ئێمە دە چەن بەش بڕیارە ڤەسەر دیرووک تئاتر کوردی دە کوردستان و دیارسپۆرا قسە بکەریمن و بەش یەکەم ئێ نڤیسە ڤەسەر دیرووک تئاتر کوردی دە عوسمانییە و دماتر ڤەسەر تئاتر کوردی دە ئەرمەنستان و گورجستان، باکوور کوردستان و تڕکیە، باشوور کوردستان و عراق، ڕووژاڤای کوردستان و سووریە، ڕووژهەڵات کوردستان و ئێران و دیاسپۆرا نیسنیمن. ئێ نڤیسە، ڤەرگرتە و ئەڵگەردان ئەژ ڤتار د. ماری ڕۆستەمی-یە ک دەیرە دە چەن بەش پێشکەش دوو.
دە کوردستان، جوور دەڤەرەل تر ڕووژهەڵاتنامین، ڤەرەژ یەتن و گەشەکردن تئاتر ڤە شێڤەی ئرووپایی، شێڤەل جوورڤەجوور فرەیێ ئەژ چاڵاکییەل شانۆیی بین. گرینگترین نەریتەل شانۆی فۆڵک ک تایبەت ڤە کوردستانە، نەریتەلێکن ک دە نەوڕووز، جەشن سەرەتای ڤهاری ک دەسپێک ساڵ نوو ڤەر کوردە، پێشکەش دڤین. نموونەی گرنگی ئەژ ئێ پێشکەشکاریلە ک بەشێ ئەژ فێستیڤاڵ ڤهار کوردی بی، "میرمیران" یا "میرمیرێن"، فێستیڤاڵێ همشێڤەی "جەشن ئەحمەقەل" دە سەدەل نامەڕاسە ک دە نەوی یەێ پادشای ساختەگی ڤەر حوکمڕانی کاتی ئەڵبژاردریا. جگا ئەژ ڕێوڕەسمەل نەوڕووز، کوردەل ئەژ زیەو فێستیڤاڵەل ڤەرزی جوور "کۆسە گەلدی" یا "کۆسەکۆسە" یا ڕێوڕەسمەل ڤارۆن جوور "گاروانەکی" و "بووکە بارانە" ڤەڕێەو دڤردن (ڕۆستەمی. ٢٠١٩: ٢٦-٣٨). بەڵم ئەژ ڕی فۆرمەو، نزیکترینۆن ڤە تئاتر ڕووژاڤایی، هەدێ مەتەڵڤەشی دراماتیک بوو ک دە بەین فرەینەی ڤڵاتەل ڕووژهەڵاتنامین نەریت همبەشێکە. مەتەڵڤەشی کاتڤەسەربردنێ نۆمدار و کووگەی گرنگ ئەدەبیات زارەکی کورد بییە. چیرووکەل ئەڤیندارانە و گێڕانەوەل دیرووکی ئەژ زیەو ڤەیلا ئەژ لایەن بەیتبێژەل و بەیتڤەشەل کورد دە شوونەل گردی جوور چایخۆنەل پێشکەش دکریان.
ڕێوڕەسم میرمیرێن دە مەهاباد، ڕووژهەڵات کوردستان، دە ساڵ ١٩٤٤. سەرچەوە: ئارکایڤ عەلی قازی، فۆتۆلایبرێری کوردستان
ڕێوڕەسم "بووکە باران" دە کامێران، ڕووژهەڵات کوردستان؛ وێنەگر نادیار
سەرەڕای زوورمی نەریتەل خۆماڵی، شانۆی مودێڕن ڤە زۆن کوردی تەنیا دە سەرەتای سەدەی بیستمەو دەرکەفت. یەکەمین ئاماژە ڤە درامێکی کوردی دە پێشانگای جهانی کۆلۆمبیا دیاێە ڤەرچەو ک پێشانگای جهانیێکە ک دە ساڵ ١٨٩٣ دە شیگاکۆ ڤەڕێەوچی. عوسمانیەل ڤەگەرد "کۆمپلێکس ئاوایی تڕکی" دە ئێ پێشانگا بەشداری کردن ک دەخوەگر شانۆیێ بی ک بڕیار بی هەمەجووری و چەنڕەنگی دە ڤڵات عوسمانی نشۆن بێ. ئەژ کولتوور عوسمانی، ئەژ ئەو شانۆگەرییەلێ ک دەو فێستیڤاڵ پێشکەش کریان، شانۆگەرییێ ڤە ناو درامای کوردی بی ک ڤە زۆن عەرەوی و ئەژ لایەن ئەکتەرەل فرەتر مەسیحی عەرەو و یوونانی ئۆرتۆدۆکسەو نمایش کریا (ساریکایا، ٢٠١٢). درامای "کوردی" ک دەرهێنەری یەێ عەرەو مەسیحی بی، ڤە کەڵکگرتن ئەژ دیمەنەلێ جوور ژن دزریایە و شەڕڤان لێهاتووی کورد، لایەنەلێ ئەژ ژیان کورد ئەژ ڕوانگەی عوسمانییەل غەیرە کورد غەیرە موسەڵمان وێنا دکرد و نشۆن دیا.
