دیرووک تئاتر کوردی – بەش چوار

 

بەشی سێهەمی ئەم وتارە لێرە بخوێننەوە

 

باشوور کوردستان و عراق (٢)

 

دە ساڵ ١٩٥٧، کوومەڵێ ئەژ دڵخوازەل تئاتر ک ئەژ ئەکتەر و نیگارکێش و موسیقازان پێکیەتوویین، یەکەم ئەنجومەن کوردی ڤەر هونەرەل ڕەنگین (١٩٦٣-١٩٥٧) دە باشوور کوردستان دامەرزەنن. دە بەین ئەندامەل، ژەنیارەل "تیپی مۆسیقای مەولەوی"، نیگارکێشەل ئەنوەر تووی (١٩٩٤-١٩٢٥)، ئازاد شەوقی (١٩٣٠-٢٠٠٢) و خاڵد سەعید (١٩٢٧-١٩٩٦) و ئەکتەرەل ڕەفیق چالاک (١٩٧٣-١٩٢٣) و تەها خەلیل (٢٠١٠-١٩٤٠) بەشدا بین (Ahmadmirza, 2011: 22). دە ساڵ ١٩٥٨، ئەنجومەن ڤە سەرکەفتگی چیروک کڵاسیک مەم و زین نمایش کرد و بەتایبەتی، ڤەر یەکەمجار دە باشوور کوردستان، یەک ئەکتەر ژن ڕۆڵ قەهرەمان گرتە مل.

 

 

                                                
تیپی مۆسیقای مەولەوی

 

ئازاد شەوقی 

 

ڕەفیق چالاک                

 

تەها خەلیل

 

ڕووخان ڕژیم پادشاهی هاشمی و دامەرزان کومار عراق دە ساڵ ١٩٥٨ بییە مدووی دەورەی کوڵێ ئەژ گەشەسەندن ئەرێنی ڤەر شانۆی کوردی. "هۆڵی گەل"، یەکەم جای شیاو ڤەر شانۆی کوردستان، دە شار هەولێر درس‌کریا. دە شار کەرکووک، گرووهەل شانۆیی جوور "تیپی هونەری خەبات" و "تیپی لاوانی کەرکووک" درس بین. "تیپی لاوانی کەرکووک" دە ساڵیاد شووڕش ١٤ی ژوئیە دە شانۆنامەیێ ڤە ناو "شەوی کۆتایی" ئاهەنگ ڕووخان پاشایەتی گەردەنن. ڤەداخەو گەشڤینیەل دمای شوڕش فرە ڤێ‌نەچی و ڤەگەرد دەستپێکردن شەڕ بەین کورد و ڕژیم عراق دە سپتامبر ١٩٦١، ژیان ڕوشنبڤیری و فەرهەنگی کورد ڤووسیا. چالاکییەل شانۆیی دە کوردستان دە درێژەی شەڕ (١٩٧٠-١٩٦١) ڤەنزیکیەو ڤە شێڤەی گردی نەمەن.

 

هۆڵی گەل دە دەهەی ١٩٧٠

 

فەرهاد شەریف

 

 دامەرزان ئۆتۆنۆمی دە کوردستان دە ساڵ ١٩٧٠ همزەمان بی ڤەگەرد یەتنەڤەی نەوەی یەکەم دەرچییەل شانۆی کوردی ئەژ بەغدا جوور سەباح عەبدولڕەحمان، قازی بامرنی، فەرهاد شەریف، تەلعەت سامان، ئەحمەد سالار و بەدەعە دەرتاش و هتد. یەتنەو دمای ئەونی دە کوتاییەل دەهەی ١٩٦٠ و سەرەتای ١٩٧٠ دیمەن شانۆی دەڤەرەکە زنە کردەو و بی ڤە ئەنجام دامەرزان چەندین دەستەی شانۆیی جوور "کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی"، "تیپی هونەری هەولێر"، "تیپی نواندنی سلێمانی" و "هاوڕێیانی گەزیزە". ئێ گرووهلە دە بەستێنی گەشە کردن ک دتۆنسن ئەژ ڕێ ڤەکارئەوردن ئەفسانەل، ئوستوورەل و چیروکەل فۆڵکلۆر نەتەڤەیی، ڤە ئاشکرا ڤەگەرد پرسەل سیاسی دەمەقاڵی بکەرن. "کاوەی ئاسنگەر" ئەژ دەرهێنان ئەحمەد سالار و "کۆتایی زۆردار" ئەژ دەرهێنان قازی بامرنی نموونەی ئەو شانۆگەرییەلێکن ک دمای سەرڤەخوەیی بەرهەم یەتن.

