جامی جیهانیی هەرێمەکان لە ساڵی 2024 لە کوردستان بەڕێوە دەچێت

ئەم پێشبڕکێیە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو (٢٠٢٤) دەست پێ دەکات و ١٦ هەرێم بەشداری دەکەن. 8 هەرێم داوای میوانداریکردنی ئەم پێشبڕکێیەیان کرد، بەڵام لە کۆتاییدا هەرێمی کوردستان مافی میوانداریکردنی خولی چوارەمی جامی بەدەستهێنا

کوردشۆپ – هەرێمی کوردستان مافی میوانداریکردنی جامی جیهانیی هەرێمەکان (کۆنیفای) بۆ ساڵی 2024 بەدەستهێناوە و یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان ڕایگەیاند یارییەکان لە گۆڕەپانەکانی تۆپی پێی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچن.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان توانیی میوانداریی جامی جیهانی هەرێمەکانی فیفا (کۆنیفا) بباتەوە.

لەسەر ئەم بابەتە، "شوان عەزیز"، وتەبێژی لیژنەی ئۆڵۆمپیی کوردستان، بە بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و زانیاریی ڕاگەیاند: پێشبڕکێیەکان لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و زاخۆ بەڕێوەدەچن.

شاندێکی کۆنیفا لە مانگی ئازاری ساڵی 2023 بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ئەمنی و ئاستی بنکە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد.

جەلال سەعید، وتەبێژی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم پێشبڕکێیە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو (٢٠٢٤) دەست پێ دەکات و ١٦ هەرێم بەشداری دەکەن.

8 هەرێم داوای میوانداریکردنی ئەم پێشبڕکێیەیان کرد، بەڵام لە کۆتاییدا هەرێمی کوردستان مافی میوانداریکردنی خولی چوارەمی جامی بەدەستهێنا.

کۆنیفا ڕێکخراوێکی جیهانیی قازانج نەویستە و پاڵپشتیی تیپە ناوچەییەکانی تۆپی پێ دەکات. لە مانگی حوزەیرانی 2013 دامەزراوە و یەکەم پێشبڕکێش لە مانگی حوزەیرانی 2014 بە بەشداریی 12 ناوچە لە سوید بەڕێوەچوو.

 

KURDŞOP
1037 بینین

چەند تایبەتمەندیی مەلەوانی

شاخەوانی و بەرزیی شاخەکانی کوردستان

شاخەوانی لەوانەیە بۆ هەندێک کەس وەکوو سەیران و جەوگۆڕینێک بێت، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا بۆ کات بەسەربردن نییە، بەڵکوو وەرزشێکی پیشەییە و کاریگەریی تایبەتی لەسەر جەستە و دەروون هەیە. هەمووکات وەرزش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە نەخۆشی و سترێس، بەڵام شاخەوانی بەو هۆیەوە کە لە سروشتدایە، وزەیەکی زۆرتر بە مرۆڤ دەبەخشێت.

کاریگەریی وەرزش لەسەر دەروون، جەستە، ڕەفتاری کۆمەڵایەتی و خوێندنی منداڵان

زۆرێک لە زانایان و پسپۆڕانی بواری منداڵان لەو باوەڕەدان کە پێویستە چالاکییە فیزیکییەکان لە تەمەنی منداڵییەوە ئەنجام بدرێن و باخچەی منداڵان یەکێکن لەو شوێنە گرینگانەن بۆ دەستپێکی چالاکییە فیزیکییەکانی منداڵان.

وەرزشڤانێکی کورد میداڵیای زێڕی تۆرنۆمێنتی نێودەوڵەتیی کیگ بۆکسینگی جۆرجیای بردەوە

ئەم وەرزشڤانە کوردە لە یاریی کۆتاییدا لە بەرانبەر وەرزشڤانێکی وڵاتی خانەخوێ سەرکەوتنی بە دەست هێنا و جیا لە بردنەوەی میداڵیای زێڕ، وەک تەکنیکیترین وەرزشڤانی ئەم تۆرنۆمێنتەش دەسنیشان کرا.

تیپی کوردستان، سەرکەوتنێکی گرینگی لە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلدا بەدەست هێنا

Isaac Tutumlu بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی کە ناو و ئاڵای کوردستانی لەسەر بوو، پلەی سێیەمی لە پێشبڕکێی GT World Challenge بەدەست هێنا.

لاوێکی کورد بوو بە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی تورکیا

کوڕێکی گەنجی کورد بە ناوی "باران چەلیک" کە هاوکات پاڵەوانی ئەورووپایە، لە پاڵەوانێتیی کیک بۆکسینگی تورکیا کە لەلایەن فیدراسیۆنی کیک بۆکسینگی ئەم وڵاتەوە لە شاری ماردین لە باکووری کوردستان ڕێکخرابوو، بە کێشی ٨٥ کیلۆگرام بەشداریی کرد و لە سەرجەم ڕکابەرەکانی بردەوە و بوو پاڵەوانی تورکیا و بەو شێوەیە مافی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتیی جیهانیی کیک بۆکسێنی بەدەستهێنا.

مەلەوانێکی کوردی خەڵکی مهاباد، ڕێکۆردێکی جیهانیی تۆمار کرد

شاهۆ محەممەدی، مەلەوانی "سەندرۆمی داون"ی خەڵکی مهاباد، لە پارائۆلەمپیکی بێرلین بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە ئاڵمان، لە چوارچێوەی تیمی نیشتمانیی ئێران بەشدار بوو و بە ورە و هێزێکی بێ وێنەوە دەستی بە پێشبڕکێکانی کرد و خولێکی تەواو لە پێش ڕکابەرەکانییەوە بوو.

کچە وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی دێرسم، بووە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی جیهان

ئێریڤان باروت، لە پاڵەوانێتیی جیهانیی کیک بۆکسینگ کە لە مەجارستان لەنێوان ١٥ تا ١٨ی حوزەیران بەڕێوە چوو، ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە ڕکابەرە قەزاخستانییەکەی بردەوە، گەیشتە قۆناغی کۆتایی و لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر بە ڕکابەرە پۆڵەندییەکەی بردییەوە و بوو بە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی جیهان و کاسەی پاڵەوانێتیی بردەوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!