پۆستر یەکەم فێستیڤاڵ جهانی شیکاگۆ – ١٨٩٣
یەکەم شانۆنامە ڤە زۆن کوردی دە ساڵ ١٩١٩ دە ئەستەنبوڵ دەرکەفت، دەو ڤەختە ک عەبدوڕەحیم ڕەحمی حەکاری (١٩٥٨-١٨٩٠) شانۆنامەی دو ئەکتەیی خوەی "مەمێ ئالان"، دە گۆڤار "ژین" بڵاوکردەو. ئێ نمایشە همبەشی فرەیێ ڤەگەرد "مەم و زین"، ڕۆمانس نۆمدار کوردی نێرێ. ڤێدچوو چیرووک "مەمێ ئالان" دە سەردەم جەنگ جاچپەرستی (سەلیبی) سێڤمەو ڕی دایی، ڤاتە دەو زەمۆنە ک ئرووپاییەل تەقەلاکردن قودس ئەژ دەس سەلاحەدین بگرنەو. دە شانۆنامەکەی حەکاری، مەم داڵک و همسەرەکەی ڤەجا هێلێ و دچووە نەو ئازەل شازادەی حەکاری ک ڤەر پاڵپشتی ئەژ سەلاحەدین دەنگ ڤەر جهاد کردییە. دمای دیرکەفتنەوەیەکی فرە، مەم ک فرە گوەڕیایە، ئەژ شەڕ دیاێەو لای همسەرەکەی. داڵک مەم ک ئەژ یەتنەوەی کوڕەکەی بێئاگاو، ڤەختێ دیاێەو ماڵ و بەڤیەکەی دە جا ڤەگەرد پیایێ ڤینێ، ڤەخاتر ئەڤە ک کوڕەکەی نێشناسێ، ڤە چەقوو دێ ئەڵ ناو سینگی. ڤێدچوو حەکاری ئەژ نەریت زارەکی کوردی و بەتایبەت گێڕانەوەی "مەمێ عەباسی" جوور کرووک ئێ شانۆنامە کەڵکگرتوویی. حەکاری دە کورتە وەسف شانۆنامەکە دنیسنێ " تیاتۆرا کوردان فەزیلەتا نۆشی ددت " ڤاتە "تئاتر کوردی فەزیلەتەل کوردەل نشۆن دێ". ئێ فەزیلەتلە ک دە شانۆنامەکە ئەژ لایەن مەم، داڵک و همسەرەکی وێنا کریانە، شانازی و عشق ڤە نیشتمان، دین و بنەماڵەو. ئەو هەست و سووز ڤە کورد و ئسلام ک تایبەمەندییەل مەمێ ئالانە، نشۆندەر هیڤای کورەلە ڤەر ڤە فەرمی ئژناسە بین نەتەوەیی دە دمای جەنگ جهانی یەکەم. یەیش بەتایبەتی دە شکومەندکردن سەلائەدین، سەرکردەی موسەڵمان کورد ک ئەژ لایەن ناسیۆنالیستەل سەرەتایی کوردەو جوور یەێ قارەمان نەتەوەیی نشۆن ددریا دەرکەفێ.
جەشن سەدمین ساڵڤەگەرد یەکەمین شانۆنامەی کوردی، زانستگای کوردستان، ڤەگەرد پێشکەشکردن شانۆنامەی "مەمێ ئالان"
فرە ڤێ نەچی ک خەون کورد ڤەر سەرڤەخوەیی تێکدریا، چونکە ئەڵڤەشانەوەی ئمپراتوریەت عوسمانی کورد فرەتر دە ڤڵاتەل تازە درسکریایەی ڕووژهەڵات نامین دە گرووپەل کەمینەیی پارچەپارچە کرد. ئەڤەیش دەهان ساڵ زۆنکوشی، ئێتنۆساید و ژنۆساید ڤەدمای خوەی ئەورد و ڕێگر گەشەکردن کولتوور کورد و کوردی بی. دە حاڵێ ک سیاسەتەل ناوەندگەرایی دە ئێران و سوریە و تڕکیە ڤە شێڤەی شەڕەنگێزانە ئارمانجی ئاسمیلەکردن دانیشتووەل کورد ڤە سەرکوتکردنی بی، کورد دە عراق و باشوور و یەکێتی سۆڤیەت ئازادی فرەترێ ڤەر درسکردن تئاتر ڕەسەن کوردی ڤەدەس ئەورد.