 

تەلعەت سامان

 

ئەحمەد سالار

 

سەردەم ئۆتۆنۆمی تەنها پەنج ساڵ درێژە داشت. بەغدا دە ئاپریل ١٩٧٤ ئێرش کردە سەر هەرێم کوردستان و هێ دمای ڤاژووکردن ڕێککەفت ئەلجەزایر ڤەگەرد ئێران دە مانگ مارچ ساڵ ١٩٧٥ دە شەڕ سەرکەفتن گرتە دەس. جمشت کورد سەکوت کریا و ئەو ئازادییە ک دە قووناغ ئۆتۆنۆمی گەشە کردوویی یەتە کوتایی خوەی. ڤەگەرد دەستڤەسەرداگرتن دەسەڵات ئەژلایەن ڕژیم بەعس، هونەرمەندەل شانۆ کەفتنە ژێر چاوداری فرە تن‌وتێژێ. شانۆنامەل سانسوور دکریان و نمایشەل ڤە مدووی پەیامەل وێرانکەرانەی ئحتماڵی دکەفتنە ژێر چاوداری. دە ئەنجام سانسوور تن‌وتێژ، شانۆنامەنڤیسەل کورد ناچار بین ئارمانجەل ڕاستین خوەیۆن بەئەوشارن و پەیامەل سیاسی خوەیۆن دە پشت سەمبوڵ و تەمسیلەل ئەوشار بکەرن و ڤە پشت‌ڤەسن ڤە شانۆنامەلێ ک لای عەرەبەل فرە دڵخواز بی، بەتایبەت شانۆنامەلێ ک دەمتەقەی فلستین دکرد، جاگرێ ڤەر دەرڤڕین دژایەتی‌کردن ڕژیم و دەسەڵات دە نەو نمایشەل ئەودی بکەرن (Rostami, 2019: 123-5). چەوساندنەڤەی ئێسرائیل ڤەسەر فلستینیەل بابەت فرە خوویێ ڤەر دووپێیەک ڤەگەرد سەرکوت کوردەل ئەژلایەن بەغداوە بی. ئێ جووریەکییلە دە نمایشەلێ جوور "ئەی گەلی فەلەستینی ڕاپەرە" ڤە دەرهێنەری بەدەعە دەرتاش بەرجەستە بی (Rostami, 2019: 115).

سەرەڕای سەرکوت دەوڵەت و پشێوی شەڕ ئێران و عراق، نیمەی دووەم دەهەی ١٩٧٠ و درێژەی دەهەی ١٩٨٠ ئەژلایەن بڕێ کەسەو جوور "سەردەم زێڕین" شانۆی کوردی دە باشوور کوردستان و عراق ناو دچوو. دە حاڵێ ک شانۆی کوردی دە کەرکووک قەدەغە کریایی، دە شارەل هەولێر و سلێمانی بوویی ڤە میدیای دڵخواز گردی. کردنەڤەی "پەیمانگای هونەرە جوانەکان" دە ساڵ ١٩٨٠ پێشکەفت گرینگێ بی ک بناغەیێ ڤەر تەقەلال بانان شانۆیی ئەڵنا. پێشیەت گرینگ تر دامەرزان چەندین دەستەی شانۆیی دە درێژەی دەهەی ١٩٨٠ بی، جوور "تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی"، "شانۆی سالار"، "کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد" و "شانۆی ئەزموونگەری".

