هانی مورتەزا
سلێمانی یەکێک لە کۆنترین پارێزگاکانی کوردستانە، کە دەکەوێتە گۆشەی باکووری خۆرهەڵاتی نەخشەی میزۆپۆتامیاوە. لە ئاستی کوردستاندا سەر بە باشووری کوردستانە و لە ڕۆژئاوای زنجیرەچیای زاگرۆس هەڵکەوتووە و لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوسنوورە. لە کەرتی باشووردا سەر بە ناوچەی شارەزوور بووە کە بەپیتترین دەشتی جیهانە لە دوای دەشتی ئۆکرانیا.
هەڵکەوتە:
سلێمانی شارێکی نوێیە لە ساڵی 1781 ئیبراهیم پاشای بابان وەک ناوەند و پایتەختی میرنشینی بابان بنیاتی ناوە. ئەم شارە لە دامێنی چیای ئەزمەڕ هەڵکەوتووە و بەسەر دەشتی بە پیتی نێوانی ئەزمەڕ و بەراناندا دەڕوانێ. ەشتێک کە کانی و ڕووباری پڕ ئاو بە ناویدا تێدەپەڕێ. شاری سلێمانی لەسەر بازنەی پانیی باکوور 35.30 هێڵی درێژی 42 هەڵکەوتووە و 853 م لەئاستی دەریاوە بەرزە. 110 کم لە کەرکووکەوە دوورە.
سنووری ناوەندی شاری سلێمانی:
لە بەشی باکووریدا: چیای ئەزمەڕە
لە بەشی خۆرهەڵاتیدا: چیای گۆیژەیە
لە بەشی باشووریدا: چیای بەرانان و گڵەزەردە
لە بەشی خۆرئاوایدا: چیای تاسڵووجەیە.
لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە شاری سلێمانی زیاتر بە چیا دەورە دراوە.
دەشتە بەپیتەکان و ناوەندەکانی کشتوکاڵ لە پارێزگای سلێمانی:
شارەزوور، بیتوێن - ڕانیە، بازیان، دەورووبەری زێی بچوک، ڕووباری سیروان، چۆمە لاوەکییەکان، کە لقەکانیان لە دامێنی پلەی چیاکانەوە سەر هەڵدەدەن.
ڕووپێوی:
ڕووبەری پارێزگای سلێمانی 17023 کیلۆمنەتر دووجایە و ژمارەی دانێشتوانی لە ملیۆنێک کەس زیاترە. بە گشتی پارێزگای سلێمانی دەڤەرێکی شاخاوییە و لە کۆمەڵێک شاخ پێکهاتووە کە لە باکووری خۆرائاواوە بەرەو باشووری خۆرهەڵات کشاون و لەوانەش: کەراخ، زەردیاوا، بەرانان، پیرەمەگروون، پشدەر، کوڕەکاژاوا، هەورامان و ...
کەشوهەوای سلێمانی:
کەشوهەوای شارەکە سەر بە ئاوهەوای دەریای ناوەراستە و لە زستانان با و بۆران و ڕێژنەباران و بای وەرزی، لە شارەکەدا بەرچاو دەکەوێ. کۆتاییی پاییزەوە تا کۆتاییی وەرزی بەهار لە ناوچەیە باران و بەفرێکی زۆر دەبارێ. تا بەرەو باکووری خۆرهەڵات بڕۆین ڕێژەی باران بارین زیاتر دەبێت. لەم پارێزگایە بە شێوەی مامناوەند لە ساڵدا (٧٠٠-٨٥٠)ملم باران ئەبارێت. زستانی ساردە و هاوینی وشک و گەرم. ڕەشەبای ناوچەیی لە بناری زنجیرە چیای گۆیژەوە بە توندی هەڵئەکات، تا بەرەو باشوور بۆ تانجەڕۆ بڕۆیت گوڕ و توندیی ڕەشەباکە کز دەبێت.