نیگارەیێ ئەژ "مەم و زین"، نیگارکێش نادیار
……………………………..........................
وەرگێڕانی ئەم بابەتەی سەرەوە بە زاراوەی کرمانجیی ناوەڕاست
مێژووی شانۆی کوردی؛ بەشی یەکەم
بڕیار وایە کە ئێمە لە چەند بەشدا دیرۆکی شانۆی کوردی لە کوردستان و دیاسپۆرا بخەینە بەر باس؛ بەشی سەرەتاییی ئەم نووسراوەیە سەبارەت بە دیرۆکی شانۆی کوردی لە عوسمانیدایە و دواتر لە سەر شانۆی کوردی لە ئەرمینیا و گورجستان، باکووری کوردستان و تورکیا، باشووری کوردستان و عێراق، ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و لە کۆتاییدا لە سەر دیاسپۆرای کوردی کۆمەڵە باسێک پێشکەش دەکرێت. ئەم نووسراوە وەرگێڕانێکە لە بابەتێکی د. ماری ڕۆستەمی کە لە چەند بەشدا پێشکەش دەکرێت.
لە کوردستاندا، وەکوو زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێش هاتنەوە و گەشەسەندنی شێوە ئەورووپییەکەی شانۆ و شانۆنامە، کۆمەڵە شێوازگەلێکی چالاکی لە فۆرمی شانۆدا بوونی هەبووە. گرنگترین نەریتەکانی شانۆی فۆلکلۆر کە تایبەت بە کوردستانن، ئەو نەریتانەن کە لە نەورۆز، جەژنی سەرەتاییی بەهار کە دەستپێکی ساڵی تازەی کوردییە پێشکەش کراون. نموونەیەکی گرنگ لەم پێشکەشکاریانە کە بەشێک لە فێستیڤاڵی بەهاری کوردی بووە، «میرمیران» یان «میرمیرێن»، فێستیڤاڵێکی هاوشێوەی «جەژنی ئەحمەقەکان» لە سەدەکانی ناوەڕاست کە لەم جەژنە پاشایەکی دەستکرد وەکوو حاکم هەڵدەبژێردرا. جگە لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز، کوردەکان لە مێژەوە فێستیڤاڵانێکی تایبەت بە وەرزیان هەبووە، وەکوو «کۆسە گەلدی» یان «کۆسەکۆسە»، یان ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە بارانیان بەڕێوە بردووە، وەکوو «گاروانەکی» و «بووکە بارانە» (ڕۆستەمی. ٢٠١٩: ٢٦-٣٨). بەڵام لە بواریی فۆرمییەوە، نزیکترینەکەیان بە شانۆی ڕۆژئاوایی، شێوازەکانی چیرۆک گێڕیی دراماتیک بووە کە لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەریتێکی هاوبەشە. گێڕانەوە و چیرۆکبێژی یەکێک لە خاڵە هەرە گرنگەکانی ئەدەبیاتی زارەکیی کوردی بووە. ئەوینداری و گێڕانەوە دیرۆکییەکان لە مێژەوە لە لایەن بەیتبێژە کوردەکانەوە لە جێگەگەڵێک وەکوو چاخانەکان پێشکەش دەکران.
سەرەڕای زۆربەی نەریتە خۆماڵییەکان، شانۆی مۆدێرن بە زمانی کوردی تەنیا لە سەرەتای سەدەی بیستمەوە دەرکەوت. بۆ یەکەم جار لە پێشانگای جیهانیی کۆڵۆمبیا کە لە ساڵی ١٨٩٣دا لە شیکاگۆ بەڕێوە دەچێت ئاماژە بە درامایەکی کوردی کراوە. عوسمانییەکان بە شانۆی «کۆمپلێکس ئاوایی تورکی» لەم پێشانگایە بەشدارییان کردبوو کە بڕیار وا بوو نواندنەوەیەک لە فرەڕەنگیی فەلاتی عوسمانی بێت. لە کولتووری عوسمانی و لەو شانۆیانەی کە لەو فێستیڤاڵە پێشکەش کران شانۆیەک بە نێوی درامای کوردی هەبوو کە بە زمانی عەرەبی و لە لایەنی ئەکتەرە مەسیحی و عەرەب و یۆنانییەکانەوە پێشکەش کرا (ساریکایا، ٢٠١٢). درامای «کوردی» کە دەرهێنەرەکەی عەرەبێکی مەسیحی بوو، بە کەڵکوەرگرتن لە دیمەنانێکی وەک دزرانی ژن و شەڕڤانی لێهاتووی کورد، لایەنێک لە ڕوانگەی عوسمانییە غەیرەکوردە غەیرەموسڵامانەکانەوە لە ژیانی کورد وێنا دەکرد و پیشانی دەدا.
