هەرێمی کوردستان داوای میوانداریی جامی جیهانیی تۆپی پێی هەرێمەکان دەکات

جامی کۆنیفا لە نێوان هەرێمەکانی جیهاندا بەڕیوەدەچێت. زۆربەی پاڵەوانەتییەکانی جامی کۆنیفای بە بەشداریی 16 هەڵبژاردە بەڕێوە چووە و هێندێک جاریش ژمارەیەکی زیاتر لە هەڵبژاردەی هەرێمەکان بەشدار دەبن. هەڵبژاردەی کوردستان لە ساڵی 2012 دا بووەتە پاڵەوانی جامی هەرێمەکانی جیهان.

کوردشۆپ: حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای میوانداریی جامی جیهانیی تۆپی پێی هەرێمەکان (کۆنیفا) دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆک و هەردوو جێگری یەکێتیی تۆپی پێی هەرێمەکانی جیهان (کۆنیفا) سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و لەم سەردانەیاندا یاریگا وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی بەسەر دەکەنەوە.

جەلال سەعید، گوتەبێژی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان ڕایگەیاند: پاڵەوانێتی کۆنیفا جارێک لە کوردستان بەڕێوەچووە و داوا دەکەین بۆ ساڵی 2024 ئەم پاڵەوانێتییە لە کورستان بەڕیوە بچێتەوە؛ بۆ ئەم مەبەستەش پلانێکمان ئامادە کردووە کە پێکهاتووە لە یاریگاکان و شوێنی مانەوە و فڕۆکەخانەکانی کوردستان و چەندان شوێنی گەشتیاری کەوا پێشکەشی دەکەین و بەهیواین بە زووترین کات وڵامەکە وەربگرینەوە و جارێکی تر بە پاڵپشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم پاڵەوانێتییە لە کوردستان بەڕێوە بچێتەوە.

دەربارەی پێکهێنانەوەی هەڵبژاردەی کوردستان جەلال سەعید وتی: "لە یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بیرۆکەیەک هەیە بۆ ئەوەی جارێکی تر هەڵبژاردەی کوردستان پێکبهێنرێت، ئەگەرچی پاڵەوانەتییش نەبێت بەڵام دەکرێ چەند یارییەکی دۆستانە بەڕێوە ببەین و لە شاری بەغدا یاخود بەسرە یا لە دەرەوەی وڵات یارییەکانی ڕێک بخەین، پێشبینی دەکەم دوای تەواو بوونی خولی نایابی کوردستان بۆ ئەم وەرزە هەڵبژاردەی کوردستان دروست بێتەوە."

جامی کۆنیفا لە نێوان هەرێمەکانی جیهاندا بەڕیوەدەچێت. زۆربەی پاڵەوانەتییەکانی جامی کۆنیفای بە بەشداریی 16 هەڵبژاردە بەڕێوە چووە و هێندێک جاریش ژمارەیەکی زیاتر لە هەڵبژاردەی هەرێمەکان بەشدار دەبن. هەڵبژاردەی کوردستان لە ساڵی 2012 دا بووەتە پاڵەوانی جامی هەرێمەکانی جیهان.

 

KURDŞOP
1120 بینین

چەند تایبەتمەندیی مەلەوانی

شاخەوانی و بەرزیی شاخەکانی کوردستان

شاخەوانی لەوانەیە بۆ هەندێک کەس وەکوو سەیران و جەوگۆڕینێک بێت، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا بۆ کات بەسەربردن نییە، بەڵکوو وەرزشێکی پیشەییە و کاریگەریی تایبەتی لەسەر جەستە و دەروون هەیە. هەمووکات وەرزش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە نەخۆشی و سترێس، بەڵام شاخەوانی بەو هۆیەوە کە لە سروشتدایە، وزەیەکی زۆرتر بە مرۆڤ دەبەخشێت.

کاریگەریی وەرزش لەسەر دەروون، جەستە، ڕەفتاری کۆمەڵایەتی و خوێندنی منداڵان

زۆرێک لە زانایان و پسپۆڕانی بواری منداڵان لەو باوەڕەدان کە پێویستە چالاکییە فیزیکییەکان لە تەمەنی منداڵییەوە ئەنجام بدرێن و باخچەی منداڵان یەکێکن لەو شوێنە گرینگانەن بۆ دەستپێکی چالاکییە فیزیکییەکانی منداڵان.

وەرزشڤانێکی کورد میداڵیای زێڕی تۆرنۆمێنتی نێودەوڵەتیی کیگ بۆکسینگی جۆرجیای بردەوە

ئەم وەرزشڤانە کوردە لە یاریی کۆتاییدا لە بەرانبەر وەرزشڤانێکی وڵاتی خانەخوێ سەرکەوتنی بە دەست هێنا و جیا لە بردنەوەی میداڵیای زێڕ، وەک تەکنیکیترین وەرزشڤانی ئەم تۆرنۆمێنتەش دەسنیشان کرا.

تیپی کوردستان، سەرکەوتنێکی گرینگی لە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلدا بەدەست هێنا

Isaac Tutumlu بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی کە ناو و ئاڵای کوردستانی لەسەر بوو، پلەی سێیەمی لە پێشبڕکێی GT World Challenge بەدەست هێنا.

لاوێکی کورد بوو بە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی تورکیا

کوڕێکی گەنجی کورد بە ناوی "باران چەلیک" کە هاوکات پاڵەوانی ئەورووپایە، لە پاڵەوانێتیی کیک بۆکسینگی تورکیا کە لەلایەن فیدراسیۆنی کیک بۆکسینگی ئەم وڵاتەوە لە شاری ماردین لە باکووری کوردستان ڕێکخرابوو، بە کێشی ٨٥ کیلۆگرام بەشداریی کرد و لە سەرجەم ڕکابەرەکانی بردەوە و بوو پاڵەوانی تورکیا و بەو شێوەیە مافی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتیی جیهانیی کیک بۆکسێنی بەدەستهێنا.

مەلەوانێکی کوردی خەڵکی مهاباد، ڕێکۆردێکی جیهانیی تۆمار کرد

شاهۆ محەممەدی، مەلەوانی "سەندرۆمی داون"ی خەڵکی مهاباد، لە پارائۆلەمپیکی بێرلین بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە ئاڵمان، لە چوارچێوەی تیمی نیشتمانیی ئێران بەشدار بوو و بە ورە و هێزێکی بێ وێنەوە دەستی بە پێشبڕکێکانی کرد و خولێکی تەواو لە پێش ڕکابەرەکانییەوە بوو.

کچە وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی دێرسم، بووە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی جیهان

ئێریڤان باروت، لە پاڵەوانێتیی جیهانیی کیک بۆکسینگ کە لە مەجارستان لەنێوان ١٥ تا ١٨ی حوزەیران بەڕێوە چوو، ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە ڕکابەرە قەزاخستانییەکەی بردەوە، گەیشتە قۆناغی کۆتایی و لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر بە ڕکابەرە پۆڵەندییەکەی بردییەوە و بوو بە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی جیهان و کاسەی پاڵەوانێتیی بردەوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!