شار و شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی
١- ناوەندی شاری سلێمانی کە شارۆچکەکانی بازیان، تەیناڵ، قەراخ، زەردیاوا، تانجەڕۆ، عەربەت، ئاریبت، سەرچنار، بەکرەجۆی لەسەرە.
٢- شاری دوکان کە شارۆچکەکانی بنگرد، چناران، خەلەکان، سورداش، سوسێی لەسەرە.
٣- شاری چەمچەماڵ کە شارۆچکەکانی: سەنگاو، گوکتەپە، ئاغچەلەر، قەڵاسێوکەی لەسەرە.
٤- شاری چوارتا کە شارۆچکەکانی: سیوەیل، باسنێ، کەناروێ، ماوەت، کارێزە، سروچک، بەرزنجەی لەسەرە.
٥- شاری دەربەندیخان کە شارۆچکەکانی: تەنها ناحیەی زەڕەیەنی لەسەرە.
٦- شاری کەلار کە شارۆچکەکانی تیلەکۆ، پێباز، باوەنوری لەسەرە.
٧- پارێزگای هەڵەبجە کە لە شار و شارۆچکەکانی هەڵەبجە، شارەزوور، سەیدسادق، بیارە، سیروان و کێڵە سپی پێکهاتووە.
٨- شاری ڕانیە کە شارۆچکەکانی چوارقوڕنە، بێتوانە،مەرگە، بنگرد، سەرکەپکانی لەسەرە.
٩- ناوچەی پشدەر کە لە شارۆچکەکانی ناودەشت، سەنگەسەر، بنەی قەڵادزێ پێکهاتووە.
١٠- شاری پنجوێن کە شارۆچکەکانی ناڵپارێز و گەرمکی لەسەرە.
گەڕەکەکان:
بێگومان لە ئێستادا گەڕەکەکانی شاری سلێمانی زۆر زیادیان کردووە، و گرنگترینەکانیان: مەڵکەندی، کانێسکان، چوارباخ، سەرشەقام، گۆیژە، ئازادی، خەبات، ئاشتی، هەوارەبەرزە، هەواری نوێ، بەختیاریی کۆن و نوێ، شێخ مەحیدین، ئابڵاخ، کانیاو، برایمەحمەد …
هەوارگەکانی شاری سلێمانی:
تەوێڵە، ئاوێسەر، شیودۆڵ و چیای شاهۆی هەورامان، بیارە، مێرگەپان، ئەزمەڕ، زەڵم، مەرگە، دەربەندی ڕانیە ئاو چاڵاو دیمەنی دڵگیر، سەرچنار، سەیرانگای شار، کونەماسی، ڕیشێن …..
سەرچاوە ئاوییەکانی شاری سلێمانی:
ڕووبارەکانی زێی بچوک، سیروان، تانجەڕۆ، زەڵم، سەرچنار، دێوابە، تابین (لە چیاکانی سورداشەوە ئەڕژێنە زێی بچوکەوە) سێبواران (لە تازەدێیەوە بەرەو بەرزنجە درێژ دەبێتەوە و ئەڕژێتە قەڵاچوالان)،
ناودارانی شاری سلێمانی:
بەشێک لە گرنگترین، ئەو ناودارانەی کە رۆڵ و کاریگەریی گەورەیان هەبووە لە بنیاد نان و دروست بوونی شاری سلێمانی و ناساندنی شارەکەش:
حاجی کاک ئەحمەدی شێخ، شێخ مارف نۆدەیی، شێخ ئیسی، شێخ قادر چوێسە، ئەسعەد مەحوی، مەولانا خالید نەقشبەندی، شێخ سمایل وەلیان، شێخ مەحموود حەفید بەرزنجی، ئەمین زەکی بەگ، تۆفیق وەهبی، جەماڵ عیرفان، پیرەمێرد، بێخود، ئەحمەد حەمدی فەتاح بەگ ساحێبقڕان، وەلی دێوانە، بێسارانی، شێخ نووری شێخ ساڵح، شێخ عەلادین، شێخ سەلام، ئەحمەد موختار جاف، شێخ هەسەن گڵەزەردە ….).