 

     تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی

دەو دەورە تەقەلالێ ڤەر درسکردن یەێ شانۆی کوردی کریا. دە حاڵێ ک هونەرمەندەل کورد چەندین شانۆنامەی عەرەبی و ڕووژئاڤایی نمایش کردن، ئەژ ئەدەبیات دەمەکی خوەیۆن هەم ئلهام گرتن تا شانۆنامەلێ جوور "مەم و زین" (١٩٧٦) و "قەڵای دمدم" (١٩٨٢) ئەژ نڤیسین و دەرهێنان تەلعەت سامان و "خەج و سیامەند" (١٩٧٨) ئەژ نڤیسین فواد مەجید مەسری و دەرهێنەری ئەحمەد سالار بسازن. دە کوتاییەل دەهەی ١٩٨٠، ئەحمەد سالار، هەدێ بتۆنیمن بەشیمن پڕکارترین شانۆنڤیس کوردستان، ڤە پشت‌ڤەسن ڤە فەرهەنگ و ئەدەبیات کوردی دە شانۆنامەلێ جوور "ناڵی و خەونێکی ئەرغەوانی" (١٩٨٧) و "کاتێ هەڵۆ بەرز ئەفڕێ" (١٩٨٨)، ئارمانجی ئافەرینەنن شانۆیێ ک ڤە شێڤەی سەرەکی کوردی بوو بی.

هەرچەند کوردەل باشوور و عراق دە ساڵ ١٩٩١ سەرڤەخوەیی ڤەدەس‌ ئەوردن، بەڵم دەورگری ئابووری بەغدا ڤە دژ کوردەل و دماتر شەڕ ناوخوەیی خینین (١٩٩٨-١٩٩٤) بی ڤە مدووی دابەزین ڤەرچاو شانۆ دە دەهەی ١٩٩٠. تەنها دمای شەڕ بی ک شانۆ دەست کرد ڤە دووارەڤەرگرن بەشێ ئەژ بریقەی ئەژدەست‌چییەی خوەی. ڤە سەرپەرشتی ڤەزارەی فەرهەنگ (ڕۆشنبیری) هەرێم کوردستان، ئدارەل تئاتر دە چەندین شار دامەرزیا. دامەرزانن "کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان" سەرەتا دە هەولێر و دماتر دە دهووک هەنگاو گرینگێ ڤەرەو گەشەی پەرڤەردەی شانۆ بی. بودجەیێ ڤەر دابینکردن بودجەی بەرهەمەل شانۆیی و تەلەڤیزیونی ک ڤەر پەرەسەندن شمارەی کەناڵەل تەلەڤیزیونی کوردی بەرهەم دیەت، تەرخانکریا.

ڤەی حاڵە، تئاتر دە حاڵێ ک دە سەردەم سەرکوت بەعس، جەماڤەر و بینەر جووش‌وخرووشدار فرەیێ ڤەرەو خوەی دکیشەن، دە سەردەم ئۆتۆنۆمی ک گرد نمایشەل پەتی و ڕایگان بین، تیش بێ‌بینەری یەتیە. هێچنە شانۆ دە باشوور کوردستان ئەژ کزی و لاوازی ژێرخانەل، خراو ڤەڕێەوبردن بودجە، کەیفیەت نزم ڕاناین و فێرکاری و کەمی فرەی سەرچەوەل کتەوخۆنەیی ناڵنێ. سەرەڕای یانە گرد، هەرێم باشوور کوردستان جوور تاکە دامەرزاو فەرمی دەوڵەتی کوردی، ڕۆڵ گرینگێ دە پاراستن ئەژ فەرهەنگ کوردی دە بەرابەر ئاسمیلاسیۆنەو گەردەنیە. بڵاوکردن ئەنتۆلۆژیا و بەرهەمەل شانۆیی و بەتایبەتی دیرووک تئاتر ڤەر ئێمە ڤەر ئژناسین دیرووک تئاتر کوردی دەستمەتیدەر و یارمەتیدەر بییە.

