کچێکی کورد لە پێشبڕکێکانی بۆکسێن لەسەر ئاستی تورکیا پلەی سێهەمی بەدەست هێنا

لە ٦١ شارەوە ٤٤٨ وەرزشکاری گەنج و ٢٣٦ وەرزشکاری ژن بەشدارییان لەو پاڵەوانێتییەدا کرد و میدالیا بۆ ژن و پیاو بە قەبارە و کێشی جیاواز لە پێشبڕکێ و پاڵەوانێتییەکان دابەش کرا.

کوردشۆپ- لە پارێزگای موگلەی تورکیا لە نێوان ٢٥ی ئازار تا ١ی نیسانی ٢٠٢٣، لە پاڵەوانێتیی بۆکسێنی تاکەکەسیی کچان و کوڕانی گەنج، زیلان کیزماز، وەرزشکاری کوردی خەڵکی باتمانی باکووری کوردستان لە بەشی ئافرەتان لە تورکیا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

لە ٦١ شارەوە ٤٤٨ وەرزشکاری گەنج و ٢٣٦ وەرزشکاری ژن بەشدارییان لەو پاڵەوانێتییەدا کرد و میدالیا بۆ ژن و پیاو بە قەبارە و کێشی جیاواز لە پێشبڕکێ و پاڵەوانێتییەکان دابەش کرا.

وەرزشکاری سەرکەوتوو، زیلان کیزماز، بە یاوەریی بوراک ئیرن، بەڕێوەبەری لقی وەرزشی پارێزگاکە، عەبدوڵڵا ئای، نوێنەری بۆکسێنی شارەکە و مستەفا ئوکویوجو و ئیبراهیم گوێزەل وەک یەکەم مامۆستایانی ڕهێنەری بۆکسێن، سەردانی مەهمەت شافی ئۆزپەرک، بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی پارێزگای باتمانیان کرد.

بەڕێوەبەڕی وەڕزش و لاوانی پارێزگای باتمان، مهمەت شافی ئۆزپەڕک، خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانەکه دەربڕی و پیرۆزبایی له وەرزشکاری سەرکەوتوو زیلان کزماز و ڕاهێنەره کانی کرد.

KURDŞOP
865 بینین

چەند تایبەتمەندیی مەلەوانی

شاخەوانی و بەرزیی شاخەکانی کوردستان

شاخەوانی لەوانەیە بۆ هەندێک کەس وەکوو سەیران و جەوگۆڕینێک بێت، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا بۆ کات بەسەربردن نییە، بەڵکوو وەرزشێکی پیشەییە و کاریگەریی تایبەتی لەسەر جەستە و دەروون هەیە. هەمووکات وەرزش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە نەخۆشی و سترێس، بەڵام شاخەوانی بەو هۆیەوە کە لە سروشتدایە، وزەیەکی زۆرتر بە مرۆڤ دەبەخشێت.

کاریگەریی وەرزش لەسەر دەروون، جەستە، ڕەفتاری کۆمەڵایەتی و خوێندنی منداڵان

زۆرێک لە زانایان و پسپۆڕانی بواری منداڵان لەو باوەڕەدان کە پێویستە چالاکییە فیزیکییەکان لە تەمەنی منداڵییەوە ئەنجام بدرێن و باخچەی منداڵان یەکێکن لەو شوێنە گرینگانەن بۆ دەستپێکی چالاکییە فیزیکییەکانی منداڵان.

وەرزشڤانێکی کورد میداڵیای زێڕی تۆرنۆمێنتی نێودەوڵەتیی کیگ بۆکسینگی جۆرجیای بردەوە

ئەم وەرزشڤانە کوردە لە یاریی کۆتاییدا لە بەرانبەر وەرزشڤانێکی وڵاتی خانەخوێ سەرکەوتنی بە دەست هێنا و جیا لە بردنەوەی میداڵیای زێڕ، وەک تەکنیکیترین وەرزشڤانی ئەم تۆرنۆمێنتەش دەسنیشان کرا.

تیپی کوردستان، سەرکەوتنێکی گرینگی لە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلدا بەدەست هێنا

Isaac Tutumlu بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی کە ناو و ئاڵای کوردستانی لەسەر بوو، پلەی سێیەمی لە پێشبڕکێی GT World Challenge بەدەست هێنا.

لاوێکی کورد بوو بە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی تورکیا

کوڕێکی گەنجی کورد بە ناوی "باران چەلیک" کە هاوکات پاڵەوانی ئەورووپایە، لە پاڵەوانێتیی کیک بۆکسینگی تورکیا کە لەلایەن فیدراسیۆنی کیک بۆکسینگی ئەم وڵاتەوە لە شاری ماردین لە باکووری کوردستان ڕێکخرابوو، بە کێشی ٨٥ کیلۆگرام بەشداریی کرد و لە سەرجەم ڕکابەرەکانی بردەوە و بوو پاڵەوانی تورکیا و بەو شێوەیە مافی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتیی جیهانیی کیک بۆکسێنی بەدەستهێنا.

مەلەوانێکی کوردی خەڵکی مهاباد، ڕێکۆردێکی جیهانیی تۆمار کرد

شاهۆ محەممەدی، مەلەوانی "سەندرۆمی داون"ی خەڵکی مهاباد، لە پارائۆلەمپیکی بێرلین بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە ئاڵمان، لە چوارچێوەی تیمی نیشتمانیی ئێران بەشدار بوو و بە ورە و هێزێکی بێ وێنەوە دەستی بە پێشبڕکێکانی کرد و خولێکی تەواو لە پێش ڕکابەرەکانییەوە بوو.

کچە وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی دێرسم، بووە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی جیهان

ئێریڤان باروت، لە پاڵەوانێتیی جیهانیی کیک بۆکسینگ کە لە مەجارستان لەنێوان ١٥ تا ١٨ی حوزەیران بەڕێوە چوو، ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە ڕکابەرە قەزاخستانییەکەی بردەوە، گەیشتە قۆناغی کۆتایی و لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر بە ڕکابەرە پۆڵەندییەکەی بردییەوە و بوو بە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی جیهان و کاسەی پاڵەوانێتیی بردەوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!