دەستەی هەرەوەزی ژنانی جۆلەمێرگ دەستیان بە بەرهەمهێنانی هەنگوین کرد

ژنانی جۆلەمێرگ لەنێو خۆیاندا دەستەیەکی هەروەرزییان پێک هێناوە و دەیانەوێت لە بواری هەنگەوانیدا چالاکی بکەن و پێش بکەون.

شادی

لە شاری جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان، ئەو ژنانەی کە بژێویی ژیانیان بە فرۆشتنی سەوزی، میوە و شیر (لەژێر چەتری دەستەی هەرەوەزیدا) پەیدا دەکرد، ئێستا دەیانەوێت لە بواری هەنگەوانیدا چالاکی بکەن و پێش بکەون.

ئەو ژنانەی لە شاری جۆلەمێرگ کە ٧ ساڵ لەمەوبەر بە مەبەستی هاوکاری و گەشەسەندنی بەرهەمهێنانیان دەستەیەکی هەرەوەزییان دامەزراند، لە کارەکانیان لە گوندی دزێ بەردەوامن و لەلایەن دامەزراوەی هەڵسەنگاندنی کاری ژنان و وەزارەتی بازرگانییەوە پشتگیری دەکرێن.

١٠ ژن کە سەوزە و میوەی ئۆرگانیک بەرهەم دەهێنن، گیا لە شاخەکان کۆ دەکەنەوە و لەو گیایانە ترشیات دروست دەکەن، پەنیر دروست دەکەن و ئەو بەرهەمانە دەفرۆشن، هەروەها بەپێی ئەو ڕاهێنانەی کە ٤ ساڵ لەمەوبەر وەریانگرتووە، دەستیان بە هەنگەوانی کردووە.

ئەو ژنانە ٤٥٠ شانە هەنگیان هەیە کە لە داوێنی چیای جیلۆ دانراون و لەم پرۆژەیەشدا نزیکەی ٢٠ تەن هەنگوینیان بەرهەم هێناوە و بە فرۆشتنیان بە بازاڕی شارەکە و بە کڕیاران، داهاتەکەیان زیاد کردووە.

سیبەل ئادیامان، سەرۆکی ڕێکخراوە هەروەرزییەکە، ڕایگەیاند کە پێشتر گیای ڕازاوە و بەرهەمی ناوخۆییان بەرهەم دەهێنا.

ئادیامان ڕایگەیاند کە ٢٠ ئەندامیان هەیە و ٥٠ ژن کاریان بۆ دەکات و ٣٠ خوێندکاریان هەیە. هەروەها گوتی: "ئێمە خوێندکارەکانمان فێری کارکردن دەکەین تاکوو بەم شێوەیە خۆیان پێبگەیەنن و داهات بەدەست بهێنن.''

ئادیامان ئاماژەی بەوەش کرد کە لە بناری چیاکانی جیلۆ لە ٤٥٠ سندووقدا هەنگوین بەرهەم دەهێنن و گوتی:

"ئێمە هەنگوینەکانمان لە ڕێگەی بازاڕی ئۆنلاین و ئینتەرنێت لە دەرەوەی وڵات دەفرۆشین. هەنگ بەخێوکردن کارێکی قورسە، بەڵام هەموو زەحمەتێک لایەنێکی ئەرێنیشی هەیە. ئێستا ١٠ ژنمان سەرقاڵی هەنگەوانین. دوای خوێندن دەستیان کرد بە کار. چونکە هەنگوینەکانمان لە کوێستانی بەرز بەرهەم دێن، بەرهەمێکی پاکە و دوای ئەوەی تاقیی دەکەینەوە، دەیفرۆشین. ئێمە لە لادێ دەژین، بڕیارمان دا کاری ڕۆژانەمان بکەینە داهات. ژنان لە کاری هەروەرزیدا داهاتێکی باش بەدەست دەهێنن. ئێمە هەنگوین و بەرهەمە ناوخۆییەکان و شیر و بەرهەمە شیرەمەنییەکان دەفرۆشین و بەرهەمەکانمان خواستێکی زۆریان لەسەرە. هەروەها لە دوبەی و نەمسا کڕیارمان هەیە. ئەمەش زۆر دڵخۆشمان دەکات و ئیرادەمان بۆ کارکردن زیاد دەکات."

 

KURDŞOP
741 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!