یەکەم شانۆنامە بە زمانی کوردی لە ساڵی ١٩١٩دا لە ئیستەنبوڵ پێشکەش کرا، لەو دەمەی کە عەبدولڕەحیم ڕەحمی حەکاری (١٩٥٨-١٨٩٠) شانۆنامە دوو ئەکتەرییەکەی خۆی، واتە «مەمێ ئالان»ی لە گۆڤاری «ژین»دا بڵاو دەکردەوە؛ ئەم شانۆنامەیە لێکچوونێکی زۆری لەگەڵ «مەم و زین»، ڕۆمانسە هەرەناودارەکەی کوردستانەوە نییە. لەوانەیە چیرۆکی مەمێ ئالان لە سەردەمی شەڕەکانی خاچپەرستی (سەلیبی) ڕووی دابێت، واتە لەو سەردەمە کە ئەورووپییەکان لە هەوڵی گرتنەوەی قودس لە سەڵاحەدین بوون. لە شانۆنامەکەی حەکاریدا، مەم دایک و هاوژینەکەی خۆی بە جێ دەهێڵێت و بە هێزەکانی شازادەی حەکاری پەیوەست دەبێت کە بۆ پاڵپشتی لە سەڵاحەدین فەرمانی جیهادی داوە. دوای دووربوونەوەیەکی زۆر، مەم کە زۆر گۆڕاوە لە شەڕ دەگەڕێتەوە و دێتەوە بۆ لای هاوژینەکەی. دایکی مەم کە لە گەڕانەوەی کوڕەکەی ئاگادار نییە، کاتێک کە دێتە ماڵەوە و بووکەکەی خۆی لەگەڵ پیاوێک دەبینێت و پیاوەکەش ناناسێت، بە چەقۆیەک لە سینگی دەدا. وێدەچێ حەکاری بۆ نووسینی ئەم شانۆنامەیە لە نەریتی زارەکیی کوردی و بەتایبەت گێڕانەوەی «مەمێ عەباسی» کەڵکی وەرگرتبێت. حەکاری لە کورتە وەسفێک لەسەر شانۆنامەکە دەنووسێت: «تیاتۆرا کوردان فەزیلەتا نۆشی ددت»، واتە «شانۆی کوردی فەزیکەتەکانی کوردەکان نیشان دەدات». ئەو فەزیلەتانەی کە لە شانۆنامەکە لە لایەنی مەم، دایکی و هاوسەرەکەیەوە وێنا کراون، شانازی و ئەوینداریی نیشتمان و دین و بنەماڵەیە. ئەو هەست و سۆزەی بە نیسبەت کورد و ئیسلام کە لە تایبەتمەندییەکانی مەمێ ئالانە، نیشاندەرەوەی هیوای کوردەکانە بۆ بەفەرمیی ناسینیان وەکوو نەتەوەیەک، دوای شەڕی یەکەمی جیهانییە. ئەمەش بەتایبەتی لە شکۆمەندکردنی سەلاحەدینی ئەیووبی، سەرکردەی موسڵمانی کورد کە لە لایەنی ناسیۆنالیستە سەرەتایییەکانی کوردەوە وەکوو قارەمانێکی نەتەوەیی پێناسە دەکرا دەردەکەوێت.
زۆری پێ نەچوو کە خەونی سەربەخۆیی کورد تێک درا، چونکە وەشانەوەی ئیمپراتۆریی عوسمانی بووبوو بە هۆی پارچەپارچە بوونی کوردستان و کوردەکان لە وڵاتە تازە درووستکراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەش کران. ئەمەش دەیان ساڵ زمانکوژی و ئێتنۆساید و ژینۆسایدی بەدوادا هات و بەربەستێک بوو بۆ گەشەسەندنەوەی کولتووری کورد. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئامانجی سیاسەتە ناوەندخوازانەکانی ئێران و سووریا و تورکیا بە شێوازێکی شەڕانگێزانە ئاسمیلەکردن و سەرکوتی کوردەکان بوو. کوردەکان لە عێراق و باشوور و یەکێتیی سۆڤیەت ئازادییەکەی زۆرتریان بۆ خولقاندنی شانۆی ڕەسەنی کوردی بەدەست هێنا.