 

 

……………………………………………………………………….

وەرگێڕانی ئەم باباتە بە زاراوەی کرمانجیی ناوەڕاست

 

دیرۆکی شانۆی کوردی – بەشی چوارەم

باشووری کوردستان و عێراق (٢)

 

لە ساڵی ١٩٥٧دا، کۆمەڵێک لە هۆگرانی شانۆ کە بریتی بوون لە ئەکتەر و نیگارکێش و مۆسیقازان، یەکەم بنکەی کوردیی هۆنەرەجوانەکانیان لە باشووری کوردستان دامەزراند (١٩٦٣-١٩٥٧). ژەنیارەکانی "تیپی مۆسیقای مەولەوی"، نیگارکێشگەلێک وەکوو ئەنوەر تووی (١٩٩٤-١٩٢٥)، ئازاد شەوقی (١٩٣٠-٢٠٠٢) و خالید سەعید (١٩٢٧-١٩٩٦) و ئەکتەرگەلێک وەکوو ڕەفیق چالاک (١٩٧٣-١٩٢٣) و تەها خەلیل (٢٠١٠-١٩٤٠) وەکوو ئەندامی ئەم بنکەیە بەشدارییان کردبوو (Ahmadmirza, 2011: 22). لە ساڵی ١٩٥٨دا، چیرۆکی مەم و زین بە سەرکەوتوویی لە لایەن ئەم بنکەوە لە نمایش درا و بۆ یەکەم جار لە باشووری کوردستان ژنێک ڕۆڵی سەرەکیی و قارەمانیەتیی بە ئەستۆ گرت.

ڕووخانی پاشایەتیی هاشمی و دامەزراندنی کۆماری عێراق لە ساڵی ١٩٥٨دا، ببوو بە دەستپێکی سەردەمێکی گشتی بۆ گەشەی ئەرێنیی شانۆی کوردی. "هۆلی گەل"، وەکوو یەکەم جێگە و پێگەی شیاوی شانۆی کوردی لە شاری هەولێر دامەزرا. لە شاری کەرکووک، تیپگەلێکی شانۆکار وەکوو "تیپی هونەریی خەبات" و "تیپی لاوانی کەرکووک" دامەزران. "تیپی لاوانی کەرکووک" لە ساڵیادی شۆڕشی ١٤ی ژووئییە لە شانۆنامەی "شەوی کۆتایی"، ئاهەنگی ڕووخانی پاشایەتییان گێڕا.

بەداخەوە گەشبینییەکانی دوای شۆڕش ئەوەندە نەیانخایەند و تا ڕادەیەکیش بەجێ نەبوون، لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی نێوان کورد و دەوڵەتی عێراق لە دسامبەری ١٩٦١، ژیانی ڕووناکبیری و فەرهەنگیی کورد تووشی ڕاوەستان ببوو. لە مەودای ئەم شەڕی کورد و عێراقەدا (١٩٧٠-١٩٦١)، چالاکییەکانی شانۆکاری لە کوردستان بە شێوەی گشتی ڕاوەستا و هیچی لێ نەما.

دامەزراندنی ئۆتۆنۆمی لە کوردستان لە ساڵی ١٩٧٠دا، هاوکات بوو لەگەڵ گەڕانەوەی چینی یەکەم دەرچوویانی شانۆی کوردی لە بەغدا، وەکوو سەباح عەبدولڕەحمان، قازی بامرنی، فەرهاد شەریف، تەلعەت سامان، ئەحمەد سالار و بەدیع دارتاش و هتد. گەڕانەوەی ئەم چینە تازەیە لە کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٦٩ و سەرەتای ١٩٧٠ەوە، شانۆی دەڤەرەکەی زیندوو کردەوە و ببوو بە هۆکار و بناغەی دامەزراندنی چەند تیپ و دەستەیەکی تایبەت، وەکوو "کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی"، "تیپی هونەری هەولێر"، "تیپی نواندنی سلێمانی" و "هاوڕێیانی گەزیزە". ئەمە تیپانە لە بەستێنێکدا گەشەیان سەند کە بۆیان هەبوو لە ڕێگەی کەڵکوەرگرتن لە ئەفسانەکان، ئوستوورەکان و چیرۆکە فولکلۆرە نەتەوەییەکانەوە، بە ئاشکرا لەگەڵ پرسە سیاسییەکان ڕووبەڕوو ببن و تەنانەت بیانخەنە بەر ڕەخنە. "کاوەی ئاسنگەر" بە دەرهێنەریی ئەحمەد سالار و "کۆتایی زۆردار" بەرهەمی قازی بامرنی، نموونەی ئەو شانۆگەرییانەن کە دوای سەربەخۆیی بەرهەم هاتن.

