی «ئیالەتی ماد» ناسراوە و نیوی لێ براوە. لە دوای هاتنەوەی ئیسلام بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە سەرچاوە مێژوویییە عەرەبییەکانیشدا هەتا چەند سەدەیەک بە «ماهـ» ناوی لێ براوە کە شێوازێکی گۆڕدراو لە ماد بووە. لە سەردەمی سەلجووقییەکاندا هەمووی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە «ئیالەتی کوردستان» ناوی لێ براوە کە کرماشانیش یەکێک لەو شارانە بووە.

وشەی «کرمانشاهـ» هەتا دەستپێکەکانی دەسەڵاتگرتنی سەفەوییەکان تەنیا بۆ ئاماژە بە شاری کرماشان بە کار چووە، بەڵام ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر بە نێوی «کوردستان» ناسراوە. هاوکات لەگەڵ دەسەڵاتداریی سەفەوییەکان نێوی «کرمانشاهـ» بۆ ئاماژە بە هەموو ناوچەکانی دەوروبەری کرماشان بە کار چووە و ناویان لێ نراوە «کرمانشاهـان». لە سەردەمی پەهڵەوییی یەکەم و دەسەڵاتی ڕەزاشاوە و لە ساڵی ١٩٣٨دا، کرماشان ببوو بە «پارێزگای پێنجەم» کە بریتی بوو لە کرماشان، سنە، ئیلام، شاباد، سەلاس (مەلایر، نەهاوەند و تویسرکان) و هەمەدان. هەر لەو ساڵەوە بە شێوازێکی فەرمی و یاسایی نێوی ئەم پاریزگایە کرا بە «کرمانشاهـ».

فارسەکان، غەیرەکوردەکان، سیاسەتوانەکان و سیستەمی ئیداریی و فەرمی لە ئێران، پارێزگا و شاری کرماشان بە «کرمانشاهـ/کرمانشاهان» دەناسن و نێوی لێ دەبەن؛ بەڵام بەڵگە زمانەوانی و مێژووییەکان و تەنانەت فۆلکلۆری ئەم ناوچەیەیش ئەم ڕاستییە دەسەلمێنێ کە کرماشان لە مێژەوە هەر «کرماشان» بووە و «کرمانشاهـ/کرمانشاهان» نێوێکی تا ڕادەیەک ئیستعماری و دەستکردە کە لە کۆتاییەکانی قاجاڕ و سەرەتاکانی دەسەڵاتی پەهلەوییەوە زۆرتر بایەخی پێ دراوە هاتۆتەوە نێو سیستەمی فەرمی و یاسا حکومەتییەکانی ئێرانەوە.

لەسەر واتا و ڕیشەی نێوی کرماشان سێ ڕوانگەی جیاواز هەیە؛ ڕوانگەی یەکەم ئاماژە بەوە دەکات کە نێوی ڕاستەقینەی ئەم شارە هەر «کرمانشاهـ» بووە و بەم پێشمەرجەوە لەسەر ڕیشە و ماناکەی لێکۆڵینەوەیان کردووە. ئەم کەسانە لەو باوەڕەدان کە «کرمانشاهـ» لە بارامی چوارمە، پاشای ساسانییەوە هاتووە کە نازناوەکەی «کرمان‌شاهـ» واتە پاشای کرمان بووە و ئەو ئەم شارەی بنیات ناوە. ڕوانگەی دووهەم لەسەر ئەو بڕوایەدایە کە ڕیشەی نێوی کرماشان لە «کرمینشان» و «کرماشان»ـهوە هاتووە و شێوازە عەرەبییەکان، وەکوو «قرماسین» و «قرمیسین» هەر لە کرمینشان و کرماشانەوە گیراون. ڕوانگەی سێیەم ئاماژە بەوە دەکات کە نێوی ئەم شارە «کرمانشاهـان» بە واتای مێوستان و تاکستان بووە.

مامۆستا محەمەدی مۆکری، زمانناس و لێکۆڵەری کرماشانی، زۆربەی ئەم ڕوانگانە ڕەد دەکاتەوە و لەسەر ئەو باوەڕەدایە کە نێوی ئەم شار و پارێزگای کوردستانە هەر «کرماشان» بووە؛ نێوی ئەم شارە لە ئەسڵدا «کرماچان/کرماجان/کرماشان» بووەو بە واتای شاری خەڵک و ڕەعیەتەکان. لە مێژوونووسیی ئیسلامیشدا بە قرماسین/قرمانسین و قرمیسین/قرمینسین ناوی لێ براوە کە لە کرماچ و کرمانج‌ـەوە هاتووە. مامۆستا هەژاریش لەسەر ئەو باوەڕەدا بوو کە وشەی کرماشان شێوازێکی گۆڕدراو و کورتکراو لە «کرمانج‌شار» یا «کرمانجان» بە واتای شاری کرمانجەکان بووە.

خاڵی گرنگ و زۆر بەرچاو ئەوەیە کە خەڵکی ئەم ناوچەیە هەتا بەر لە نێوگرکردنی ئەم شارە بە «کرمانشاهـ» لە لایەن پەهلەوییەکانەوە، بۆ ئاماژە بەم شارە هەر کرماشانیان بەکار هێناوە و هیچ ئاماژەیەک بە «کرمانشاهـ» نەکراوە و ناکردرێت. هەروەها فۆلکلۆری ئەم ناوچەیە پڕە لە شێعر و گۆرانی و چیرۆکگەلێک کە بە نێوە کوردییەکەی کرماشان ئاماژە دەکەنەوە. لە شێعرە فۆلکلۆرەکانی کرماشان کە مامۆستا مۆکری لە ساڵی ١٩٥٠دا کۆیان دەکاتەوە بەس بە کرماشان ئاماژە کراوە و هیچ ئاسەوراێک لە «کرمانشاهـ» نییە: «ڕێیەگەی کرماشان گوڵ و گوڵدەسە/بۊشنە دووسەگەم غەریبی بەسە»؛ «هەرکەس بپرسێ ناو و نیشانم/من بەدبەختەگەی ناو کرماشانم»؛ «کرماشان مەچم، بێستۊن ڕامە/قەتڵگای فەرهاد، شەو مەنزڵگامە»؛ «خوەم کرماشانی دووسم قەسرییە/خاترخای بۊمە، تەخسیرم نییە» و... .

بەگشتی بەڵگە مێژوویی و زمانەوانییەکان و فۆلکلۆری کرماشانیش ئەم ڕاستییە دەسەلمێنن کە ڕەنگە بە درێژایی یەک قەڕن بە ئامانجی بە ئێرانی-فارسی‌کردنی کرماشان و سڕینەوەی شوناسە کوردستانییەکەی، لەسەر ئەم شارەی ڕۆژهەڵاتە کار کرابێت، بەڵام تەنانەت نێوی ئەم گەورە شارە لە زمانی خەڵکی ڕۆژهەڵات هەر کرماشانە و نەبووە بە «کرمانشاهـ»! شوناسی کرماشان وەکوو نێوەکەی کوردی ماوەتەوە و کوردییش دەمێنێتەوە.

KURDŞOP
806 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!