تیمی خلیسکانێی گەڤەڕی باکووری کوردستان پلەی یەکەمی پێشبڕکێکانی تورکیای بەدەست هێنا

لەم پێشبڕکێیانەدا تیپی خلیسکانێی گەڤەر ١٥ میدالیای زێڕ و ٧ میدالیای زیو و ٨ میدالیای برۆنزی بەدەست هێناوە

تیمی خلیسکانێی سەر بەفری گەڤەر لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان بوو بە پاڵەوانی تورکیا و پلەی یەکەمی لە پێشبڕکێی خلیسکانێی تورکیا بەدەست هێنا.

تیمی خلیسکانێی گەڤەڕ لە پێشبڕکێی گشتی کە لەسەر ئاستی تورکیا بەڕێوەچوو، توانی ٣٣ میدالیا بەدەست بهێنێت و لە ئاستی تیمیدا بووە پاڵەوان و یەکەمی تورکیا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە لایەن ئیدارەی لاوان و وەرزشی پارێزگاکانەوە بڵاوکراونەتەوە، لە 17 تا 19ی ئادار، لە شارۆچکەی گەرەدی سەر بە پارێزگای بۆلوی تورکیا، 187 وەرزشوان لە 19 پارێزگای تورکیاوە، لە پێشبڕکێ ئیدارییەکاندا بەشدارییان کردووە.

لەم پێشبڕکێیانەدا تیپی خلیسکانێی گەڤەر ١٥ میدالیای زێڕ و ٧ میدالیای زیو و ٨ میدالیای برۆنزی بەدەست هێناوە و ٣ بەشداریش لە پلەی چوارەمی ئەو پێشبڕکێیانەدا جێیان گرتووە. بەم شێوەیەش لە ئاستی وڵاتی تورکیادا بووەتە پاڵەوان و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

KURDŞOP
857 بینین

چەند تایبەتمەندیی مەلەوانی

شاخەوانی و بەرزیی شاخەکانی کوردستان

شاخەوانی لەوانەیە بۆ هەندێک کەس وەکوو سەیران و جەوگۆڕینێک بێت، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا بۆ کات بەسەربردن نییە، بەڵکوو وەرزشێکی پیشەییە و کاریگەریی تایبەتی لەسەر جەستە و دەروون هەیە. هەمووکات وەرزش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە نەخۆشی و سترێس، بەڵام شاخەوانی بەو هۆیەوە کە لە سروشتدایە، وزەیەکی زۆرتر بە مرۆڤ دەبەخشێت.

کاریگەریی وەرزش لەسەر دەروون، جەستە، ڕەفتاری کۆمەڵایەتی و خوێندنی منداڵان

زۆرێک لە زانایان و پسپۆڕانی بواری منداڵان لەو باوەڕەدان کە پێویستە چالاکییە فیزیکییەکان لە تەمەنی منداڵییەوە ئەنجام بدرێن و باخچەی منداڵان یەکێکن لەو شوێنە گرینگانەن بۆ دەستپێکی چالاکییە فیزیکییەکانی منداڵان.

وەرزشڤانێکی کورد میداڵیای زێڕی تۆرنۆمێنتی نێودەوڵەتیی کیگ بۆکسینگی جۆرجیای بردەوە

ئەم وەرزشڤانە کوردە لە یاریی کۆتاییدا لە بەرانبەر وەرزشڤانێکی وڵاتی خانەخوێ سەرکەوتنی بە دەست هێنا و جیا لە بردنەوەی میداڵیای زێڕ، وەک تەکنیکیترین وەرزشڤانی ئەم تۆرنۆمێنتەش دەسنیشان کرا.

تیپی کوردستان، سەرکەوتنێکی گرینگی لە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلدا بەدەست هێنا

Isaac Tutumlu بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی کە ناو و ئاڵای کوردستانی لەسەر بوو، پلەی سێیەمی لە پێشبڕکێی GT World Challenge بەدەست هێنا.

لاوێکی کورد بوو بە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی تورکیا

کوڕێکی گەنجی کورد بە ناوی "باران چەلیک" کە هاوکات پاڵەوانی ئەورووپایە، لە پاڵەوانێتیی کیک بۆکسینگی تورکیا کە لەلایەن فیدراسیۆنی کیک بۆکسینگی ئەم وڵاتەوە لە شاری ماردین لە باکووری کوردستان ڕێکخرابوو، بە کێشی ٨٥ کیلۆگرام بەشداریی کرد و لە سەرجەم ڕکابەرەکانی بردەوە و بوو پاڵەوانی تورکیا و بەو شێوەیە مافی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتیی جیهانیی کیک بۆکسێنی بەدەستهێنا.

مەلەوانێکی کوردی خەڵکی مهاباد، ڕێکۆردێکی جیهانیی تۆمار کرد

شاهۆ محەممەدی، مەلەوانی "سەندرۆمی داون"ی خەڵکی مهاباد، لە پارائۆلەمپیکی بێرلین بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە ئاڵمان، لە چوارچێوەی تیمی نیشتمانیی ئێران بەشدار بوو و بە ورە و هێزێکی بێ وێنەوە دەستی بە پێشبڕکێکانی کرد و خولێکی تەواو لە پێش ڕکابەرەکانییەوە بوو.

کچە وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی دێرسم، بووە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی جیهان

ئێریڤان باروت، لە پاڵەوانێتیی جیهانیی کیک بۆکسینگ کە لە مەجارستان لەنێوان ١٥ تا ١٨ی حوزەیران بەڕێوە چوو، ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە ڕکابەرە قەزاخستانییەکەی بردەوە، گەیشتە قۆناغی کۆتایی و لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر بە ڕکابەرە پۆڵەندییەکەی بردییەوە و بوو بە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی جیهان و کاسەی پاڵەوانێتیی بردەوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!