سەردەمی ئۆتۆنۆمی تەنیا پێنج ساڵ درێژەی هەبوو. بەغدا لە ئاپریلی ١٩٧٤دا هێرشی کردە سەر کوردستان و دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەلجەزایر لەگەڵ ئێران لە مارسی ١٩٧٥، لە باڵانسی شەڕ دەستی باڵای گرت و سەرکەوت. بزووتنەوەی کورد سەرکوت کرا و ئەو ئازادییەی لە سەردەمی ئۆتۆنۆمی گەشەی کردبوو، کۆتاییی پێ هات. لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات لە لایەن ڕێژیمی بەعسەوە، هۆنەرمەندە شانۆکارەکان کەوتنە ژێر چاودێرییەکی توند و تیژەوە. شانۆنامەکان سانسۆر دەکران و شانۆیەکان بە هۆی ئەگەری هەلگرتنی پەیامگەلێکی مەترسیدارەوە لە ژێر چاودێریدا بوون.

لە ئەنجامی سانسۆرێکی توند و تیژدا، شانۆنامەنووسە کوردەکان ناچار بوون ئامانجە ڕاستەقینەکانی خۆیان دەرنەبڕن و پەیامە سیاسییەکانی خۆیان لە پشت کۆمەڵیک سیمبۆڵ و تەمسیلدا بشارنەوە. ئەوان ناچار بوون بە پشتبەستن بە ئەو شانۆیانەی زۆرتر دڵخوازی عەرەبەکان بوون، بەتایبەت شانۆنامەگەلێک کە باسیان لە بارودۆخی فەلەستین دەکرد، ڕیگەیەک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و دژایەتیی خۆیان لەگەڵ دەسەڵات و ڕێژیم لە نێو شانۆنامەکان بدۆزنەوە (Rostami, 2019: 123-5). چەوساندنەوەی فەلەستینییەکان لە لایەن ئیسڕائیلەوە بابەتێکی شیاو بوو بۆ شوبهاندنی سەرکوتی کوردەکان لە لایەن بەغداوە، ئەم شێوازی شوبهاندنە لە شانۆگەلێک وەکوو "ئەی گەلی فەلەستین ڕاپەڕە" بەرهەمی بەدیع دارتاش زۆر بەرچاو بوو (Rostami, 2019: 115).

سەرەڕای سەرکوتەکانی دەوڵەت و بشێویی شەڕی ئێران و عێراق، دەیەکانی ١٩٧٠ و درێژەی دەیەی ١٩٨٠، لە لایەن زۆر کەسەوە وەکوو "سەردەمی زێڕین"ی شانۆی کوردی لە باشووری کوردستان و عێراق ناسێندراوە. لە حاڵێکدا کە شانۆی کوردی لە شارێک وەکوو کەرکووک قەدەخە کرابوو، لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی ببوو بە میدیایەکی دڵخوازی گشتی. کردنەوەی "پەیمانگای هونەرە جوانەکان" لە ساڵی ١٩٨٠دا، پێشکەوتنێکی گرینگ بوو کە بناغەیەک بوو بۆ چالاکییەکانی داهاتووی شانۆی کوردی. ڕووداوێکی گرینگتر، دامەزراندنی چەندین دەستەی شانۆکار لە درێژەی دەیەی ١٩٨٠ بوو، وەکوو "تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی"، "شانۆی سالار"، "کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد" و "شانۆی ئەزموونگەری".

