دەریاچەی ناوور لە چاڵدێرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

شادی

کورشۆپ - دەریاچەی ناوور کە ڕووبەرەکەی نزیکەی ٢٨٠ هێکتارە، یەکێکە لەو ٣٠ دەریاچەیەی لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە و دەکەوێتە ڕۆژئاوای قەزای چاڵدیران و لە نزیک سنووری باکووری کوردستان هەڵکەوتووە.

دەریاچەی ناوور ناوەکەی لە گوندێکەوە وەرگرتووە کە ناوی ناوورە و سەر بە شاری چاڵدیران و نزیک شاری ماکوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

ئەم دەریاچەیە ساڵانە زیاتر لە 10 هەزار باڵندەی کۆچبەر لەخۆدەگرێت کە بریتین لە قاز، کۆتر، قورینگ و چەندین جۆری تر. جگە لەوەش لە باکوور و باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانەوە باڵندەی جیاواز بەتایبەتی کۆتر سەردانی ئەو دەریاچەیە دەکەن.

جگە لە دیمەنی سەرنجڕاکێشی باڵندەکان، ئەم ناوچەیە یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییەکانی شاری چاڵدیرانە. هەروەها بەهۆی فێنک بوونی کەشوهەوای هاوینەکەی یەکێکە لەو شوێنانەی گەشتیاران بۆ کات بەسەربردن سەردانی دەکەن.

زانیاریی تەواو لەسەر قووڵایی ئەم دەریاچەیە نییە، بەڵام دەوترێت زۆر قووڵە و هەر بۆیەش دەڵێن دەریاچەکە بێ بنە.

ناوور یەکێکە لەو شوێنانەی چ وەک دەریاچەکە و چ وەک گوندی ناوور، لە سەردەمی ڕاپەڕینەکانی کورددا جێگەیەکی گرنگی هەبووە. هەروەها دەریاچەی ناوور یەکێکە لەو دەریاچانەی چەندین فەرماندە و سەرکردەی ڕاپەڕینەکانی کورد وەک شێخ زاهیر و چەندین کەسایەتیی پێشەنگی دیکە لەوێ لە ساڵانی ١٩٢٧-١٩٣٠دا کوژران و شەهید بوون.

KURDŞOP
672 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!