وەرزشوانێکی کورد بۆ جاری حەوتەم بوو بە پاڵەوانی ئاسیا

بەپێی ئەنجامی ئەو کێبڕکێیە، وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی خەڵکی کازاخستان بە ناوی "عەبدولمەناف توزوێڤ"، بۆ جاری حەوتەم لە هەردوو یاریی زۆرانبازی دەستی ڕاست و چەپ بە کێشی تا ٨٥ کیلۆ بووە پاڵەوانی ئاسیا.

کوردشۆپ - لە پێشبڕکێی پاڵەوانێتی زۆرانبازیی قۆڵ (قۆڵ شکێنە)ی ئاسیادا کە لە دوبەی بەڕێوەچوو، گەنجێکی کورد بۆ جاری حەوتەم بووە پاڵەوان.

پاڵەوانێتی زۆرانبازیی قۆڵی ئاسیا لە ٢٩ی نیسان تا ٤ی ئایار بە بەشداریی وەرزشوانانی 19 وڵات، لە شاری دوبەی پایتەختی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەڕێوەچوو.

بەپێی ئەنجامی ئەو کێبڕکێیە، وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی خەڵکی کازاخستان بە ناوی "عەبدولمەناف توزوێڤ"، بۆ جاری حەوتەم لە هەردوو یاریی زۆرانبازی دەستی ڕاست و چەپ بە کێشی تا ٨٥ کیلۆ بووە پاڵەوانی ئاسیا.

وەرزشکاری کورد عەبدولمەناف توزوێڤ، پێشتر 3 جار بووەتە پاڵەوانی جیهان.

 عەبدولمەناف توزوێف لە ناوچەی ئەلماتی کازاخستان لەدایکبووە و تەمەنی ٢٤ ساڵە. ئەو لە تەمەنی گەنجیەوە بەشداریی زۆرانبازی دەستی کردووە و خاوەنی چەندین نازناو و دەستکەوت لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتییە:

- توزوێڤ لە ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ سێ جار پاڵەوانی جیهان بووە.

- هەروەها لە ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٣ لە ماوەی حەوت ساڵدا ٧ جار بووە بە پاڵەوانی ئاسیا.

- لە ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٣ حەوت جار بووە بە پاڵەوانی کۆماری کازاخستان.

- لە ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠٢١ دوو جار بووە بە پاڵەوانی جامی کراوەی ئاسیا

- لە ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٣ حەوت جار بووە پاڵەوانی شاری ئەلماتیی پایتەختی کازاخستان.

KURDŞOP
765 بینین

چەند تایبەتمەندیی مەلەوانی

شاخەوانی و بەرزیی شاخەکانی کوردستان

شاخەوانی لەوانەیە بۆ هەندێک کەس وەکوو سەیران و جەوگۆڕینێک بێت، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا بۆ کات بەسەربردن نییە، بەڵکوو وەرزشێکی پیشەییە و کاریگەریی تایبەتی لەسەر جەستە و دەروون هەیە. هەمووکات وەرزش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە نەخۆشی و سترێس، بەڵام شاخەوانی بەو هۆیەوە کە لە سروشتدایە، وزەیەکی زۆرتر بە مرۆڤ دەبەخشێت.

کاریگەریی وەرزش لەسەر دەروون، جەستە، ڕەفتاری کۆمەڵایەتی و خوێندنی منداڵان

زۆرێک لە زانایان و پسپۆڕانی بواری منداڵان لەو باوەڕەدان کە پێویستە چالاکییە فیزیکییەکان لە تەمەنی منداڵییەوە ئەنجام بدرێن و باخچەی منداڵان یەکێکن لەو شوێنە گرینگانەن بۆ دەستپێکی چالاکییە فیزیکییەکانی منداڵان.

وەرزشڤانێکی کورد میداڵیای زێڕی تۆرنۆمێنتی نێودەوڵەتیی کیگ بۆکسینگی جۆرجیای بردەوە

ئەم وەرزشڤانە کوردە لە یاریی کۆتاییدا لە بەرانبەر وەرزشڤانێکی وڵاتی خانەخوێ سەرکەوتنی بە دەست هێنا و جیا لە بردنەوەی میداڵیای زێڕ، وەک تەکنیکیترین وەرزشڤانی ئەم تۆرنۆمێنتەش دەسنیشان کرا.

تیپی کوردستان، سەرکەوتنێکی گرینگی لە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلدا بەدەست هێنا

Isaac Tutumlu بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی کە ناو و ئاڵای کوردستانی لەسەر بوو، پلەی سێیەمی لە پێشبڕکێی GT World Challenge بەدەست هێنا.

لاوێکی کورد بوو بە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی تورکیا

کوڕێکی گەنجی کورد بە ناوی "باران چەلیک" کە هاوکات پاڵەوانی ئەورووپایە، لە پاڵەوانێتیی کیک بۆکسینگی تورکیا کە لەلایەن فیدراسیۆنی کیک بۆکسینگی ئەم وڵاتەوە لە شاری ماردین لە باکووری کوردستان ڕێکخرابوو، بە کێشی ٨٥ کیلۆگرام بەشداریی کرد و لە سەرجەم ڕکابەرەکانی بردەوە و بوو پاڵەوانی تورکیا و بەو شێوەیە مافی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتیی جیهانیی کیک بۆکسێنی بەدەستهێنا.

مەلەوانێکی کوردی خەڵکی مهاباد، ڕێکۆردێکی جیهانیی تۆمار کرد

شاهۆ محەممەدی، مەلەوانی "سەندرۆمی داون"ی خەڵکی مهاباد، لە پارائۆلەمپیکی بێرلین بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە ئاڵمان، لە چوارچێوەی تیمی نیشتمانیی ئێران بەشدار بوو و بە ورە و هێزێکی بێ وێنەوە دەستی بە پێشبڕکێکانی کرد و خولێکی تەواو لە پێش ڕکابەرەکانییەوە بوو.

کچە وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی دێرسم، بووە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی جیهان

ئێریڤان باروت، لە پاڵەوانێتیی جیهانیی کیک بۆکسینگ کە لە مەجارستان لەنێوان ١٥ تا ١٨ی حوزەیران بەڕێوە چوو، ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە ڕکابەرە قەزاخستانییەکەی بردەوە، گەیشتە قۆناغی کۆتایی و لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر بە ڕکابەرە پۆڵەندییەکەی بردییەوە و بوو بە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی جیهان و کاسەی پاڵەوانێتیی بردەوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!