لەو سەردەمەدا هەوڵگەلێک بۆ ڕێکخستی شانۆی کوردی درا. لە حاڵێکدا کە هونەرمەندە کوردەکان چەندین شانۆنامەی عەرەبی و ڕۆژئاواییان نەمایش دەکرد، لە ئەدەبیاتی زارەکیی خۆشیان کەڵکیان وەردەگرت تا بتوانن شانۆنامەگەلێک وەکوو "مەم و زین" (١٩٧٦) و "قەڵای دمدم" (١٩٨٢) -نووسین و دەرهێنەریی تەلعەت سامان- و "خەج و سیامەند" (١٩٧٨) -نووسینی فواد مەجید مەسری و دەرهێنەریی ئەحمەد سالار- پێشکەش بکەن. لە کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٨٠دا، ئەحمەد سالار، کە دەتوانین بڵیین پڕکارترین شانۆنامەنووسی کوردستان بوو، بە پشتبەستن بە فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی لە شانۆنامەگەلێک وەکوو "نالی و خەونێکی ئەرغەوانی" (١٩٨٧) و "کاتێ هەڵۆ بەرز ئەفڕێ" (١٩٨٨)، خولیای ئافراندنی شانۆیەکی بەتەواوی کوردیی هەبوو.

هەرچەند کوردەکانی باشوور و عێراق لە ساڵی ١٩٩١دا ئوتۆنۆمییان بەدەست هێنا، بەڵام گوشارە ئابوورییەکانی بەغدا دژ بە کوردەکان و دواتر شەڕی خوێنینی ناوخۆیی (١٩٩٨-١٩٩٤) ببوو بە هۆی دابەزینێکی بەرچاو لە شانۆی دەیەی ١٩٩٠دا. تەنیا دوای شەڕ بوو کە شانۆ وردە وردە دەستی کرد بە نۆژەنکردنەوە و بەدەستهێنانەوەی بەشێک لە برووسکە لەدەستچووەکانی خۆی. بە سەرپەرشتیی وەزارەتی فەرهەنگی (ڕۆشنبیری) هەرێمی کوردستان، ئیدارەگەلی شانۆ لە چەندین شار دامەزران. دامەزراندنی "کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان" لە هەولێر و دواتر لە دهۆک، هەنگاوێکی گرینگ بۆ پێشکەوتنی گەشەی پەروەردەی شانۆ بوو. بوودجەیەک بۆ بەرهەمەکانی تایبەت بە شانۆ و تەلەڤیزیۆن دابین کرا.

بەڵام شانۆیەک کە لە سەردەمی بەعس سەرکوت دەکرا و بەردەنگ و جەماوەرێکی ئێجگار زۆری بەرەو خۆی ڕادەکێشا، لە سەردەمی ئۆتۆنۆمیدا کە هەموو نمایشەکان بەخۆڕایی بوو، تووشی کێشەی بێبەردەنگی ببوو. هەروەها شانۆ لە باشووری کوردستان تووشی کێشەی کزی و لاوازیی ژێرخانەکان، بەفیڕوودانەوەی بووجە، ئاستی نزمی ڕانان و فێرکاری و نەبوونی سەرچاوە کتێبخانەییەکانە. سەرەڕای ئەمانە، هەرێمی باشووری کوردستان وەکوو تاکە دامەزراوەی فەرمیی دەوڵەتی کوردی، ڕۆڵێکی گرینگی لە پاراستنی فەرهەنگی کوردی بەرانبەر بە سیاسەتی ئاسمیلاسیۆن گێڕاوە. تۆمارکردنەوەی ئەنتۆلۆژیا و بەرهەمگەلێکی تایبەت بە شانۆ، بەتایبەت تۆمارکردنی دیرۆکی شانۆ، بۆ ناساندنی مێژووی شانۆی کوردی زۆر یارمەتیدەر بوو.

 

KURDŞOP
405 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!